altwn

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی کامبرێجی بریتانی زێڕ بە سوودە بۆ چارەسەری شێر پەنجە .

زانایان بە سود وەرگرتن لە نانۆتەکنەلۆژی هەستان ، بە تێکەڵکردنی پێکهاتەی زێڕ لەگەڵ داودەرمان و بۆیان دەرکەوت دەتوانرێت چارەسەری ئەو نەخۆشانەیان پێبکرێت کە تووشی شێرپەنجەی مێشک هاتوون ،لێکۆڵینەوە نوێکە دەری دەخات ، کە زێڕ یارمەتی نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مێشك ده‌دات و هۆكارێكی باشە‌ بۆ زیندوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و خانانه‌ی‌ مێشك كه‌له‌ناوچون .

لێکۆڵەر سێر مارك ویلاند ، له‌زانكۆی‌ كامبریجی‌ به‌ریتانیا ، هەستا بە تاقیکردنەوەی داهێنانە تازەکە و پارچەی وردی زێڕێ تێكه‌ڵی‌ ده‌رمان كرد پاشان بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مێشک بەهۆی کەڵک وەرگرتن لە تیشەکەوە لەناو خانەکانی دەماغی داناوە ، دواتر بۆی دەرکەوتووە کە زێڕ توانای زیندووکردنەوەی خانەکانی هەیە دوای ٣٠ ڕۆژ بە تیکەڵی لەگەڵ پێکهاتەکانی تری دەرمان .

هۆکاری ئەو گرنگی پێدانە زۆرەش بۆ زۆری ڕێژەی شێرپەنجە دەگەڕێتەوە لە بریتانیا بەپیی زانیاری بەردەستی پزیشکەکان ساڵانە نزیکەی ٤٠٠٠ تووشبوو بە شێرپەنجە هەیە .

لە ئینگلیزیەوە

health.howstuffworks.com