photo 2019 01 07 20 32 36

  
لە ماوەیی چل ساڵی رابردوو دا ھيچ بڕگەیێكی ئەوتۆ لە ئێران دا بوونی نيیە، كە بكرێ بە ڕۆژانێكی ئاسايی ناوی لێ ببردرێت ھەر لە ڕۆژەكانی سەرەتای ھەڵگيرسانی شۆڕشی ٥٧تەوە ھەتاكوو ئێستا گەلانی ناو ئەو جوگرافيايە بەشێوەی ڕۆژانە دەستەویەخەی مۆتەيەكی نەبڕاوە ونەپساوە بەناوی قەيرانن، ئەم زنجیرە دراما تراژیديكە ھەنووكە پەی ناوەتە قۆناغێك لە ژيانی كۆمەڵايەتی ،ئابووری و كولتووری بەرەو لێواری بەربوونەوەی يەك جارەكي دەبات، ڕەنگ بێ ئەمە لەدواين عەلقەی ئەم زنجيرە قەيرانە بێ كە يەك لە دوای يەك بێ چارە سەری ماونەتەوە، كەڵەكە بوونی پرس و كێشە و قەيرانەكان لە ئێستا دا وای كردووە كە ئيتر جياوازییەكی ئەوتۆ لە نێوان ئەو و جوگرافيايی ولاتێكی شەڕ لێدراو دا بەدي ناكرێ.
 
ھەڵاوسانی ٥٠ تا٦٠ لەسەدی داخرانی يەكە بەرھەم ھێنەرەكان بڕانی مووچەی كرێكاران، بێ كاری ڕھا و تاڵانی پاشەكەوتی خێزانەكان تەنيا ڕەھەندي ئابووری و دارايی ئەم دێوەزمەيەن.
 
لە ئێستا دا ھەزاران پەنابەر كە دەستيان لە داھاتوويان لە نێو ئێران كێشاوەتەوە لە سنووری وڵاتانی ئەوروپا دا و لەناو دارستانەكان دا دەخەون، ئەوان ئەم ژيانە يان بە ئەم ئەمنيیەتەی كە ساڵانێكە پێيان دەفرۆشتنەوە گۆڕيوەتەوە، لەناوخۆدا ژياني ناو كارتۆن ،ئەشكەوت، گۆڕ، توونێل و ئاوەڕۆكان بووەتە شێوە ژيانێكی نۆڕمال.
 
ڕە‌وشی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ئێران دا به گشتی زۆر خراپه و کۆماری ئیسلامی هیچ مافێک بۆ هاوڵاتییانی لە‌بە‌رچاو ناگرێت. ئە‌م ڕە‌وشه له کوردستان دا زۆر خراپتره لە‌چاو بە‌شە‌کانی دیکە‌ی ئێران، هۆی ئە‌مە‌ش ده‌گە‌ڕێتە‌وه بۆ ئە‌وە‌ی ڕێژیمی ئێران کوردە‌کان نەوە‌کوو هاووڵاتی بە‌ڵکوو وە‌کوو خە‌یانە‌تکار و دژی شۆڕش چاو لێ دە‌کات و، بە‌ردە‌وام جموجۆڵە‌کانیان لەژێر چاوە‌دێری دە‌گرێ و به هە‌موو بیانوویە‌ک سە‌رکووتیان دە‌کات.
 
گە‌لی کورد له ئێران دا هە‌ر له سە‌رە‌تای هاتنە‌سە‌رکاری ڕێژیمی ئیسلامی به هۆی جیاوازی نە‌تە‌وە‌یی و ئایینی پە‌راوێز خراون. لە‌كاتێكدا زیاتر له نیوە‌ی کوردی ئێران سوونە‌ مە‌زهە‌بن. له ڕستیدا هۆی سە‌رە‌کی ئە‌و هە‌ڵاواردنه دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ بە‌ربە‌رە‌کانیی کورد لە‌گە‌ڵ ڕێژیمی ئیسلامی و خە‌بات کردنیان بۆ بە‌ده‌ستهێنانی مافه نە‌تە‌وە‌یی و دێموکراتیکە پێشێلکراوە‌کانیان.
 
ئاکامی ئە‌و هە‌ڵاواردنه بووەته هۆی ئە‌وە‌ی که چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، له باری خزمە‌تگوزاری و ئاوە‌دانکردنە‌وە‌ که‌مترین بوودجە‌یان بۆ دیاری دە‌کرێ، ڕادە‌ی بێکاری بە تایبە‌ت لە‌نێو لاوە‌کان دا له ئاست شوێنە‌کانی دیکە‌ی ئێران له بە‌رزترین ئاستدایه.
 
پە‌روە‌ردە‌ی ڕێژیم به شێوە‌ی بە‌رنامە بۆداڕێژراو له قوتابخانە‌کاندا لە‌سە‌ر تواندنە‌وە‌ی کولتوور، زمان و مێژووی کورد چڕ بۆتە‌وه و کە‌مترین جیابیری و مافخوازی گە‌لی کورد، وە‌ک پیلان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات و جوداییخوازی هە‌ژمار دە‌کرێت و چالاکانی سیاسی و مە‌دە‌نی بەرەو‌ڕووی زیندانی درێژخایە‌ن، ئە‌شکە‌نجه و تە‌نانە‌ت لەسێدارەدانیش دە‌بنە‌وه.
 
 
 
نووسین: شاخەوان حاجی