newyorkcity

ئایا دەتەوێت ناودارێک بیت ؟ لە بۆستن لە دایک بە و پاشان بڕۆ نیۆڕک !! ، بۆستن دادەنرێت بە شوینێک کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسە ناودارەکانی جیهانی لێ لە دایک بووە ، لەهەمان کاتددا نیۆڕک دەبێتە جێی سەرنجی زۆرینەی ئەو ناودارانە .. بەپێی لیکۆڵینەوەیەکی نوێ لەسەر چۆنیەتی و ئاراستەی کۆچ و ڕەوی خەڵکی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان ، بە بەکارهێنانی زانیاری زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵی ڕابردوو لەسەر کۆچی ناودارەکان .

 

ئەم لێکۆڵینەوەیە پشت دەبەستێت بە بەکارهێنانی زانیاری ١٥٠٠٠٠ ناوی کەسە ناسراوەکان لە ئەرشیفی ماڵپەڕی " فری بەیس " ، سچێچ و هاورێکانی شوێنی لەدایک وبوون و مردنی ئەو کەسانەیان تۆمارکردووە ، ئەو ڕیزبەندیەش لە پاشا بەناوبانگەکانەوە تا دواین ناو کە لە ساڵی ٢٠١٢ ی زاینی تۆمار کراوە ، لەوانەش کچە سەماکەر " دۆن باڕلۆ " ، ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئەو کەسانە زیاتر چ شوێنێک زۆر سەرنجی ڕاکێشاون بۆ ژیان تەنانەت ئەگەر مەبەستیان نەبووبێ بۆ هەمیشەش ژیان بکەن لەو ناوچانە .

ئەو لیکۆڵینەوەیە دادەنرێت بەهەنگاوێکی گرنگ ، کە لێکۆڵەر " ماکسیمیلیان سچێچ " مێژوونوسێکی هونەریە لە زانکۆی تەکساس ، نوسەرەکەیەتی ، کە بە گۆڤاری " لیڤ ساینس " وتووە  ئێستا لە تەواوکردنی ئەو لێکۆڵینەوەیە دایە .

ئەگەر سەرنجی ئەو نەخشەیە بدەین کە لە لێکۆڵینەوەکەدایە ، لە نێوان سەدەی یەک و ساڵی ٢٠١٢دا گۆڕانی شێوەی ئەوروپا نیشان دەدات ، کە وردە وردە شارەکان دەستیان کرد بە بەستنی پەیوەندی و ڕۆیشتنی بەلێشاوی خەڵک لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە ، بە ووتەی سچێچی لێکۆڵەر ، دیارترین شوێنە سەرنج ڕاکێشەکان بریتین لە ناوچە سامناکەکان و کەناراو و قەراغ شارەکان ، وەکو  لەندەن و ناوچەی ئەڵپ و ڕووبارەکانی فەڕەنسا ، هەروەها نەخشەکە ئەوە نیشان دەدات ، کە ناوچەکانی وەکو ، ئیدنبرۆ و دبلۆن زیاتر خەڵکانی زیرەک هەناردە دەکەن تا هاوردە بکەن ،هەر لەو لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە کە لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا پاریس شوێنێکی شیاوی بەهرەداران بووە و سەرنجی لە %٧٠ی خەڵکی ناوچەکانی دیکەی فەڕەنسای ڕاکێشاوە .

لە ئەمریکادا نیۆڕک جێی سەرنجی زۆرینەی کەسە بەناوبانگەکانە ، بۆستن و فلادیلیفی و شیکاگۆ و نیوئۆرلین دادەنرێن بە ناوچەی پلەیەک لەڕووی کۆچکردنەوە ، کە جێگای لەدایکبوونی ڕێژەیەکی زۆری کەسایەتیە بەناوبانگەکانە و زۆرینەشیان کۆچ دەکەن بۆ ناوچەی دیکە .. دوای شارەکانی نیۆڕک و لۆس ئەنجلۆس و واشنتۆن ، شارەکانی داڵاس و ناشڤیل و ئەتڵانتا دێن بۆ لایەنی سەرنج ڕاکێشیەوە لەلای کەسە ناودارەکان .

لە ئینگلیزیەوە

www.news.com