conversionلاوان: کاوە ئەسڵانی لە ١٥ی مێهری ١٣٥٤ی هەتاوی بووەتە ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و  لە کاروانی ژیانیدا ٥ ساڵ زیندانی سیاسی کێشاوە لە ساڵی ١٣٧٤ هەتا ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی.

لاوان: کاک کاوە سپاست دەکەین کە وەختی خۆت دا بە ئێمە بۆ ئەم وتووێژە؟

ئەسڵانی: سپاس بۆ ئێوەش

لاوان: پێمان خۆشە کورتەیەک لە ژیانی خۆتمان بۆ باس بکەی؟

ئەسڵانی: من کاوە ئەسڵانی ساڵی ١٣٥٤ لە شاری بۆکان لە دایک بووم رادەی خوێندەواریم تا دووەمی دەبیرستانم خویندوە، دوایی وازم لە خوێندن هینا بووم بە پێشمەرگە.

لاوان: یەکەمجار ئاشنا بوونت لەگەڵ ی.ل.د.ک. ئێران چۆن و لە چ ساڵێکدا بوو؟

ئەسڵانی: ساڵی ١٣٧٠ بە هۆی کەمی تەمەنم لە هیچ ئۆرگانێک وەر نەگیرام، درام بە یەکیەتی لاون تا پاییزی ١٣٧٢ لە یەکیەتی لاواندا ماومەوە. ساڵی ١٣٧٢ بۆ جەولەیەکی حیزب چووینەوە مەنتەقە لە گەڵ هێزی ئاربابا و یەکیەتی لاوان بە یەکەوە، چووینەوە و هاتینەوە ئەگەر چووینەوە مەنتەقە مەقەڕەرکانمان لە قەندیل بوو، کە لە مەنتەقە گەڕاینەوە ئەوەدەم هێزی ئاربابا لە تانجەڕۆ بوو دوو شەو لە تانجەڕۆ ماینەوە، بەڕێ کراین پێمان سەیر بوو هاتینە دەشتی کۆیە، تەماشامان کرد مەقەڕەکان راگویزراوە ئێرە، لێرە
ش بناغەی یەکەیەتی لاوانمان لە سەرەتاوە دامەزرانەوە، ئەودەم یەکیەتی لاوان لە زەویەسپی بوو یەکیەتی لاوانمان دامەزراندەوە و بەرپرسانی ئەودەمیشمان کاک شارۆخی تاهیر نەسەبوەک بەرپەرسی گشتی بوو کاک عوسمان نۆباریش وەک جێگربوو.

تەقریبەن سێ چوار مانگی دەیکەش لە گەڵ یەکیەتی لاوان مامەوە دوایی نەقڵم وەرگرت هاتمەوە هیزی بەیان تا ساڵی ١٣٧٤ لە هیزی بەیان بۆ مەعمووریەتێکی نێو شار کە چووینەوە کوڕێکی هاوڕیمان گیرا بە نێوی محەممەدی ئارمانزادە ئەو گیرا ئێمەشی بە گرتن دا.

بنەماڵەکەم زۆر بە دوای کارووبارەکەمەوە بوون دیارە بابیشم لە گەڵم گیرا بابم شەش مانگ لە زیندان بوو، تەنیا تاوانی باوکم ئەوە بوو کە باوکی من بوو ئەگینا هیچ تاوانێکی نەبوو، کە بابم ئازاد بوو زۆر بە دوای کاروو بارەکەمەوە بوو ساڵی ١٣٧٤ نۆ مەلوێن تمەن  زۆربوو نۆ ملوێنی بۆ خەرج کردم تا حوکمی ئێعدامەکەمی هێنایە بیست ساڵ بیست ساڵەکەش وەکێلیان بۆ گرتم هێندێک پووڵیان بە رشفە پێ دا بوو بە پێنج ساڵ پیج ساڵ زیندانم کێشا ساڵی ١٣٧٩ لە زیندان ئازاد بووم.

کە لە زیندان ئازاد بووم تەشکیلی بنەماڵەم دا و سەر لە نوێ پەیوەندیم بە حیزبەوە گرتەوە تا ساڵی ١٣٨٤ دیسان گیرامەوە. ئاخێری لە گەڵ خێزانم و بنەمەڵەکەم پێک هاتین و وتم رۆیشتنم باشترە تا مانەوەم، چوون ئەو دەم کە گیرا بووم سەڵت بووم ئەو جار بنەماڵەکەم و ژن و منداڵ تۆزێک بۆم ناخۆش بوو لە سەر داوای نحیزب بەو قەناعەتە گەیشتین و هاتمەوە و ساڵی ١٣٨٥ بە رەسمی بوومەوە پێشمەرگە، ئێستایش لە ناوەنی دووی کوردستان دام.

لاوان:  چۆن بوو پەیوەست بووی بە ریزی پیشمەرگایەتی و وە چۆن بوو کە حیزبی دێموکراتت هەڵبژارد؟

ئەسڵانی: بەحوکمی ئەوەی کە باوکم ئەو دەم پێشمەرگە بووە، دیارە کاتی خۆی باوکم فرماندەی هێزی بەیان بووە. هەر لە منداڵیشەوە گوێم لە وحیزبە و ئەو شتانە لە نێو ماڵدا هەبوون بیرەوەری دەگێڕایەوە و هەمووی هەر باسی پێشمەرگە بوو ئەو شتانە هەر لە ئەوەڵی منداڵیمەوە لە گوێمدا هەبوو دەڵێن بیری منداڵی تیژە من بۆ خۆم بیرم دێ کە باوکم پێشمەرگە بووە، ئەودەم پێنج ساڵم تەمەن بوو زۆر جار دەستم لە سیلاحەکەی باوکم داوە ئیتر هەر لە منداڵیەوە لە گەڵ حیزب راهاتووم.

ئەودەمیش کە هاتم بۆ پیشمەرگایەتی تەمەنم شازدە ساڵ بوو دیارە هیچ بەربەستێکم بۆ ساز نەکرا باوکم زۆر جار قسەی بۆ دەکردم ئەگەر کەوا پاتۆڵی خاکیم دەدووری یا پیڵاوی ئیسپۆرتم لە بەر دەکرد دەیوت رۆڵە بخوێنە حیزبایەتیش وەک سەربازی وایە ئەگەر نەخوێندەوار بی وەک سەربازی سفر حیسابت بۆ دەکەن بۆ شەڕوو ئەملاو ئەولات دەنێرن، بخوێنی باشترە تۆ ئەگەر مەدرەکت هەبێ بۆ خۆم دەتبەم بە دەستی خۆم تەحویلی حیزبت دەدەم، ئەوە قسەی خوا لێی خۆش بی باوکم بوو ئەو ئاوای پێ دەوتم ئێتر شووری جەوانی و ئەو بەزم و رەزمە و شتە هەبوو.

لاوان: لەو ساڵانە کە ئەندامی ی.لا.د.ک.ئێران بووی ئایا بەرپرسایەتیت هەبوو؟ لەو ساڵانە چ ئەزموونێکت وەرگرتووە کە بۆ قۆناغەکانی دواتر بەکڵک بووە بۆت؟

ئەسڵانی: بەرپرسایەتیم نەبوو ئەو دەم زۆرتر کاروو باری لاوان دابەش دەکرا چوونکە بەرپرسی گشتی هەبوو لاوان کە عەرزم کردی بەرپرسی گشتی کاک شارۆخ بوو، کاک عوسمان بۆباریش جێگر بوو. ماباقی کتێبخانە و یانی کتێبخانە یەکیەتی لاوان نزیک ساڵێک لە مەقەڕی مخابرات کارم کردبوو. یەکیەتی لاوان ئەو دەم تیمێکی باشی تێدا بوو یانی ئێنسانێکی دڵسۆز و سادقی تێدا بوو نەک خودا نە خواستە بڵیم ئێستا وانیە، ئۆرگانێکی سەر بەخۆبوو لاوان بەردەوام کەلاسی تێدا بوو نەیان دەهێشت بێ کار بین زەدە نەدەبووین بە هۆی ئەوەی کە لە نیو شاخ و کێودا بووین، بۆ نموونە سەعات ٩ی بەیانی کەلاسیمان دەستی پی دەکرد تا ٥/١١ نیم سەعات ئیسراحەت دوایی نانمان دەخوارد تا ٥/١ کەلاسمان دەستی پێ دەکردەوە تا ٤ی ئێوارە مامۆستای ئەودەم شەهیدی نەمر کاک د. سادق شەرەفکەندی و کاک بابا عەلی مێرپەروەر و کاک سەلاح پیرۆتی کاک سەلاح پوورئەسەد و کاک ئەعمەد نەسرۆڵاهی بوو کە دوو سێ ساڵ لەمەو بەر لە خاریج عومری خوای کرد، تەرمەکەیان هێنایەوە کۆیە ناشتیان، مامۆستای زۆر باش دەهاتن لەوێ دەرسیان بە لاوان دەوت.

یەکیەتی لاوان یەکجار کاریگەری هەبوو بۆم، بە هۆی ئەوەی کە منداڵ بووم وەک پێشمەرگە وەری گرتم پەروەردەی کردم.

لاوان: ئایا ئیستایش پەیوەندیت لە گەڵ یەکیەتی لاوان ماوە؟ مەبەستم ئەوەیە، لاوانی کورد هەردەم پیویستیان بە زانست و ئەزموونی ئێوەیە کە لە قۆناغی گەنجیەتیدا تیکۆشانتان هەبووە و کۆڵەبارێک لە ئەزموونتان پییە، چۆن ئەو ئەزموونانەتان گواستەوە بۆ نەوەی نوێ؟

ئەسڵانی: ئەگەر وەک ئەندام بڵێی پەیوەندیم نەماوە بەڵام لە گەڵ زۆر کەس وەک قشری جەوان پەیوەندیم هەیە ئەوەندەی بۆیشم کراوە لە گەڵیان قسەم کردوە هانم داون لە سەر زەمینەی حیزبایەتی و کوردایەتی لێدوانم بووە قسەم لەگەڵ کردوون، یان تەنانەت ئەو کات کە لە زیندانیشدا ئازاد کرام وەک بیرەوەری گێرانەوە کۆمەڵێکی زۆر لاو دووکانم هەبوو قاوەخانەم هەبوو دەهاتن لە لام دادەنیشتن بیرەوەری و باسی حیزبایەتی و کوردایەتیم بۆ دەکردن، کۆماری بە ناو ئیسلامی  ئێران و باسی ئەو زڵموو زۆرەی کە لەگەڵ گەلی کورد دەکرێ بە تایبەتی لە قشری لاو دەکرێ. ئێستایش هەر بە فەیسبووک و ئێنترنێت پەیوەندیم لە گەڵیاندا هەیە.

لاوان: بیرەوەریت هەیە ئەو کات لە نێو رێکخراوی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیراندا بووی؟

ئەسڵانی: بیرەوەری زۆرم هەیە، هەم خۆش و هەمیش ناخۆش بەڵام بیرەوەریەکانم زۆربەیان خۆشە. کاتی خۆی بۆمبارانی قەندیل دوای بۆمباران تۆپباران دەستی پێ دەکرد مەیدانی فووتباڵمان هەبوو لە لای فێرگە بوو یەکیەتی لاوان دەکەوێتە خوار فێرگە مەیدانێکی گەورەی فووتباڵی لی بوو تەنیا ماڵێک کە نزیک بوو ماڵی مامە یوسف و باجی شەمام بوو تۆپباران کە دەکرا خۆ یەک دوو نەبوو ئەو مەیدان فووتباڵەی کون کون دەکرد، هەموو رۆژێک دەیان هێنا ئەو کۆنانەیان پێ پڕ دەکردینەوە وەرزشی زۆریان پێ دەکردین زستانان بەفری زۆری لێ بوو، یەکیەتی لاوان، جێگاکەی زۆر قووڵ بوو جاری وا هەبوو سێ چوار میتر بەفر دەباری رێژەی پێشمەرگەشی زۆر بوو یەکیەتی لاوان ئەو دەم زیاتر لە ٣٠٠ پیشمەرگەی لێ هەبوو بەیانیان کردبوویانە دوو بەش بە ١٨٠ پێشمەرگەوە خەریک بووین وەک لۆدێر بە نیویدا بڕۆین نەیان دەوت ریگاتان پێ خاوێن دەکەینەوە دەیان وت وەرزشتان پێ دەکەین بەیانی پێش ئەوەی هەڵسان لی درێ خەڵک هەڵشی ١٨٠ پیشمەرگەیان لە نێو ئەو بەفرە دەخستن هەتا لای ماڵەکانی نەخۆشخانە و بەر دەرگای دەفتەر.

ئەو رێگایەیان پێ خاوێن دەکردینەوە خۆشترین بیرەوەریم ئەودەمە بوو کە چوینەوە مەنتەقە وەک یەکیەتی لاوان ٦٠ نەفەر بووین وەک بەرپرسی بەشی پەروەردە نەفەرێکمان هەبوو نیوی کاک فازڵ بوو، شکاک بوو ئەو وەک مەسئووول هاتەوە لە گەڵمان لەگەڵ هێزی بەیان ئەوە بۆ من خۆشترین بیرەوەرییە ئەو دەم لە یەکیەتی لاواندا.

لاوان: هەمووی بیرەوەری خۆش بوو ئەی ناخۆشت هەیە؟

ئەسڵانی: بیرەوەری ناخۆشم شەهید بوونی کاک د. سادق شەرەفکەندی بوو ناخۆشترین بیرەوەریم چە لە کاتی ئەندام بوونم لە یەکیەتی لاوان چ کاتی پیشمەرگایەتیم رۆژی شەهید بوونی کاک د. سادقی شەرەفکەندی بوو.

ئەو کات ئەگەر کاک د. سادق شەهیدا بوو من لە بنکەی مخابرات کارم دەکرد هێشتا هەواڵەکە بە تەواوی بڵاو نەبووە کاک شارۆخ و کاک عوسمان زۆر تێک چوو بوون هەرچی پرسیاریش دەکرا کەس باسی نەدەکرد بە دەم ئەم ئەوەوە بیستمان تا رادیو خویندیەوە.

بۆ ئەوەی بە ریژیمی کۆنە پەرەستی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران بسەلمینن کە بەشەهید بوونی ریبەرانمان حیزبی دێموکرات لە نیو ناچێ پول پول لاوەکانمان لە دوای شەهیدا بوونی کاک د. سادق شەرەفکەندی، دەهاتن بۆ پیشمەرگایەتی. ئەو دەم پرسگە لە هێزی بەیان بوو بە هۆی ئەوەی کە بۆ خۆیشم بۆکانی بووم سەردانی هێزو ئەم لاو ئەولام دەکرد، جەوێک لە نێو خەڵکەکە دەبینرا یانی دوای شەهید بوونی کاک د. سادق بە هۆی ئەوەی کە کۆماتی بە نێو ئیسلامی ئێران وای زانی دوای شەهید بوونی رێبەرانمان ئێتر عیزب هەدەوەشێتەوە.

دوو چادریان هەبوو لە پرسگە پەزیرش ئەو دوو چادرە هیچ پڕ بوو دەورووبەری چادرەکانیش هەر خەڵ بوو جێ نەدەبوو، ئەوندە لاوەکان دەهاتن بۆ پێشمەرگایەتی ئیجا لەوانەیە هیندێکی لە رووی ئێحساساتەوە دەهاتن بەڵام زۆربەی هەرە زۆریان بە بیروو باوەڕەوە دەهاتن. یانی شەهید بوونی کاک د سادق سەلماندی کە بە شەهید بوونی حیزب هەر وەک جاران لە سەر پیگەی خۆی رادەوەستێت.

لاوان: سی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٣هەتاوی لەوحەیەکی رێزلینانیان پێ دای وەکو یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران چ هەستێکت هەبوو لەو کاتە کە لوحەکەیان پێدای؟

ئەسڵانی: هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو ناتوانم وەسفی بکەم دوای ٢٢ ساڵ نەک بۆ من بۆ ئەو جەماعەتەی کە وەریان گرت زۆر کەس فکری بۆ ئەوە نەچوو کە زەمانێک پێشمەرگەی یەکیەتی لاوان بووین، یا شەڕیکمان بۆ یەکیەتی لاوان کردبێ، یانی بۆ من زۆژێکی زۆر خۆش بوو ئەوە بە تازەیی ماڵمان رەنگ کردوە ئەگیان لوحەکە لە قەتعە گیراوە و هەر لە دیواریشمان دابوو دیسان لەر دیواری دەدەینەوە. ناڵێم لە دایک بوون بەڵام ئەگەر لە زیندان ئازاد کرام چ هەستیکم بوو ئەگەر ئەو خەڵکە چەبڵەیان لێدا بۆمان کە نیوەکەمان خوێندرایەوە باوەڕت هەبێ هەموو گیانم موچرکی پی دەهات هێندەم پی خۆش بوو، چوون زۆر کەس هەر نەیشی زانیبوو پێشمەرگەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوم کاتی خۆی.

لاوان: یەکیەتی لاوان چ کاریگەیەکی هەبووە بۆ بردنە سەری ئاستی زانیاریت؟

ئەسڵانی: ئەگەر شتیک بی تەعارف باسی بکەم من ئەودەم کە لە یەکیەتی لاواندا بووم زۆر سیاسی بووم تا ئیستا بە هۆی ئەوەی کە بەڕاستی لاوان پەروەردەی زۆر باش بوو، ئەو دڵسۆزیە و پەروەردەییەی وای کردبوو کە زیاتر تێبکۆشی و خۆت پێ بگەینی.

وەک یەکیەتی لاوان لە ساڵدا چوار مانگ مەنتەقەمان هەبوو ئەو هەشتمانگەکەی تر نەیادەهیشت بێ کار بین، بەردەوام پەروەردەیان دەکردین، ئینسانێکی وەک کاک بابا عەلی بیت دەرسی جوغرافیات پی بلێ یا د. سادق شەرەفکەندی دەرسی میژووی حیزبی پێ دەداین ئەوانە یەکجار زۆر کاریگەریان هەیە، نەفەر ئەگەر زۆر بێ سەواد بوایە لەو کەلاسانە فێری زۆر شت دەبوو.

لاوان: دوا رۆژی لاوان چۆن دەبینی؟

ئەسڵانی: بە خۆشیەوە لاوی کورد ئیستا لەگەڵ پێشێ زۆر جیاوازە بێجگە لەوەی شعووری سیاسی خەڵکی ئیران بە تایبەتی کورد، لە سەرێیە. خەڵک ئەمڕۆ لێکدانەوەی لە سەر هەموو شتیک هەیە بمان هەوێ نەمان هەوێ بەیانی هەر کۆمەڵگایەک هەر حکوومەتێک بێ هێزی سەرەکی ئەوەیە، وەک پیشێ نەماوە بێسەوادی، ئەمڕۆ خەڵک هەمووی خوێندەواری هەیە.من بۆ خۆم ئایندەیەکی زۆر باش دەبینم هەر وایش دەبێ.

لاوان: چ پەیامێکت هەیە بۆ لاوانی کورد بە گشتی بە تایبەتی لاونی رۆژهەڵات؟

ئەسڵانی: پێم خۆشە نەک هەر مەسئەلەی حیزبایەتی لە بەر چاو بگیردری بەڵکوو هەستی کوردایەتی و نەتەوایەتییان هەبێ، بە خۆشییەوە هەیە بەڵام لە هیندێ شوێن وەک رەخنە دەڵێم یەکجار زۆر کەم کار کراوە هەر ئەمڕۆ هەمانە لاوە هاتووە بۆ پێشمەرگایەتی هەر ئیحساسی لاویەتی هەیە ئێستایش نازانێ د. قاسملوو کێیە ئەوە رەخنەیەکە لە سەر حیزب کاتی خۆی من کە لە یەکیەتی لاوان بووم بۆ نموونە شارێکی وەک مەریوان زیاتر لە ٦٠ پێشمەرگەی هەبوو ئیستا وەک ئەودەم نەماوە، ئەویش هەر وەک بیرەوەری دەیگێرمەوە ئەو دەم کە وەک یەکیەتی لاوان چووینەوە مەنتەقە کەواۆاتۆڵی حیزبییان پێ داین، کیسە خەویان پێ نەداین بۆ ئەوەی هاوتەمەنەکانی خۆمان بمان بینن کە ئەویش ئەو هەستەی تێدا هەبێ کە ئەو هاوتەمەنانەی من ئاوا دەکەن ب٩ۆ من نەیکەم، ئەوانە کاریگەری زۆریان بوو، مەبەستم ئەوەیە بوونت هەبێ لە نێو خەڵکدا کاریگەری زۆری هەیە.

ئەوە بە تەنیا ئەو رەخنەیە نایتەوە سەر حیزب بەڵکوو خەڵکی نێو خۆیش دەگرێتەوە خەڵکەکەیشمان هێدێک بی تەفاوتن نسبەت بە زۆر شت دیسان دیسان خەتاکەش دەگەڕێتەوە سەر خۆمان، وەختی خۆی کە شەڕمان دەکرد لە مەنتیقە دەماوت با خەڵک نەکوژرێ، و با ماڵی خەڵک لە بەین نەچێ، با خەڵک بەدبەخت نەبێ شۆڕسەکە لە نێو شار هاتە شاخ وردەوردە هەموو دنیا بەرۆ پیش دەجێ کە چی ئێمە بەرو دوا دەڕۆین، شتەکەش حاشای لی ناکرێ هەموومان پێی دەزانین. بەڵام دیسان وەک داواکاری بۆ لاوان من وەک خۆم پیم خۆشە هەموو لاوێکی کورد وەک لە پیشدا وتم نابێ حەتمەن حیزبایەتی بۆ نموونە فەقەت سەر بە حیزبی دێموکرات بێ بەڵام ئەو هەستەی تێدا بێ کە پێم وابێ هەیە بەڵام تۆزێ خاوە.

لاوان: ئێمە هیچ شتێکمان نەماوە ئەگەر شتیک کە نەکەوتبێتە بەر باسەکەمان یان لە بیرمان نەبێ، ئەگینا سپاست دەکەین؟

ئەسڵانی: مەمنوونم بۆ ئەوەی کە زەحمەتان کێشاوە بە سەرتان کردینەوە، زۆر خۆشحاڵ بووم کە سەردانتان کردم و پرسیارتان لە من کرد.