وتاری سیاسی

alai kurdistan 95وه‌ك ئاگادارین ڕۆژ نییه‌ به‌هۆی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی ڕرێژیمی كۆماری ئیسلامی، گه‌لی كورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان تووشی گرتن، كوشتن و لە سێداره‌دان ، كه‌وتنه‌ سه‌ر مینی چێندراوی ڕێژیم، مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، بێکاری و هەژاری، گۆشەگیرکردن، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تی كچ و ژنی کوردستانیان و زه‌بروزه‌نگی ده‌زگا ئه‌منی و سێخورییه‌كانی ئه‌و ڕێژیمه‌ نه‌بنه‌وه‌.

12736208 1051942141533054 1828699982 nئەگەر ئێمە ئاوڕیک لە مێژوی ڕێکخراوەکان لە کوردستان بدەینەوە و بە تایبەت ڕێکخراوەی تایبەت بە توێژی لاو،  ئەو ڕاستیە لە مێژە سەلمێندراوە کە ڕێکخراوەی تایبەت بە لاو دەگەڕێتەوە بۆ ٧٠ ساڵ لەمەوبەر لە سەر دەستی یەکەمین کۆماری کوردی لە مەهاباد لە کوردستانی ئیران، کە بۆ یەکەمین‌جار ڕێکخراوەی ، اتحادیە جوانان کوردستان ، دامەزرا.

12718281 10153940137354921 4580347033053178643 nیەكیەتیی لاوان و ٧٠ ساڵ خەبات و تێكۆشان
دارا ناتق
لە ٣٠ ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاویدا، بۆ یەكەمین جار لە مێژووی ڕزگاریخوازیی گەلی كورددا، لە سەر دەستی سەرۆك كۆمار و پێشەوای مەزنی كورد قازی محەممەد، بە مەبەستی ئۆرگانیزە كردنی ویست و خواستە سینفییەكانی توێژی لاو و گرینگی پێدانیان لە لایەن كۆماری كوردستانەوە، ڕێكخراوێكی تایبەت بە لاوان بە نێوی "اتحادیە جوانان كوردستان" دامەزرا و دواتر لە بەردەوامیی ڕەوتی خەبات و تێكۆشانی دا، نێوی كرا بە یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران. دامەزراندنی ڕێكخراوی تایبەت بە لاوان و هەروەها ڕێكخراوی تایبەت بە ژنان لە وەها سەردەمێكدا، خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییە لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی نەتەوەكەمان و دەرخەری واقعی بیری پێشكەوتووانەی بەڕێوەبەرانی كۆماری كوردستان و لە سەرووی هەموویانەوە بیرمەندیی و زانابوونی پێشەوا و سەركۆماری كوردستانە كە وەك ئەزموونێكی بەنرخ بۆ كۆمەڵگای كوردستان دێتە هەژمار. لاوانی كوردستان بە كۆبوونەوە لە دەوری ئەو ڕێكخراوە، وێڕای خۆپێگەیاندن و هەوڵدانیان بۆ مسۆگەركردنی خەون و هیواكانییان، دەور و كاریگەرییەكی بەرچاویان لە ئاوەدانكردنەوە و ئیدارەكردنی كۆماردا هەبوو و یەكەمین گۆڤاری تایبەت بە لاوان بە نێوی "هاواری نیشتمان" كە زمانحاڵی ئەو ڕێكخراوەیە بوو، لە ١ی خاكەلێوەی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی و لە گەڵ یەكەم ڕۆژی دەست پێكردنەوەی ساڵی نوێ دا چاپ و بڵاو كرایەوە، كە لە قۆناغەكانی دواتری خەبات دا، نێوی كرا بە گۆڤاری "لاوان".
یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كە لە ژێر سێبەری كۆماری كوردستان و ئامۆژگارییەكانی پێشەوای كورد قازی محەممەدی نەمردا فرچك دەگرێت و بە درێژایی ٧٠ ساڵ خەبات و تێكۆشانی بێوچانی خۆی وێرای هەوڵدان بۆ پەروەردە كردن و پێگەیاندنی لاوانی كورد و هەوڵدان بۆ دابین كردنی ویست و خواستە سینفییەكانیان، هەردەم لە سەنگەری پێشەوەی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەییدا و شان بە شانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەرەڤانی لە ماف و كەرامەتی خەڵكی كوردستان كردووە و لەو پێناوەدا نرخی زۆری داوە. یەكیەتیی لاوان هەمیشە لە سەر ئەو باوەڕە بووە كە، تاوەكوو نەتەوەی كورد لە ژێر زوڵم و ستەمی داگیركەران ڕزگار نەبێت و كوردستان ئازاد نەبێت، لاوانی كوردیش كە قوربانیی سەرەكیی سیاسەتی چەپەڵ و مرۆڤكوژانەی داگیركەرانن، ناتوانن بە هیوا و خەونەكانیان بگەن و بە ئازادی و بەختەوەری بژین. بۆیە بە لە بەرچاو گرتنی ئەو ڕاستییە، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئەو ڕێكخراوەیە، پەرەدان بە بیری نەتەوەیی و شۆڕشگێری لە نێو لاوانی كوردستاندایە و بەردەوامبوونە لە سەنگەری خەباتی نەتەوەییدا تا گەیشتن بە ترۆپكی ڕزگاری لە چوارچێوەی سیاسەت و ستراتیژییە نەتەوەییەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
یەكیەتیی لاوان لە ماوەی خەباتی خۆی دا، وێڕای گرینگی و پەرەدان بە بوارەكانی زانستی و ڕۆشنبیری و وەرزشی و كولتووری لە نێو لاوان و كۆمەڵگای كوردستاندا، توانیویەتی لە بواری سیاسیشدا، زۆر لاوی بە ئەزموون و پێگەیشتوو بۆ مەكتەبی دێموكرات پەروەردە بكات كە هەنووكە بەشێكیان لە ئاستی ڕێبەرایەتی و ئۆرگانەكانی ئەم حیزبەدا ئەركە نیشتمانییەكانی خۆیان بەڕێوە دەبەن و خاوەن تێكۆشانی بەرچاون. لەو پێوەندییەدا دەتوانین ئاماژە بە ڕێبەری بێ هاوتاوی كورد شەهید د. قاسملوو بكەین كە بۆ یەكەمین جار تێكۆشانی سیاسی و ڕێكخراوەیی خۆی بە دامەزرانی كۆمیتەی یەكیەتیی لاوان لە ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی لە شاری ورمێ دەست پێدەكات و لە بووژاندنەوە و سەر لە نوێ ڕێكخستنی ئەو ڕێكخراوەیەدا، بە تایبەتی لە دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان، كاریگەریی بەرچاوی هەبووە.
مێژووی یەكیەتیی لاوان لە ماوەی ئەم ٧٠ ساڵە دا، دەكرێت بە سەر سێ قۆناغدا دابەش بكەین. قۆناخی یەكەم كە دامەزراندنی ئەو ڕێكخراوەیە لە سەردەمی كۆماری دێموكراتیكی كوردستان، تاكوو سەركەوتنی شۆڕشی گەڵانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا. لەو سەردەمەدا، بە تایبەت لە ماوەی كورتی تەمەنی كۆماری كوردستاندا، ئەو ڕێكخراوەیە توانی لە دەرفەت و ئەزموونەكانی كۆمار كەڵك وەربگرێت و ببێتە جێگای هیوا و ئۆمێدی لاوانی كوردستان و هەنگاو بەرەو گەشەسەندنەوە لە پێناو داهاتوویەكی ڕوون بۆ لاوانی كوردستان باوێت و بە دەور و كاریگەرییەكانی ببێتە جێگای بایەخ و گرینگی پێدانی بەڕێوەبەرانی كۆمار و لە سەرووی هەموویانەوە پێشەوای نەمڕ قازی محەممەد. لە دوای ڕووخانی كۆماری كوردستانیش، ئەندام و لایەنگرانی یەكیەتیی لاوان، بە دژی كوژران و ئەشكەنجەدانی لاوانی كورد، بە تایبەتی لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٣٢ ی هەتاویدا، چەند جارێك لە شاری مەهاباد خۆپیشاندانیان بە دژی دەسەڵاتدارانی ئەو كاتی ڕێژیمی شا ڕێكخست كە لە ئەنجام دا، زیاتر لە ٦٠ كەس لە ئەندامانی ئەو ڕێكخراوەیە لە لایەن ڕێژیمی ئەوكاتەوە دەستبەسەر كران، كە دواتر بە هۆی ناڕەزایەتی و مانگرتنی دانیشتوانی شاری مەهاباد، سەرەنجام ئازاد كران. هەروەها بەشداری كردنی ئەندامانی ئەو ڕێكخراوەیە لە ڤێستیڤاڵی نێونەتەوەیی لاوان لە بۆخارێست، پێتەختی وڵاتی ڕۆمانی و بەشداربوونیان لە چەندین چالاكی لە دەرەوەی كوردستاندا، سەڵمێنەری دەوری كاریگەری ئەو ڕێكخراوەیە بوو لە گشت بوارەكاندا. یەكیەتیی لاوان هەروەها لە سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوییشدا، توانی بە ئۆرگانیزە كردنی خۆی لە ژێر ڕێنوێنی و كاریگەرییەكانی حدكا دا، دەوری سەرەكیی خۆی ببینێت.
قۆناغی دووهەم لە تێكۆشانی ئەو ڕێكخراوەیە، لە دوای سەركەوتنی شۆڕشی گەڵانی ئێران، تاكوو ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی دەست پێدەكات.
ئەم قۆناغە بە بووژانەوەی سەرلەنوێی ڕێكخستنەكانی یەكیەتیی لاوان و خەبات و تێكۆشانی دووبارەی ئەو ڕێكخراوەیە بە ئەژمار دێت. لەم قۆناغەدا، دەور و ڕێنوێنییەكانی ڕێبەری گەورەمان د. قاسملوو لە گرینگی دان و بووژانەوەی یەكیەتیی لاواندا، بەرچاو و شوێندانەر بوو. ئەو ڕێكخراوەیە بە كۆكردنەوەی لاوان بە دەوری خۆی و سازماندانیان لە چوارچێوەی شانە و كۆمیتەكانی تایبەتیدا و پەروەردەكردنیان لە بوارەكانی زانستی و ڕۆشنبیری و پەرەدان بە بیری نەتەوایەتی لە نێو ئەو لاوانەدا، چالاكانە لە مەتەرێزی خەبات و تێكۆشاندا ئەركی وڵاتپارێزیی خۆیان بەڕێوە دەبرد و وەك هێزێكی ئەكتیڤ و هیوابەخش، شان بە شانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەرگرییان لە مان و موجوودییەتی گەلی كورد دەكرد. یەكیەتیی لاوان لە سەنگەری خەباتی نەتەوایەتییشدا، وەك هێزێكی شوێندانەر، نرخی زۆری داوە و زۆرن ئەو لاوانەی كە لە چوارچێوەی تێكۆشانی ئەو ڕێكخراوەیەدا، لە پێناو ئازادی نەتەوەكەیاندا، شەهید بوون.
قۆناغی سێهەم، لە مانگی گەڵاوێژی ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی ڕا دەست پێدەكات. لەم قۆناغەی خەباتدا، یەكیەتیی لاوان بە كەڵك وەرگرتن لە مێتۆدەكانی خەباتی سەردەم، ئۆرگانیزەكردنی ڕێكخستنەكانی خۆی لە نێوخۆی كوردستان و دەرەوەی وڵات و باشووری كوردستان، یەكەمین كۆنگرەی خۆی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی بەڕێوە دەبات و ڕێڕەوی خەبات و ستراتیژیی تێكۆشانی خۆی بۆ داهاتوو دیاری دەكات.
گرینگیی ئەم قۆناغە لە خەبات و تێكۆشانی یەكیەتیی لاوان ئەوە بوو كە توانی ئۆرگانیزاسیۆنی خۆی لە ئاستی وڵاتانی ئورووپا و ئەمریكا و كانادا ڕێك بخات و ببێتە هاواری مافخوازانەی لاوانی بەش مەینەت و ستەملێكراوی گەلانی ئێران بە گشتی و لاوانی كوردستان بە تایبەتی لە ئاستی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا. لاوانی بەئەزموون و پێگەیشتووی سەر بە یەكیەتیی لاوان، بە بەشدارییان لە كۆڕ و كۆبوونەوە جیهانییەكاندا، سیاسەتە چەپەڵ و دژی مرۆڤییەكانی ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران بە دژی كۆمەڵگای مافخوازی ئێران و لاوان بە تایبەتی، بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكرد و هەروەها بە هەوڵدان بۆ بوونە ئەندام لە ڕێكخراوە جیهانییەكانی تایبەت بە لاوان، بە تایبەت لە ڕێكخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیستی لاواندا، پشتیوانی و سەرنجی كۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ لای بزووتنەوەی مافخوازی كورد بە گشتی و لاوان بە تایبەتی ڕابكێشێت. بەڕێوەبردنی كۆڕ و كۆبوونەوەی سیاسی و ڕۆشنبیری بۆ لاوانی كورد لە دەرەوەی وڵات و پەڕەدان بە بواری فەرهەنگی و كولتووریی كوردستان و ناساندنیان بە كۆمەڵگای جیهانی، لە تێكۆشانە بەرچاوەكانی ڕێكخستنەكانی لاوانە لە دەرەوەی وڵات.
لە ئاستی كوردستانیشدا، هاوپێوەندی لە گەڵ لاوانی هەر چوار پارچەی كوردستان و دەور و كاریگەرییەكانی لە پێكهێنانی فێدراسیۆنەكانی تایبەت بە لاوان و بە تایبەتی هەوڵدان بۆ پێكهێنان و بەڕێوەبردنی كۆنگرەی لاوانی چوار پارچەی كوردستان و فێدراسیۆنی تایبەت بە ڕێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی ڕۆژهەڵات و دۆستایەتی لە گەڵ ناوەند و ڕێكخراوەكانی لاوانی سەر بە گەلانی ئازادیخوازی ئێران، ئەزموونی سەركەوتووی ئەم قۆناغە لە خەباتی یەكیەتیی لاوانە.
گرینگیدانی زیاتر بە بواری پەروەردەیی، پێوەندی، ڕاگەیاندن و ڕێكخستن و كەڵك وەرگرتن لە ئامرازەكانی خەباتی سەردەم، خاڵی شوێندانەری خەبات و تێكۆشانی یەكیەتیی لاوان بوو كە توانیی دەرفەت و دەرەتانی زیاتر بۆ لاوان بە گشتی بڕەخسێنێت و زۆر لاوی بەئەزموون و پێگەیشتوو لە ڕیزەكانی خۆیدا پەروەردە بكات كە هەنووكە لە ڕەوتی خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادییەكانیان ڕۆڵی بە باندۆریان هەیە و بوونەتە هیوا و ئۆمێدی نەتەوەكەیان.
یەكیەتیی لاوان لە ماوەی ٧٠ ساڵ خەبات و تێكۆشانی خۆیدا، بە زۆر قۆناغی سەخت و دژواردا تێپەڕیوە و هەوراز و نشێوی زۆری بینیوە. ئەم ڕێكخراوەیە بە كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونەكانی ڕابردووی خەباتی خۆی و بە پشتیوانیی بەردەوامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، شێلگیرانە و بەهێزتر لە ڕابردوو، هەروا لە مەتەرێزی خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە ماف و سەروەرییەكانی نەتەوەكەی و بە تایبەتی ویست و خواستە سینفییەكانی توێژی لاو تێدەكوشێت.



12687910 642965119176023 2217056480977404564 n٣٠ی رێبەندان وەبیر هێنانەوەی رۆژێکی دیرۆکییە لە رۆژمێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی
کوردستاندا . رۆژێک کە لەو رۆژەدا خەبات و تێکۆشانی "حەوت(٧) دەیەی لاوانی تێکۆشەر وخەباتگێری سەرمەستی ئازادی و رزگاریخوازی نەتەوەکەمان وەبیر لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات دەخاتەوە.وەبیر هێنانەوەی قارەمانەتیی و گیانفیدای و قوربانی دانی ئەو شۆڕەلاوانەی کوردستانە کە بە خوێنی سوور وئاڵیان گوڵاڵە سوورەکانی پێدەشتی نیشتمانیان تێر ئاو کردووە و،لە هەمبەر داگیرکەران و دوژمنانی سوێند خواردووی گەلەکەمان پاراستووە.
٣٠ی رێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی پاش ئەوی گەلی کورد لە ٢ی رێبەندانی هەمان ساڵ دا بوو بە خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ و ، حکوومەتێکی جەمهووری و ئاڵای نەتەوەیی لە سەر چیا- سەربان و سەر دەرگای دامو دەزگا حکوومەتییەکانی کۆماری کوردستان دا شەکایەوە و ، ئاواتی لە مێژینەی گەلی کوردیش هاتەدی . بە شەکانەوەی ئاڵای کورد سەهۆڵبەندانی زوڵم و زۆری زۆرداران و غەدارانیش توایەوە ولە سێبەری ئەو کۆمارە و بیرو ئەندیشە پێشکەوتوو مۆدێرنەکانی پێشەوای کوردان ، قازی محەممەدی نەمر چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردەواریش ، بە تایبەتی لاوانی نیشتمانەکەمان بوونە خاوەن دامەزراوە ورێکخراوی تایبەت بەخۆیان ،بۆ ئەوەی لەو کۆلیدۆڕەوە ویست وداخوازییە سێنفیەکانی خۆیان بێنە دی و ، بە خۆ رێکخستن لە رێخراوی لاوندا و کۆبوونەوە لە دەوری ئەو رێخراوەیە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیان باشتر وخێراتر بەرنە پێشەوە.
دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان لەوەها سەردمێکدا لە مێژووی خەبات و تێکۆشانیی نەتەوەیی و رێخراوەیدا نوختەگۆرانێکی گرینگی مێژوویی لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەماندا دەبێ سەیری بکرێت. خەبات و خۆرڕاگری ئەندامانی ئەو رێخراوەیە لە دیرۆکی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەماندا بۆ رزگاری و سەربەستی خاک و دابینکردنی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان جێگای رێز و دیارە.
ئەگەر بە دید و تێروانینێکی واقعبینانەوە بروانینە خەبات و تێکۆشانی لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات، دەکرێ بڵیین کە خەبات وبەرخودانی لاوانی شۆڕشگێر و رزگاریخوازی نەتەوەکەمان لە سەر یەک لە هەمبەرپیلان وسیاسەتە دژی گەلییەکانی رێژیمی خۆمینی خەباتگێرانە وخۆڕاگرانە هەوڵی خۆیان داوە. بەڵام لە هەمان کاتیشدا نابێ ئەو راستییە فەرامۆش بکەین کە ، بە هۆی بافت و پێکهاتەی کۆمەڵگای کوردستان رێژیم تا رادەیەک لە پیلانگێرێکانیدا سەرکەوتووە. کۆمەڵێک خۆفرۆش و خایین بە گەل و نیشتمان و، هێندێک لاوی ساویلکە وهەڵخەڵەتاو کەوتونەتە نێو داو و پیلانگێڕێکانی حکوومەتی ئاخوندی و، چەتری رەشی رێژیمی ئاخوندیان وەک سەرپەنا بۆ خۆیان هەڵداوە؟
هیوادارین لە ساڵڤەگەری دامەزراندنی یەکیەتیی لاواندا ، لاوانی شۆڕشگێر وخەباتگێری نیشتمانەکەمان خەبات و تێکۆشانی خۆیان زیاتر لە جاران دژی رێژیمی جنایت وتاریکی چڕتربکەنەوە و،لە هەمان کاتیشدا ئەو لاوانەی کە خۆیان فرۆشتووە و خەیانەت بە گەل وخاکەکەیان دەکەن و، یان فریوی دامو دەزگا سەرکوت کەرەکانی رێژیمی" جەهل خۆڕافاتیان "خواردووە بە خۆیاندا بچنەوە و واز لە خۆفرۆشی و خەیانەت بە نەتەوەکەیان بێنن و، روویان بەرە و قیبلەگای نەتەوەکەیان بسوورێنەوە. ئەگەر ناتوانن یان توانای خەبات و شۆڕشگێریشیان نیە ؟ چیدیکە فریوی پیلان و سیاسەتە دژی ئێنسانیی و دژە کوردی کۆماری ئیسلامی نەخۆن. بە ئۆمێدە بە خۆیاندا بچنەوە و واز لە خۆش خزمەتی بە رێژیمێک بێنن کە ، لە لە فکر و پیلانگێری توانە وەی نەتەوەکەیاندایە و نان بە نرخی رۆژ نەخۆن ...؟؟

ن : لقمان عبدوڵلازادە

12571221 920671204707281 86048697 nمحمد زێڕین

 لە کۆتاییەکانی سالی ٢٠١٤ گرژی و توندبونی پەیوەندییەکانی نێوان ٦ ولاتە ئەندامەکەی ئەنجومەنەکە چیتر بە شاراوەی نەمایەوە , بەڵکو لە کۆنگرەی لوتکەی سالی ٢٠١٤ گەیشتە ئاستی تەقینەوەی کیشەکانی ناوخۆی ئەنجومەنەکە , کشانەوەی باڵوێزی هەریەکە لە سعودیە و ئیمارات و بەحرین لە وڵاتی قەتەر بەهۆی ناکۆکی لەسەر شوێنی گرێدانی کۆنگرەی لوتکە کە لە دەوحە بوو .

لەڕاستیدا هەڵە نابین ئەگەر بڵیین عەرەبستانی سعودییە سەرچاوەی زۆربەی کیشەکانی ناوخۆی ئەنجومەنەکەیە , بەهۆی ئەوەی کێشەی لەگەل زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە هەیە بەم شێوەیە :

١- سعودییە و قەتەر کێشەی نفوز و هەیمەنەی سیاسی و ئابورییان هەیە لە ناوچەکە , کێشەی سنوریان هەیە لەگەڵ یەکدی

٢- سعودیە وئیماڕات بەهەمان شێوە لەسەربارەگا و بڕ و پشکی ئیمارات لە بانکی ناوەندی ئەنجومەنەکە و سنوریی نێوانیان کیشەیان هەیە .

٣- سعودیە و کوێت بەهەمان شێوە کێشە و ململانیی سنوری دەرییایی و وشکانیان هەیە , هەرچەندە چەند ڕێکەەوتنامەیەکیان هەیە .

٤- سعودییە و عممان بەهەمان شێوە کێشەی سنوریان هەیە، ئەمە جگە لەوەی کە دۆخی ناوخۆیی و بنەماڵەی فەرمانرەوایی هەریەکە لە سعودیە و عممان و کویت کیشە و ململانیی زۆری تیدایە و دۆخەکە تارادەیەکی خراب ناجێگیرە.

لە گەڵ ئەمانەشدا ولاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لەم دواییانە پێکەوە چەندین هاوپەیمانیان دروست کردوە کە دیارترینیان ( عاصفە حزم / بۆ چارەسەری سەربازی کیشەی یەمەن . هاوپەیمانی وڵاتانی ئیسلامی دژ بە تیرۆر . ) هەردوو هاوپەیمانییەکە لەژێر چەتری سعودییە بەستراوە . ... کە ئەمەش دیسانەوە کێشەی سەرکردایەتی و هەژموونی ولاتانی ئەندامی ئەنجومەنەکە قولتر دەکات ... هەروەها جیاوازی لە هەلویستی ولاتانی ئەندامی ئەنجومەنەکە لەسەرکیشەی سوریا و ریکەوتننامەی 5+1 و ئیران و دابەزینی نرخی نەوت و هەژمونی ئیران لە ناوچەکە و ئاوەکانی کەنداو دیسانەوە خالیکی زۆر قولی کیشەی نیوانیانە .... بۆیە پیشبینی دەکریت کە:

١- ولاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی ( سعودیە , قەتەر , ئیمارات , عممان , کوێت , بەحرین ) بتوانن لەسەر خالە ناکۆکییەکانیان ڕێک بکەون و بکەنەوە دۆخی بەهێزی ناوخۆی پێشوتر کە پێش ٢٠١٢ بوو

٢- ولاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەستەوەستان بن لەچارەسەری بنەرەتی بۆ کێشە و گرفتەکانی نێوانیان و دوای ٣٩ ساڵ ئەنجومەنەکە بەهۆی تەنکەژەکانی نێوخۆی وڵاتانی ئەندامەوە هەلبوەشێتەوە.

ژێر بەش