photo 2019 03 31 17 29 16

 

 
نەتەوەی کورد، نەتەوەیەکی ئاشتی خواز 
 
ڕاسانی "شار و شاخ" گرێدانی خەباتی شار و شاخ بە چ مەبەستێک دێت :
 
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نەورۆزی ۱۳۹٥ هەتاوی لەلایەن لێپرسراوی گشتی حیزب بەڕێز "مستەفا هیجری" خەباتێکی نوێی ڕاگەیاند لە ژێر ئەم ناوە "خەباتی شار و شاخ".
 
لەو پەیوەندییەدا لە ماوەی ڕابردوو واتە بەشێوەیەکی گشت گیر تاکە شوێندانەرێک کە ڕۆڵی لە وەچەرخانی خەباتی گەلی کورد بوو تەنیا شاخەکان بوون واتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان
 
بەم خەباتە نوێیەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ڕاگەیاندنی لەم چەشنە خەباتە نوێیە،بووە هۆی ئەوەی کە خەباتی مەدەنی و لەگەڵ ئەویشدا خەباتی چەکداری پێکەوە گشتگیرتر بن و ببنە تەواوکەری یەکتر.
بەو واتایەی کە شار واتە هێزی مەدەنی بوونە شوێندانەری خەباتی نەتەوەی کورد زەمینە ڕەخساوە کە شاریش بتوانێت خەبات بکات.
 
ئێستا "شاخ و شار" "پێشمەرگەو خەڵک" پێکەوە بە پشتیوانی یەک خەبات دەکەن بۆ بەدەست هێنانی ئاوات و ئارمانجەکانی گەلی کورد.
 
ڕاسان چەندین دەسکەوتی گرینگی بەدەست هێناوە لێرە ئاماژە بە چەندانەیان دەکەین.
 
۱. پەیوەست بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوڕان و کچانی کورد بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
 
۲. دووبارە ئاشنا بوونەوەی سرووشت و خەڵکی کوردستان بە پێشمەرگەی کوردستان و پێشمەرگە وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناوخۆ بوونی هەبێت.
 
۳. پتەو کردنی یەکڕیزی و هاوکاری هێزی جەماوەری کوردستان بەتایبەت لەبۆنەو ئاهەنگە نەتەوەییەکان کە بەرەو بانگەوازی حیزبەکانەوە دەچن:
 
بۆ نموونە و زۆر دوور نەڕوانین نەورۆزی ئەمساڵ ۱۳۹٨ی هەتاوی شاخ و شار پێکەوە یادی نەورۆزی کوردەواریان کردەوە، حیزبەکانی ڕۆژهەڵات نەورۆزی سەمای ئازادییان ڕاگەیاند و شار وەڵامی شاخی دایەوە کە ئێمە پشتیوانی ئێوەین، سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" یان دەووتەوە و لەسەرجەم شارو گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات سەمای ئازادییان بەڕێوە برد.
 
ئەمەش واتە لەیەک گرێدانی خاباتی شار و شاخ
 
دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاو
 "شاخ و شار"،
"پێشمەرگە و خەڵک"
"هەوری و جامانە"
 
هاوڕێ حەیدەری
 
ئەم بابەتە هیچ پێوەندی بەماڵپەڕەوە نییە و بیر و ڕای نووسەر خۆیەتی