1monthخوێنەرانی بەڕێز 

      هاورێیانی تێكۆشەر

   بەخۆشییەوە پاش هەوڵێكی زۆر و زەحمەتێكی ماندووی نەناسانەی هاورێیانی بەرێزی دەستەی بەرێوەبەری ماڵپەری ناوەندی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران (www.lawan.org) ، سایتەكە بە دیزانێكی نوێ‌ و مودێرن و ئەورۆی كەوتەی بەردیدەی خوێنەرانی ئازیزی

 

ئەوەی لێرەا جێگای سەرنج و تێرامانە ئەم بەشە لە ماڵپەر، واتە لینكی " وتەی مانگ" ، لە واقێع دا سیاسەت و بۆچوون و هەڵوێستەكانی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی كورستانی ئێران سەبارەت بە رووداوەكانی دەوربەر بەگشتی و ئەو بابەتانەی پێوەندیدارن بە لاوان، بە تایبەتی لاوانی ئێران و كوردستان روون دەكاتەوە.

 

وتەی مانگ ، هەوڵوێستی رەسمی یەكیەتیی لاوان دەخاتە رووو و شرۆڤەی هەواڵ و رووداوەكان دەكات هەوڵ دەدات لە گۆشەنیگای ، بەرنامە و پرۆگرامی یەكیەتیی لاوانەوە، روشنگەری بكات و لە خزمەت بەرژەوەندی گشتی نەتەوەكەمان و لاوان بە تایبەتی و تاوتوێ‌ رووداوەكان بكات.

 

ئەوەی لێرەدا پێویست بە ئاماژە پێكردنە، بە پێی باوەری قووڵی یەكیەتیی لاوان بە پرنسیپە دیموكراتیەكەكان و ئازادی قەلەم و رۆژنامەگەری و حورمەت دانان بۆ بیر و ئەندێشەی تاك، باقی بەش و لینكەكانی ماڵپەری لاوان لەخزمەت و نوسەران و ئەدیبان و روناكبیران و خاوەن قەڵەمەكانی نەتەوەكەماندا دەبن و ئازادانە و سەربەستانە دەتوانن بیرورای خۆیانی تێدا دەببڕن. لەبەر ئەەی تەنیا نوسەری بابەت خۆی بەپرسیاری بابەتەكەی دەبێت.

بەڵام لە لینكی " وتەی مانگ دا " تەنیا و تەنیا سیاسەت و هەوڵوێستی فەرمی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاو دەبێتەوە.

 

لێرەدا داوا لەسەرجەم هێز و رێكخراوەكان بەگشتی و رێكخراوەكانی دۆست و هاپەیمانمان و رێكخراوەكانی تایبەت بە لاوان دەكەین كە سیاسەت و هەوڵوێستەكانی یەكیەتیی لاوان تەنیا لە رێگای وتەی مانگەوە وەربگرن و بە باوەر و بۆچوونی یەكیەتیی لاوانی بزانن .

 

ئەم ژمارەی، ئەم جارەی وتەی مانگ بۆیە تەرخانمان كرد بۆ ئەم روونكردنەوەیە، بۆ بەرچاوروونی سەرجەم هاوریێانمانە. داواكارین لە ژمارەی داهاتووەوە هاوكارمان بن بە رەخنە و پێشنیارەكانتان زیاتر لە جاران، تاكوو هەموو لایەك پێكەوە لە راستای بەرژەوەندی باڵای نەتەوەكەمان، خەونەكانی لاوان وەدی بێنین.

 

سەربەرزی هەموو لایەك ئەوپەری ئاواتمانە

سكرتێری گشتی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران