Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; plgContentSmartResizer has a deprecated constructor in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 117 Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; ismartrescanvasCrop has a deprecated constructor in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer/smartimagehandler.php on line 22 Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; ismartresimgRedim has a deprecated constructor in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer/smartimagehandler.php on line 610

20190213 233255

 
لاوان میدیا: "بەهمەن قووبادی" دەرهێنەری نێوداری کورد و جیهان ڕایگەیاند، بەرهەمێکی دیکە بەناوی "۱۱۱ کچ" بڵاو دەکرێتەوە.
 
"بەهمەن قووبادی" دەرهێنەری بەتوانا و ناسراوی کورد و جیهان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، کە بەرهەمێکی دیکەی فیلمی لەژێر ناوی "۱۱۱ کچ" بڵاو دەکرێتەوە، ئەم بەرهەمە فیلمیە هەردوو دەرهێنەر " ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا" کاریان بۆ کردووە
 
ئەم فیلمە باس لەو پیاو ژنانە دەکات کە کاری کۆڵبەریان هەڵبژاردووە و لە پێناو بەدەستهینانی داهاتی ژیانیان ئەم ڕێگا پڕ کۆسپ و مەترسیدارە دەگرن
 
بەهمەن قوبادی سەبارەت بەم فیلمە ووتی : "فیلمی ١١١ کچ، بە دەرھێنەری ناھید قوبادی و بیژه‌ن زەمانپیرا لە کۆمپانیای مژ فیلم، بە یادی ھەموو کۆڵبەرانی ژن و پیاو کە ئەمڕۆ لە کارەساتبارترین حاڵەتدا بۆ بژیوی ژیانیان بە دوای ناندان".
 
جێی ئاماژەیە کە بەهمەن قوبادی لەساڵی ۲۰۰۰ی زایینی کۆمپانیای "mij films" دامەزراندووە و خۆشی خاوەندی چەندین بەرهەمی بەنێوبانگی وەکوو " کیسەڵەکان دەفڕن" و "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان " و "گۆرانیەکانی وڵاتی دایکم" چەندین بەرهەمی ناوداری ترە.
 
bahman ghobadi
 
"بەهمەن قووبادی" دەرهێنەری ناسراوی جیهانی