the lovers od dr.qassimlu street

خوێنەری هێژا، بابەتی بەردەستت وتووێژێکی تایبەتی ژووری ڕۆژەڤ لە تێلێگرامە کە بە میوانداریی بەرێز فەرهاد ئەمینی، ژەنیار و هونەرمەند، بەپێشكەشکاریی نارین ، چالاکی مەدەنیی کورد ئەنجام دراوە.

دەقی وتووێژەکە لە ژووری رۆژەڤ کراوە و ماڵپەری لاوان لە هیچ وشەیەکی ناوەرۆکی وتووێژەکە بەرپرسیار نیە.

دەقی وتووێژەکە بەم چەشنەیە:

farhad aminy

ڕۆژەڤ؟کاک فەرهادی ئەمینی بەڕێز ئەم کاتەتان باش و بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ ژووری خۆتان، ژووری ڕۆژەڤ، تکایە خۆتان بە ئەندامانی گەورە ژووری ڕۆژەڤ بناسێنن.

ئەمینی:زۆر سپاس من فەراد ئەمینی چالاکی بواری هونەری لە خزمەتاندام.

ڕۆژەڤ:تکایە فەرموون چۆن بوو کە کاری هۆنەریتان هەڵبژارد و عەلاقەمند بە کاری هۆنەری بوون؟

ئەمینی:کاتێک بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەم ئەچوومە ناو گوڤەند و زەماوەند ، هەستم بە کرد کە موزیک و مۆسیقا چەند گەورەیە کە ئەتوانێت هەستی  خەڵکێکی زۆر بگۆڕێت بۆ هەستێکی تر ، بۆیە بەلامەوە سەیر بوو و شوێنی کەوتم  و منیش ویستم کەسێک بم کە بتوانم هەستی جوان بدەم بە خەڵک.

ڕۆژەڤ:کاک فەرهاد چەند ساڵە کاری هۆنەری دەکەن؟

ئەمینی:من ٨ ساڵم بوو کە کەوتمە شوێن کاری هونەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێستەش ۱٨ ساڵە کە بەردەوامم لە سەر کاری هونەری.

ڕۆژەڤ:سەرەتا بەچە ئامێرێکەوە دەستان پێکرد؟

ئەمینی:سەرەتا بە ئامێری ئۆرگ دەستم پێ کرد

دوای هەشت ساڵ بەردەوام بوون لەسەر ئامێری ئۆرگ وە ئەڵبەتە پیانۆش   هەوڵم دا کە فێری ئامێری گیتار ببم و دوای تەمرین و سەختیەکانیەوە  کە بووی و بێ مامۆستا ، توانیم بەسەریا زاڵ ببم و لە دوای سێ ساڵ کە بەسەر دسپێکی کاری ئامێری گیتار تێ ئەپەڕی هوڵم دا فێری ئامێری هارمۆنیکا (سازدهنی)ببم ئەم سێ ئامێرە ئامێرە ئەسڵیەکانی منن بەڵام بۆ ئامێرە سیمیکانی تر جگە لە ویۆڵۆن ئەتوانم کەڵک وەر بگرم بەڵام بە شارەزایی کەمەوە و لە حەدێک کە بتوانم کاری خۆمی پێ تێ بپەڕێنم.

ڕۆژەڤ:کاک فەرهاد باستان لە سەختی ڕێگای فێربوون کرد، ئەو سەختی و کێشە و گرفتانە لە ڕۆژهەڵات چین؟

ئەمینی:ئەڵبەتە پێش ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە ئەبێ بڵێم کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەموو کارێک سەختی زۆری هەیە

کاری هونەریش یەکێکە لەو بەشانەی کۆمەڵکا کە زۆڵمێکی زۆری لێ دەکرێت بەتاییبەت کە کۆمەڵگا و بەتایبەت حکومەت نەوعی بیرکردنەوەیان ئیسلامی و سونەتی بێت سەختیەکانی کاری من لە ڕۆژهەڵات بریتین لە نەبوونی شوێن بۆ تەمرین ، ئەگەریش ببوایێ ، دەبوو شەرتی زۆر قەبووڵ بکەیت نەدانی ئیزنی کۆنسێرت بۆ خۆم و هاوڕێیان هاوکاری نەکردنی کۆمەڵکا بۆ بەرەو پێش چوون نەبوونی ئیمکانات و.......هتد.ئەڵبەتە ئەم کێشانە بەس لە ناو کوردەواریا هەیە و لە ناو فارسەکان ئەم کێشانە زۆر کەمترە.

ڕۆژەڤ:ڕەوانگەی خەڵکی ڕۆژهەڵات بۆ ئامێری گیتار چۆنە؟ زۆربەی خەڵک گیتار بە ئامێرێکی مووسیقای ناناسن و سووک سەیری ئەکن، بەڕای ئێوە هۆکاری چییە؟

ئەمینی:هۆکاری ئەو ڕوانگەیە ئەگەڕێنمەوە بۆ میدیا کوردیەکانی خۆمان لە کۆنەوە تا ئێستا کە نەیانتوانیوە بەو شێوازە بەرچاوەی کە دەبوو بکرایێ ، مۆسیقا بە خەڵک بناسێنن.

لە کۆنەوە گیتار بووە کێشە گیتار و گۆریانیبێژ و نەوعی سەبکی مۆسیقا نیە کێشە نەخوێندەواری کۆمەڵگایە بەرانبەر بە مۆسیقا

ڕۆژەڤ:هۆکاری ئەو کێشانە بەڕای بەڕێزتان چییە؟ چۆن دەتوانین چارەسەریان کەین؟

ئەمینی:هۆکارەکەم باس کرد کە وتم ئەیگەڕێنمەوە بۆ میدیاکان

بەڵام بەلاشمەوە سەیرە کە بە تایبەت ئامێری گیتار زۆر لە ناو گەنجانا خۆشەویستە و حەزی فێربوونیان هەیە

کێشەکە بە گشتی لە ئێستایا کەمتر بووەتەوە.

ڕۆژەڤ:کاک فەرهاد با بەم پرسیارە باسەکە ببەینە پێش، جەنابتان لەگەڵ کام هونەرمەندی کورد کارتان کردووە؟

ئەمینی:زۆر بە شانازیەوە ئەڵێم کە توانیومە ئەو شانازیە بە دەست بێنم کە لەگەڵ هونەرمەندان و بەڕێزان

میکائیل

ڕەشید فەیزنژاد

ڕوزبە

دڵنیا قەرەداغی

لالۆ ڕەنجدەر

تاهیر خەلیلی

فەتاح سەوزەواری

غوڵام فاتحی

ساکۆ سوڵتانی

مێرۆز کۆیی

کارم کردوە و جەی شانازییەوە دیدارم بووە لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندانی کوردستان.

ڕۆژەڤ:بەڕێزتان جیا لە کاری مووسیقایی، کاری فیلم و ئەکتریشان کردووە، تکایە فەرموون کاری ئەکتریتان تا چ ئاستێک بووە؟

ئەمینی:بەڵی،یەکەم کاری ئەکتەری من ئەگەرێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووم و لە شاری بانە

ئەوکات توانیم لەیەک کاتا هەم کاری ئەکتەری بکەم و هەمیش موزیکی شانۆیەکە پێشکەشی جەماوەر بکەم و بوە هۆی ئەوە کە خەڵاتی ئەکتەری یەکەمم پێ ببەخشری

دواتر لە فیلی 

در انتهای جادە

کە فیلمێکی کورت بوو  کە لە پشتی کامێرا هاوکاری فیلم بووم

دواتر لە فیلمی

شەقامی دوکتور قاسملوو

ڕۆڵی یەکەمی پیاوم پێ بەخشرا لە ساڵی ۲۰۱۱زایینی وتوانیم ڕۆڵی خۆم بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام بگەیێنم

جەی ئاماژەیەفیلمی    شەقامی دوکتوور قاسملوو     فستیواڵی گۆتامئێسکرین لە شاری نیۆیۆڕکی ئامریکا و لە ئەووروپاش ، لە شاری لەندەن خەڵاتی بردووەتەوە

دواتر لە فیلمی ژووری کچان دەنگ هەڵگری فیلم بووم و ئاوازدانەری موزیکی فیلم لە فیلمی کورتی کۆڵانی ئێمە ئاوازدانەری فیلم بووم.‌

ڕۆژەڤ:بژی، کاک فەرهاد ئێوە کاری مووزیکەکانتان لە کوێ ڕیکۆرد دەکەن؟

ئەمینی:کاری ڕێکۆرد کردنی موزیک و گورانی کارێکی زۆر گرینگە لە بواری مۆسیقا

بە هۆی نەبوونی پاڵپشتی و ئیمکانات

کارەکانیش هەر خۆم ڕێکۆردیان دەکەم.

ڕۆژەڤ:کاک فەرهاد بەم هەموو شانازییەو دەسکەوتە کە هەتانە بەخۆتان ئەڵێن هۆنەرمەند؟ بەڕای ئێوە هۆنەرمەند کێیە؟

ئەمینی:من هونەرمەند نیم

تەنیا کەسێکم کە کاری هونەری ئەکەم

بە ڕای من هونەرمەند ئەو کەسەیە کە جیاوازترینی ناو ئەو کەسانە بێت کە کاری هونەری ئەکەن.

ڕۆژەڤ:کاک فەرهاد سپاس بۆ بەشداریتان، لە کۆتاییدا قسە و باسێک هەیە لەخزمەتانین.

ئەمینی:تەنیا ئەوە کە

ئەگەر ئەتەوێ لە کارێکا سەرکەوتوو بیت، بەڕای من دوو شت پێویستە ئەویش

۱ـ دەست بدەیتە کارەکە

۲ـ بەردەوام بیت لەسەر ئەو کارە