وتاری سیاسی

20191022 212227

پێویستی یەکگرتوویی

 بۆ هەرکات گەلی کورد هێرشێکی دڕەندانەی دەکرێتە سەری ئەم بابەتە دێتە ناو بیر و هزری تاکی کورد ؟
 ئێمە چ ئاوێتە بوونێکمان لەگەڵیدا هەیە؟
 خۆشەویستی یەکگرتوویی لە کوێوە هاتووە و چۆنە کورد لە ڕۆژە ناخۆشەکان دا ئەم باسە دەورووژێنێت و داوای دەکات؟
 دوژمنان بۆ هەمووکات لەم خاڵە کەڵک وەردەگرن و بە هەموو شێوەیەک بۆ نەهێشتنی یەکڕیزی تێدەکۆشن ؟
 بۆ باسکردن لەم بابەتە پێویستە ئاوڕێک لە مێژووی گەلەکەمان بدەینەوە و بزانین گرینگی ئەم باسە چیە و بۆ کورد بە تێکڕایی لە سەر ئەم وشەیە یەک بیروباوەڕن.
 مێژوویەک لە سەر پێکهاتنی گەورە ئێمپراتۆریەتی مادەکان و شێوەی پێکهاتنی و لام وایە دوای زیاتر لە۳۰۰۰ ساڵ بۆ سەدان جار هەر ئەوە ڕێگای بەردەمی گەلی کوردە و پێویستە بکرێت و دەبێ یەکگرتوو بین تا سەردەکەوین. مێژوو وەها باس دەکات میتانییەکان لە (سەدەی ۱۲ بۆ ۱۳ـەی پێش.زائین )دا گەورە هێز و شەڕکەری ناوچەکە بوون و هەموو دەم وێڕای ئاشووریەکان وەک کۆنترین دووژمنیان کەوتوونەتە شەڕ و بە هۆی یەک نەبوونیان ناوچەی دەسەڵاتیان چووکەتر بۆتەوە و وەک دیارە داگیرکردنی وڵاتی میتانییەکان لە لایان ئاشووریەکان کارێکی ئاسان نەبووە ئەوەش لە باسی شەرەکانیان دا و بێ دەرەتانیان لە ئەم گەلە کە ناتوانن وڵاتیان داگیر بکەن و لە تێکستە دەست نووسەکانیان دا وا دەنووسن (خەڵکانی وڵاتی دوور یان خەڵکە شەڕکەرە کان)و دوای هەوڵێکی زۆری ئاشورێکان و بە هۆی یەکنەگرتوویی میتانییەکان توانیان بەشێکی زۆری وڵاتی میتانی داگیر بکەن و حوکمی تێدا بکەن . خەساری یەکنەگرتنی میتانییەکان دەبێت هۆی لە دەست چوونی دەسەڵاتداری بەهێزیان لە ناوچەکەدا.
 تا دەگەینە سەردەمی پێکهاتنی (گەورە ئیمپڕاتووری ماد) مادەکانیش بە شێوەی میتانییەکان و بە هۆی لێک تۆران و یەکنەگرتوویی ،لاواز دەبن لە بەرامبەر ئاشووریەکانی کۆنە دوژمنیان دا و ئاشووریەکان توانیان ئەم هەڵانە بقۆزنەوە و وڵاتی مادەکان داگیر بکەن، وەک هیرۆدۆت باس دەکات (لە سالی ۷۰۰ پ.ز) وڵاتی ماد کە پێکهاتووە لە سانتراڵ (پارێزگاکان یان میرنشینەکان)و هەر سانتراڵەی پاشای خۆی هەبووە کە ئەم شێوە دەسەڵات داریە زۆری کار پێکراوە و لە مێژووی کورد دا زۆر ئەم شێوە دەسەڵات دارییه دەبینین لە ناو ئەم میرنشینانە دا و لە یێکێک لەم سانتراڵانە دا دیاکۆ پاشایەتی کردوە لە باسی کەسایەتی دیاکۆ دا دڵێـن دیاکۆ کەسێکی زۆر باش و کردار و کردەوەی باش و هەوڵی چاکە و چاکەکاری داوە و لە وڵاتی ژێر ڕکێفی خۆی دا کەسێکی عادڵ بووە و هەر بەوەش نەوەستاوە و کێشەی بەشەکانی دیکەشی چارەسەر کردوە و ناوبانگی لە هەموو وڵاتی مادەکان دا وەک کەسێکی دادوەر و میرخاس گێراوە و هەموو کات دیوەخانی بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی خەڵکی دەوروبەر و نێو چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆی دا هەر جمەی هاتووە، دوایی دیاکۆ کە لەم ئەرکە قورسە جا بە هەر هۆکارێک بێت کە وەک باسی لێوە دەکرێت بە هۆی بنبڕ نەبوونی دژایەتی ھۆزێکی سەردەمی خۆی بووە بڕیار دەدات کە کاری بە کێشەی بەشەکانی تر دا نەبێت و ئەو هەڵوێستەی دیاکۆ دەبێتە هۆی قووڵ بوونەوەی کێشەکان بۆ خەڵک و سانتڕاڵەکانی تر و بۆیە بە کۆدەنگی هەموو سانتڕاڵەکان کۆبونەوەیێکی گەورە ساز دەکرێت بە مەبەستی هەڵبژاردنی کەسێکی باش بۆ پاشایەتی مادەکان (ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی کوردە کە لە مێژوو دا تۆمار کراوە یان لە بوارەیەوە دا نووسراوە)و لەم کۆبوونەوەیە دا بە زۆرینەی دەنگ داوا لە دیاکۆ دەکرێت کە ببێت بە گەورەی هەموو ئەم مێرنشینانەی کە ئەوکات کە لا چوارچێوەی وڵاتی ماد دا دەژیان و بە تێکڕایی وەک پاشا هەڵیدەبژێرن و لە بەرامبەریش دا دیاکۆی پاشا بڕیار دەدات وەک پێویستی پێک هێنانی وڵات شارێک ساز بکرێت و وەک پێتەختی پاشایەتێکەی شارێک دەستنیشان بکات، دیاکۆ بۆ ئەم مەبەستە هەگمەتانە یان (هەمەدانی) ئێستای بۆ ناوەندی بڕیاری خۆی هەڵدەبژێریت و لەم شارە دا بە ئەمری پاشا قەڵایەک ساز دەکرێت کە حەوت شوورەی(دیوار) بە دەوری دا کراوە و هەر شوورەی لە ڕەنگێک بووە و کۆشکی دیاکۆی پاشا لە ناو شوورەی حەوتەم دا دەبێت و پاسەوان و وەزیر لە هەموو سانتڕاڵەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی هەڵدەبژێرێت و یەکەمین ئێمپراتۆری ناوچەکە کە ئێمپراتۆری مادەکانە پێک دەهێنێت. 
دیاکۆ هەر لە یەکەم هەنگاو دا دوای ئەم سەرکەوتنە و یەک گرتنەوەی گەلی کورد هێزێکی گەورە و بەهێز و تۆکمە کە پێکهاتوە لە هەموو سانتڕاڵەکان پێک دەهێنێت و هاوکات یەکگرتووی مادەکان و بەهێزیان بووە هۆی ئەوەی کە بتوانن بە یارمەتی بابلییەکان کۆتاییان بە پاشایەتی ئاشوور هێنا. 
بەڵام بە داخەوە لە دەورانی ئاستییاک یا ئیژدیهاکی پاشا دا بە هۆی یەکتر قەبوول نەکردن و خۆ بەزلزانی هیندێک لە میرەکانی کورد لێکترازان و خۆخۆری و خیانەت کردن لە ئیمپراتووریت ماد دەبێتە هۆی ئەوەی ھۆزێک بە ناوی ئەخامنە (هخامنش) خۆی بەهێز کرد و بە سەرکردایەتی کۆرش لە سالی ٥٥۰ پ.ز دا ئاستییاکی دوا پاشای مادیان شکاند و دەسەڵات گەورە پاشایەتی لە دەستی مادەکان دەردێنن و دەکەوێتە دەست خێلی ئەخامنەی پارتەکان و کورد هەموو ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە دەست دەدات و وەک موسای خورین باس دەکات جگە لە ئەو ناوچانەی کە کورد لێی نیشتەجێن.
 بەڵام هەر وەک (سترابۆ) لە سەدەی یەکەمی زاینی دا بە واتە دوای ٦۰۰ ساڵ لە سەرکەوتنی پارتەکان دا دەڵێت (هخامنش بوو بە پاشای پاشاکان و مادەکان بوون بە پاشای بچووکتر و بەڵام مادەکان هێشتا حوکمی وڵاتی خۆیان دەکرد وگرینگی دەسەڵاتی خۆیان هیشتەوە و هەر خۆیان حوکمڕانی وڵاتی خۆیان بوون و هێشتا یەکێک لە پاشا گرینگەکانی ناوچەکە بوون)هەر بویە لە شەری وڵاتی بابێل پاشای پارتەکان داوای لە گۆبریاسی پاشای ماد دەکات کە خۆی بچێتە نێو بابێل و شارەکە بگرێت و هۆکاریشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە بەشی زۆری خەڵکی بابێل کورد بوون و زۆر باشتر بوو پاشایەکی کورد بچێتە نێو ئەم شارە هەتا پاشایەکی پارت کە کورد نیە و ئەمە بە خەڵکی بابێل قەبول نەدەکرا. دوای دەسەڵاتی فارسەکان مادەکان هەر وا دەستە وەستان نەبوون و هەموو دەم هەولی ئەوەیان داوە گەورە پاشایەتی ناوچەکە وەرگرنەوە جا زۆر جار لە ڕێگای کاریگەری پیاوانی ئائینی زەردەشتی کە ئەو سەردەمە بە ناوی مۆغەکان ناوداربوون لەهەمان کات دا دەسەڵاتێکی زۆریان هەبوو. تا دەگەینە هێرشی ئەسکەندەری گەورە و دۆستی کورد و هاوپیمانی کورد و لە سەردەمی .
ئەشکانێکان دا دیسان پاشای ماد پاشایەتی لە ئەشکانێکان وەردەگرێتەوە سترابۆی مێژوو نوس لە سالی ٥٥۰ پ.ز وا دەیگێرێتەوە کە گاوماتا گەورە مۆغی ماد دەست بە ڕێکخستنەوەی مادەکان دەکات و یەکگرتوویێک پێک دەهێنێت و دەبێتە بە پاشای سەربەخۆ و حوکمڕانی دەکات بەڵام دیسان فارسەکان بە یارمەتی شەش خێڵی تر لە ۲۲؍۹؍٥۲۲ پ.ز دا بە پێی (مێژووی هێرۆدۆت ) هێرش دەکەن بۆ وڵاتی مادەکان و لە شەرێک دا گاوماتا دەکوژرێت و ئەمە دەکەن بە جێژن و هەموو سالێک جێژنی بۆ دەگرن مێژوو نووس وا باس دەکات کە دوای سەرکەوتنی فارسەکان و کوژرانی گاوماتا کە پیاوێکی خۆشەویست بووە لە هەموو ئاسیا دا و لەم ناوچانەی ئائینی زەردەشتی بەهێز بووە خەڵک خەمبار بوون ، جگە لە فارسەکان و ئەمە دەردەخات کە فارس و ماد یەک ئائین و کەلتوور نین و کورد ئائینی تایبەت بە خۆی هەبوو.
 وە دە دیسان لە سالی ٥۲۲ پ.ز یەکێک لە پاشا مادەکان بە ناوی فەروەرتیش ڕایگەیاند کە من لە نەوەکانی کەیخسرەوم و بڕیار دەدات ناو و ناوبانگی بنەماڵەیە زیندوو بکاتەوە و هەموو (ئەشکانی و ئەرکانی و ئەرمنێکان) پشتیوانی لێدەکەن و زۆر بەهێز دەبێت و بەرامبەر سپای فارسەکان دەوستێت لە شەرێک دا لە نێزیک شاری ڕێی نێزیک تاران فەروەرتیش لەگەل داریوش دەکەوێتە شەڕ و بە داخەوە دەگێرێت و هەر وەک داریوش لە تێکستێک دا باس دەکات و دەلێت فەروەرتیشم بە دیل گرت و (لووت و گوێی و زمانیم بڕی و چاویشیم دەرهێنا)و بە دەروازەکانم هەڵواسی و هاورێ و یاریدەدەرەکانیشیم لە قەڵای هەگمەتانە دا سووتاند .(ئەوە بۆ مێژووی چەواشەکراو کە باسی مافی مرۆڤ و مەنشوری درۆئینی هەخامنش دەکەن و جێگای فەخریانە.
 بەم جۆرە بەربەرەکانی و شەڕی نێوان کوردەکان و فارس بەردەوام دەبێت تا ڕووخانی ئەخامەنەکان یان فارسەکان بە دەستی موبارەکی یۆنانییەکان وەک هیرۆدۆت دەڵێت کامبیاسیسی پاشای فارس لە سەرە مەرگ دا وەسیەتێک بۆ دەور و بەری دەکات و دەڵێت (داواتان لێدەکەم بە تایبەت ئەوانەی لە خێلی ئەخامنەن نەکەن بترسن و بهێلن پاشایەتی بگەرێتەوە بۆ مادەکان یا خۆ کورد ) کە ئێستاش بە تێپەڕ بوونی ۲٥۰۰ سال ئەو نسحەتەیان هەر لەلا پیرۆزە و وازیان هەر لێنەهێنا.
 دەڵێن [[هەر گەلێک مێژووی خۆی نەزانێت لێی دووپاتە دەبێتە ]]بەڵام بە داخەوە بۆ گەلی ئێمە کە قەت بۆخۆمان مێژوومان نەنوسیوە نوسەری نەتەوەی خۆمان مێژووی نەنوسیوە و هەر بۆیان نوسیوینەتەوە [هەڵبەت وەک مێژوو نوسینەوە لە سەردەمی دەسەڵاتداری کوردا ] و ئەوی کە نوسراویشە لە بەردەنووسەکاندا لە لایەن نەیارانی گەلی کورد تێکدراوە یان زۆربەی کاتەکان بەهۆی بەرژەوەندی بێت یان وەک ماموستا هەژار دەفەرمووێت کە مێژوونووسان لە برسان یان لە ترسان کەم وا هەبووە ڕاستییەکانی مێژوو وەک خۆی باسی لێوە بکەن.
 ئەوە تێپەڕ بوون بە سەر دڵۆپێک لە دەریای بێ بن و باسنەکراوی مێژووی کورد بوو کە تۆی خوێنەری بەرێز خوێندتەوەو مەبەست لە گێـڕانەوەی ئەو مێژوو پچر پچرە یەک شت بوو ئەویش باسی یەکگرتن و زەقکردنەوەی ئەو بابەتە کە هەردەم کورد خاوەنی هاودەنگی بووە هاوکاتیش خاوەنی وڵات و کیانی خۆی بووە و خاوەن دەسەڵات بووە و بۆخۆی بڕ یاری بۆ چارەنووسی خۆی داوە هەر کاتێش پشتی تێکردوە خۆشی و ئاسوودەیی پشتی لە کورد کردوە ئەو دووپات بوونەوەی مێژوو بەداخەو هەموو سالێک لە ناو گەلی کورد دا ڕوو دەدات و هۆکاری بنچینەیی ئەم ماڵ وێرانیە نەبوونی یەک هەڵوێستی کوردە بەداخەوە دەسهەڵات داری کورد هێشاش ناخوازێت لە لای لەم بابەتە هەستیارە و سەرەکێی گەلەکەمان تێپەر بێت و بەهۆی بەرتەسکی بیرکردنەوەیان و گورینەوەی بەرژەوەندیێە تاکە کەسێکانیان بەرژەوەندی گشتی گەلی کوردیان پشت گۆێ خستوە و هەر کات ڕێبەرێکی کوردیش دەست بۆ ئەم بابەتە جەوهەریە دەبات خۆ لەبەر دەم کۆمەڵێک ڕەخنە و دژکردەوەی دەبینێتەوە لێکتڕازانی ئێمە وەک پەندێکی پێشینیانمان کە دەڵێن ((گەورە ئاوی ڕشت چووکە پێی تێخست )) هەر لە باسی بەشەکانی کوردستان دا کە پێشتر وە ک سانتراڵ بوون و لە سەرکردەکان کە لە پێشدا میرنشینەکان بوونە هەر وەک خۆی ماوەتەوە و کەم پێش دێت کە یەکوتاری لە سیاسیەکانی کورد ببیسین ئەوەش تەنانەت لەبەر نەبوون یا خۆ هەستپێنەکردی ئەو ڕاستیەی کە یەک ڕێگامان لەبەر دەم دایە کە ئەویش یەکریزیە لە مێژووی گەلی کورد دا هەموو کات کەسانێکی خائین و فێر کراوی دەسهەڵاتداری ناوەند لە هەوڵدا بوونە بۆ تێکدانی ئەم یەکڕیزیە جا هیندێک جار ئەو کەسانە.
 وەک عاشیرەتێک دەردەکەون و زۆر جار وەک کەسایەتی کە مێژووی گەلمان پڕیەتی لەم کەسانە ئەوە لە حاڵێک دایە کە وەک هەموومان دەزانین داگیرکەرانی وڵات وێرای جیاوازی نەتەوەیی و دینی و کولتووری و دوژمنایەتی لە نێوانیاندا بە درێژایی مێژوو هەتا ئێستاش ، بەڵام هەمووکات سوورن لە سەر دژایەتی گەلی کورد و بە هاودەنگی و بەستنی پەیمان نامەی جۆراوجۆر وەک سەعداباد و لۆزان و سەدان هاوپەیمانیەتیی تر بۆ دژایەتی گەلی کورد و سەرکوتی هەر شێوە جوڵانەوەیەکی ڕزگاریخوازی بۆ وەدی هێنانی ئاواتی لەمێژینەی گەلی کورد جا لە هەر بەشێکی کوردستاندا سەرهەڵدانێک بکرێت هەموو دوژمنان بە یەکدەنگی لە هەمبەر ئەم سەرهەڵدانە هەڵوێست دەگرن و بە تووندترین شێوە دژایەتی دەکەن بۆ نموونە دوای ڕاگەیاندنی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان بینیمان دوژمنان چۆن لە هەموو لاوە پەلاماری باشووریاندا و سنووریان بەسەر کوردستاندا داخست و فرۆکەخانەکان نەتوانرا هاتووچۆی لێبکرێت هەر بەمەش ڕانەوستان و بە هێرش و پەلاماری کوردی ژێر دەستی خۆیان دژکردەوەیان لە هەمبەر ئەم بابەتە دەربڕی، هاوڕێیان داگیرکاران وێرای جیاوازی و دووژمنایەتی بەردەوامیان لەگەڵ یەکدا بە یەکدەنگی و یەک وتاری لە ئاستی گەلی کوردا هەڵوێست دەگرن لە بەرامبەریشدا کورد لەمێژساڵە بە یەکدەنگی نەبیندراوە و پشتی لە برایەتی کردووە ئەوە کارەساتێکە کە وەک خۆرکە کەوتووتە گیانی کورد لە حاڵێکدا کە ئێمە خاوەنی زۆرشتی پیرۆزین کە بتوانێت لێکمان کۆ بکاتەوە وەک وڵاتەکەمان ،ئاڵامان ،سروودی نەتەوەیمان ، زمانمان ، کلتوورمان ، ژیانە هاوبەشەکانمان و سەدان پیرۆزی تر کە دەتوانێت ببێتە خالی لێککۆبوونەوەمان و بۆ ئەم پیرۆزیە لێککۆبینەوە پشت پێکببەستین و ببین بە خاوەن بڕیار بۆ چارەنووسی خۆمان. لێرەدا دەبێت وەرچەرخانێک لە ئاستی بیرکردنەوەی لاوان دا بێتەدی و لاوان تێبکۆشن بۆ ئەم خالە گرینگە و دەستی برایەتی بدەن بە یەک.
 لەم کاتە دا ئەرک دەکەوێتە سەر ئەستۆی ئێمەی لاو وەک سیاسەتوانی دواڕۆژی وڵات پرسیار لێرە دا ئەوەیە ئاخۆ ئێمەش هەر دەبێت بە شوێن ئەم ناتەبایەتیانە دا بڕۆین یان ڕێگا جیا کەینەوە ؟بێگومان دەبێ ڕێگا بگۆڕین و بە ڕێگای برایەتیدا بڕۆین و دەست بە دەستی یەک بدەین و بە کردەوە یەکبوون بچەسپێنین و خۆمان بەدووربگرین لە عەشیرەتگەری و بەرژەوەندی ناوچەیی کە هەمووکات بوونەتە مایەی نەگبەتی گەلی کورد، لە هەمان کات دا کەسایەتی خۆمان وەک کورد بخوڵقێنین تا بتوانین لە دواڕۆژێکی نە زۆر دوور کاریگەریمان هەبێت لە ئاست وەدیهێنانی خەونەکانمان و لەم ڕێگایە دا سڵ لە هیچ شتێک نەکەین و بڕوامان وەها قاییم بێت هیچ شتێک و لایەنێک لە بەرانبەی یەکگرتن دا نابێتە کۆسپی بەردەم ڕێگای پیرۆزمان بە هیوای وەدیهاتنی ئەم خەونە گرینگەی کورد لە سەر دەستی ئێوە لاوانی خۆشەویست.
نووسین : کامیل ئازەریوون
 ناوەڕۆکی ئەم بابەتە ڕا و بۆچوونی نووسەرە و ماڵپەری لاوان لێی بەرپرسیار نییە. 

 

IMG 20191012 111541 617

 

دێمواسی و دەسەڵات
کاتی ئەوە هاتوو کە بابەتەکانی وەک ئازادی و  دیموکراسی و بەرابەری کە ئامانجگەلێکن بەدرێژایی مێژوو خەڵک قوربانی بۆ داون، لە گەڵ پەیوەندییەکانی دەسەڵاتدار لە ناو کۆمەڵگا بە تەواوەتی بکەوێتە بەر دەستی خەڵک و بە ڕوونی باسی لەسەر بکرێت بۆ گەیشتن بە ئازادی و بەرابەری و دیموکراسی ڕاستەقینەی نێوان مرۆڤەکان، پێویستە کە دۆخی کۆمەڵگا و پەیوەندییەکانی دەسەڵاتدار لە ناو کۆمەڵگا گۆڕانکاری بەسەڕ دا بێت، ئەگەر چاو لە سەدەی ڕابردوو لە ئێران بکەین دەتوانین ئەو ڕاستییە ببینین کە زۆرینەی خەڵک لە نەبوونی ئەڵترناتیوێکی یەکگرتوو، خەبات و لەخۆبوردوویان لە پێناو کەمینەی دەسەڵاتداری وڵات قوربانی بووە. 
فرتوفێڵی ڕێژیمی دەسەڵاتدار ھەمووکات و بەدرێژای مێژوو سەلماندوویەتی کە بەرژەوەندی و ئیدیئۆلۆژیەکەیان لەبەرچاوو سەرترە تاکوو بەرژەوەندی گشتیی خەڵک و ھەوڵیان داوە کە درزگەڵێکی قووڵی چیینایەتی ناو کۆمەڵگا لە پشتەوەی پەردەی ئایین بشارنەوە. شەپۆڵی گرێدایی بە دیموکراسی و دیموکراسی کردنی سیستمی سیاسی وڵاتەکان بەبیانووی نیزامێکی ڕێدراو، ھەمەلایەنە و بڕوایی لە لایەن خەڵک و خەڵکسالاران و دیموکراتەکانی مێژووی لە چەن دەیەی رابردوو پەرەی سەندووە و ھەوڵ و تێکۆشانی وڵاتان و کەسایەتیە سیاسیە جۆراوجۆرەکان ئەوە بووە کە هەنگاوێکی بەھێز بۆ دیموکراسی و دیموکراتیزە کردنی سیستمی بەڕێوبەری وڵاتان ھەڵبگرن، لەبەر ئەوەی وڵاتی ئێرانیش بە بۆنەی تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی و ئابووری کە ھەیەتی، یەکێک لە ئەو وڵاتانەیە کە لە ناو دەیەی دیموکراسی دایە و ھەروەھا وەکوو وڵاتێک کە لە پێناوی پڕۆژەی بەرینی دیموکراتیزایشن یا درووست بوونی خەڵکسالاری جێیگرتووە، بەڵام بەداخەوە وڵاتی ئێران تا ئەورۆ نەیتوانیوە لەم بارەوە پێشڕەوی بکات و یا ئەزموونێک بەدەس بێنێ. درووست کردنی دیموکراسی لە وڵاتێکی وەکوو ئێران بە بۆنەی قۆناغی ھەستیاری ئێستا و پێکھاتەی کۆمەڵایەتی و چیینەکانی کۆمەڵایەتی و کەمیی فەرھەنگی و دواکەوتووی ئابووری کارێکی سادە و ساکار نیە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە دەرفەتی ھەمبەرو دەروەستی کۆمەڵگای جیھانی لەم بوارەدا ناتوانین لەبەرچاو نەگرین، ئەگەر چی دیموکراتیک کردنی سیستمی سیاسی ئێران لە ناو دەستووری کاری مسۆگەر کردنی ئاسایش و ململانێ لە گەڵ تێرۆریسم ئەنجامدەگرێ. ھەروەھا لەم پێناوەدا تواناییەکان و چەمەوازیەکانی ناوخۆی وڵات لە ناو چەرخەی سیستمی نادیموکراتیک و دیکتاتۆر و تۆتالیتر بە سیستمێکی ھاوبەشی_کێبەرکێیی سیاسی و کۆمەڵایەتی جێگیر بووە. 
ھەروەھا کە دەزانین دیموکراسی سیستمێکە کە لە ویست و ڕەزامەندی خەڵک دروست بووە و ڕەوایی حکومەتیش لە خواست و رەزامەندی شارۆمەندان سەرچاوە دەگرێ، هەرکات لە بیرمان بێ کە کۆمەڵگا لە نەتەوەی جیاواز پێکھاتووە کە ویست و داواکاری جیاوازیان ھەیە بەم ئاکامە دەگەین کە بەڕێوەبردنی کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی، ئێمە لەگەڵ داواکاری جۆراوجۆر ڕووبەڕوو دەکاتەوە کە لە لایەکەوە دیموکراسی ئەبێ بۆ ھەموو خواستەکان سەرنج بدات و لە لایەکی دیکەشەوە ئەبێ بۆ ئەم داواکاریانە بە شێوازێک ھاوسەنگی پێک بێنێ کە داواکاریەکان لە بەرامبەر داواکاریەکانی دیکە سەرکۆت نەبێت و یا لەبیر نەکرێ، لە لایەکی دیکەوە دێموکراسی سیستمێکە کە تەئکییدی لەسەر ماف و ئازادی خەڵک ھەیە. 
ڕوونە کە مەبەست لە ماف و ئازادی خەڵک، ماف و ئازادی تاک بەتاکی خەڵکە، بەڵام پرسیار ئەمەیە، کە چۆناوچۆن دەتوانین ماف و ئازادی خەڵک بپاڕێزین و پاڵپشتی بکەین کە نەبێتە ھۆی تێک چوونی ئۆتۆریتەی سیستم؟ خاڵی دژوازی لەوە دایە کە ئەگەر بنەمای حکومەت لەسەر داواکاری تاکبەتاکی خەڵک دابنێرێت و حکوومەتیش شوێنکەوتووی بەئەژمار بێنین، سەقامگیری و ئۆتۆریتەی سیاسی لەلایەن داواکاری زۆر و ھەندێ جار جیاوازی تاکەکان، بە سنووردارێتی و کێشەگەلی زۆر ڕووبەڕوو دەبێتەوە، چوون ویستی خەڵک، پاشڕەوی دۆخ و لە بەرژەوەندی کەسێنی دایە و ئۆتۆڕیتەی حکوومەت لە گۆێڕایەڵی خەڵک و سەقامگیری ڕێژەی دایە. دیموکراسی بە ھیچ جۆرێک سیستمێک نیە کە پێویستی ئۆتۆریتەی سیاسی بۆ حکوومەت رەت بکاتەوە بەڵکوو ئەیھەوێ لە سەر بنەمای دیموکراتیک ڕەوایی پێببەخشێ، گڕینگی پێ دان بەسەقامگیریش بەشێک لە پێداویستییەکانی دیموکراسیە. 
بەڵام گرێوی دیموکراسی لەوەدایە کە ئۆتۆریتەی سیاسی نابێ سەرکۆتکەری ویستی ئازادی خەڵک بێ. ڕەنگە فۆڕمی قسەیەکی لەم شێوە نەسازاو بێت و لە ناو هزری مرۆڤ نەگونجێر چوون بەوجۆرە کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد ئۆتۆریتە لە گەڵ ئازادی و ویستی تاک بە سادەو ساکاری یەک ناگرێتەوە، چوون ئۆتۆریتەو سەقامگیری فرەتر لە گەڵ دەسڵاتو ھێز تەبایی زیاتری ھەیە، بڵام ھێز و دەسڵات، ئەم سەقامگیریە بە سەرکۆت کردنی ویستو ئازادی تاکەکەسی بەدەس دێنێ، ڕەوتێک کە لە ناو سیستمە دیکتاتۆرەکان برەوپێدەرە.
 چاڕەسەر کردنی ئەم دژوازیە ساددە نیە، بەڵام بۆ ئەوەی کە چارەنووسی خەڵک بەدەستی تاکەکان نەکەوێت و ھەم لە دیموکراسی سیستمێکی سەقامگیرتر و ئۆتۆریتەتر دروست بکەن، زیاتر حکوومەتەکان لەسەر بنەمای یاسا و شوێنکەوتووی یاسا پێک دێنن، یاسایش لە بیروبۆچوونی خەڵک سەرچاوە دەگرێت، بەڵام بەھیچ شێوازێک شوێنکەوتووی بەرژەوەندی تاکەکان نیە و لەسەر بەرژەوەندی گشتییە، یانی یاسا، بەرژەوەندی تاکەکانی کۆمەڵگا لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی پێناسە دەکات، لەم بوارەدا یاسا تەنیا چوارچێوەیەک دەخاتە بەردەست کە ماف و ئیمتیازەکانی خەڵکی ژێردەسەڵاتی خۆی، تووشی ھەڕەشەو دەستدرێژی نەبێت، حکوومەت ھەرچەن ئەو یاسانە ئیجرا دەکات بەڵام خودی حکوومەتیش شوێنکەوتووی ئەو یاسایە، لەبەر ئەوەیە یاسا ھەوڵ دەدات کە بۆ ڕاگرتنی دیسیپلین و سەقامگیری کۆمەڵگا "ھێز" و دەسەڵات لە چوارچێوە دابینکراوەکان ئیجرا بکات، بە لێکدوانێکی دیکە دیموکراسی، دەسەڵات لە حکوومەت ناستێنێ بەڵکوو رێز لە دەسڵاتی حکوومەت دەگڕێ و حکوومەت شوێنکەوتووی یاسا دەکات و لەم ڕێگاوە ئۆتۆریتەی حکومەت بە "ئۆتۆریتەیەکی یاسایی" پێناسە دەکات، بڵام ڕەچاوکردنو ھاواھەنگی یاسا، پێویستی بە بارودۆخ و بەستێنەکانی فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی ناو کۆمەڵگا ھەیە، یانی هەرکات کۆمەڵگا بە ئاستێکی بانتر لە پێشکەوتنی خۆی گەیشتەبێ، یاسایش باشتر وەردەگرێت، بەم بۆنەیەوە، دیموکراسی ھەوڵ دەدات کە پڕۆسەی گووران، سەقامگیر و ئۆتۆڕیتە لە گەڵ ڕاگرتنی ماڤ و ئازادی تاکەکەسیەکان بە دەس بێنێ، ڕوونە کە کاتێک دەتوانین "دیموکراسیەکی سەقامگیر و ئۆتۆڕیتە" پێک بێنین کە بیروبۆچوونی خەڵک پشتیوانی بێت، گەیشتن بەم قۆناغە پێویستی بە پێشکەوتنی مەدەنی و سیاسی کۆمەڵگا ھەیە، کەواتە دیموکراسی، حکوومەت، ئۆتۆریتەو سەقامگیریەکی لە ھەلسووکەوتی مرۆڤەکان دەزانێ و ئەوەش بەتووندی بەبەستێنەکانی کۆمەڵایەتی و فەڕھەنگی بەستراوە، ئەم بارودۆخەو بەستێنانە ئەبێ دابین بکڕێت و خەڵکیش ئەبێ بەو ئاستەی لە بواری سیاسی و گەشەی فکری بگەیەن کە بۆ پاڵپشتی لە سەقامگیری دیموکراسی و ڕاگڕتنی ئۆتۆڕیتەی دیموکراسی ھەوڵ بدەن، دەزانین کە دەسڵاتی دیموکراسی، لە پاڵپشتی خەڵک سەرچاوە دەگرێ.
 بەڵام تا گەیشتن بەم قۆناغە، دیموکراسی مەترسی زۆری لەسەرە؛ وەکوو کەڵکاوەژووی کەسایەتیە سیاسیەکان لە نەرمی دیموکراسی یا درووست بوونی بێ سەرەوبەرەی لە ناو کۆمەڵگا، زاڵ بوون لەسەر چارەنووسی خەڵک یا کەوتنە ژێر دەسڵاتی گروپێکی خەڵک خەڵەتێن. ئەم مەترسیانە کاتێک بوونیان ھەیە کە خەڵک بەپێوانەی شیاو، بەرۆڵی ھەستیاری خۆی لە داھێنان و چاودێری سیستمی سیاسی ئاگادار نەکرا بن و لە ئاستێکی هەرە نزمی شعووری سیاسی دا بوون و یا لە بەرامبەر چارەنووسی خۆیان پەرچەکردارێکی ئاگاھانە نیشان نەدەن، بەخۆشحاڵیەوە کە ئەم بەشە لە تێگەیاندنە لەباڕەی پێشوازی و داکۆکی لە دیموکراسی لە گەڵ پێوانە و بایەخە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگای ئێمە هاوئاهەنگی ھەیە، بەتایبەت ئەوەی کە خەڵکی ئێمە لە ساڵانی رابردوو بە ھۆی قەیران و شەر وھەروەھا رێژیمی دەسڵاتدار و سەرەڕۆ، تووشی خەساری زۆر و گەورە بوونە، کەواتە پاساوەکان کە بۆ کۆمەڵگای ئێمەلەبەردەست دایە بۆ بەدەسھێنان و جێگیری سیستمی دیموکراتیک، ھۆکار و بنەمایەکی ڕوونی ھەیە، جێگای ئاماژەیە کە لێکدانەوەی نادروست یا ڕەقاوی کە کە لە چەمکی دیموکراسی دەگوترێ و یا ماناکانی ھەڵە کە لە ئازادی دەربڕاوە ھیچ پەیوەندیەکی لە گەل دیموکراسی و سیستمی دیموکراتیک نیە. 
نووسین : ڕێبوار مەسعوودی
photo 2019 08 27 12 19 40
 
 
کاتی ئەوە گەیشتووە کە بابەتەکانی وەکوو ئازادی و دێموکراسی و بەرابەری کە لە مێژە و لە سەدەکانی ڕابردووە خەڵک بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە قوربانی بۆ
داوە، لەگەڵ پەیوەندییەکانی دەسڵاتدار لەناو کۆمەڵگا بە تەواوەتی بکەوێتە بەر دەستی خەڵک و بە ڕوونی باسی لەسەر بکرێت، بۆ گەیشتن بە ئازادی  و بەرابەری و دێموکراسی ڕاستەقینە نێوان مرۆڤەکان، پێویستە کە دۆخی کۆمەڵگا و پەیوەندییەکانی دەسڵاتدار لە ناو کۆمەڵگا گۆڕان کاڕی بەسەڕ دا بێت، ئەگەر چاو لە  سەدەی ڕابردوو لە ئێران بکەین دەتوانین ئەو ڕاستییە ببینین کە زۆڕبەی خەڵک لە نەبوونی ئەڵتێرناتیڤێکی یەکگرتوو، خەبات و   لەخۆبوردوویان لە پێناو کەمینەی دەسڵاتداری وڵات قوربانی بووە. فرتوفێڵی ڕێژیمی دەسڵاتدار ھەمووکات و بەدرێژای مێژوو سەلماندوویەتی کە بەرژەوەندی و ئیدیئۆلۆژیەکەیان  لەبەرچاوو سەرترە تاکوو بەرژەوەندی گشتیی خەڵک و ھەوڵیانداوە کە قەڵەشتگەڵێکی قووڵی چیینایەتی ناو کۆمەڵگا لە پشتەوەی پەردەی ئایین بشارنەوە. 
 
شەپۆڵی گرێدایی بە دێموکراسی و دێموکراسی کردنی سیستمی سیاسی وڵاتەکان بەبیانووی نیزامێکی ڕێدراو، ھەمەلایەنە و بڕوایی لە لایەن خەڵک و خەڵک ساڵاڕان و دیموکراتەکانی مێژووی لە چەن دەیەی ڕابردوو پەرەی سەندووە و ھەوڵ و تێکۆشانی وڵاتان و کەسایەتیە سیاسیە جۆراوجۆرەکان ئەوە بووە کە ھەنگاویێکی بەھێز بۆ دێموکراسی و دێموکراتیزە کردنی سیستمی بەڕێوبەری وڵاتان ھەڵ بگڕن، لەبەر ئەوەی وڵاتی ئێرانیش بە بۆنەی تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵاێەتی و فەڕھەنگی و ئابووری کە ھەیەتی، یەکێک لە ئەو وڵاتانەیە کە لە ناو دەیەی دێموکراسی دایە و ھەروەھا وەکوو وڵاتێک کە لە پێناوی پڕۆژەی بەرینی دیموکراتیزایشن یا درووست بوونی خەڵک ساڵاڕی جێی گرتووە، بەڵام  بەداخەوە وڵاتی ئێران تا ئەورۆ نەیتوانیوە لەم بارەوە پێشڕەوی بکات و یا ئەزموونێک بەدەس بێنێ. درووست کردنی دیموکراسی لە وڵاتێکی وەکوو ئێڕان بە بۆنەی قۆناغی ھەستیاری ئێستا و پێکھاتەی کۆمەلاێەتی و چیینەکانی کۆمەڵایەتی و کەمیی فەڕھەنگی و دواکەوتووی ئابووری کاڕێکی سادە و ساکاڕ نیە، بڵام لە لایەکی دیکەوە دەرفەتی ھەمبەرو دەروەستی کۆمەڵگای جیھانی لەم بوارەدا ناتوانین لەبەڕ چاو نەگرین، ئەگەر چی دیموکراتیک کردنی سیستمی سیاسی ئێران لە ناو دەستووری کاری مسۆگەر کردنی ئاسایش و ململانێ لە گەڵ ترۆریسم ئەنجام دەگرێ. ھەروەھا لەم پێناوەدا تواناییەکان و چەمەوازیەکانی ناوخۆی وڵات لە ناو چەرخەی سیستمی نادیموکراتیک و دیکتاتۆڕ و تۆتالیتر بە سیستمێکی ھاوبەشی_کێبەرکێیی سیاسی و کۆمەڵایەتی جێگیر بووە.
 
ھەروەھا کە دەزانین دیموکراسی سیستمێکە کە لە ویستو رەزامەندی خەڵک دروست بووە و ڕەوایی حکومەتیش لە خواست و رەزامەندی شارۆمەندان سەرچاوە دەگڕێ، ھەڕکات لە بیرمان بێ کە کۆمەڵگا لە نەتەوەکانی جیاواز پێکھاتووە کە ویستو داواکاری جیاوازیان ھەیە بەم ئاکامە دەگەین کە بەڕێوەبردنی کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی، ئێمە لە گەڵ داواکاڕی جۆراوجۆر ڕووبەڕوو دەکاتەوە کە لە لایەکەوە دیموکراسی ئەبێ بۆ ھەموو خواستەکان سەڕنج بدات و لە لایەکی دیکەشەوە ئەبێ بۆ ئەم داواکاریانە بە شێوازێک  ھاوسەنگی پێک بێنێ کە داواکاریەکان لە بەرامبەر داواکاریەکانی دیکە سەرکوت نەبێت و یا لەبیر نەکرێ، لە لایەکی دیکەوە دیموکراسی سیستمێکە کە تەئکییدی لەسەر ماف و ئازادی خەڵک ھەیە. ڕوونە کە مەبەست لە ماف و ئازادی خەڵک، ماف و ئازادی تاک بەتاکی خەڵکە، بڵام پرسیار ئەمەیە، کە چۆناوچۆن دەتوانین ماڤ و ئازادی خەڵک بپاڕێزین و پاڵپشتی بکەین کە نەبێتە ھۆی تێک چوونی ئۆتۆریتەی سیستم؟
خاڵی دژوازی لەوە دایە کە ئەگەر بنەمای  حکومەت لەسەر داواکاری تاکبەتاکی خەڵک دابنێرێت و حکوومەتیش شوێنکەوتووی بەئەژمار بێنین، سەقامگیری و ئۆتۆریتەی سیاسی لەلایەن داواکاڕی زۆڕ و ھەندێ جار جیاوازی تاکەکان، بە سنووردارێتی و کێشەگەلی زۆر ڕووبەڕوو دەبێتەوە، چوون ویستی خەڵک، پاشڕەوی دۆخ و لە بەرژەوەندی کەسێنی دایە و ئۆتۆڕیتەی حکوومەت لە گۆێڕایەڵی خەڵک و سەقامگیری ڕێژەی دایە. دیموکراسی بە ھیچ جۆرێک سیستمێک نیە کە پێویستی ئۆتۆریتەی سیاسی بۆ حکوومەت رەت بکاتەوە بەڵکوو ئەیھەوێ لە سەر بنەمای دیموکراتیک ڕەوایی پێببەخشێ، گڕینگی پێ دان بەسەقامگیریش بەشێک لە پێداویستییەکانی دیموکراسیە. بەڵام گرێوی دیموکراسی لەوەدایە کە ئۆتۆریتەی سیاسی نابێ سەرکۆتکەری ویستی ئازادی خەڵک بێ.
 
ڕەنگە فۆڕمی ھەمچین قسەیەک نەسازاو بێت و لە ناو ھێزڕی مرۆڤ نەگۆنجێت چوون بەوجۆڕە کە لە سەڕوە ئاماژەمان پێکرد ئۆتۆریتە لە گەڵ ئازادی و ویستی تاک بە سادەو ساکاری یەک ناگرێتەوە،  چوون ئۆتۆریتەو سەقامگیری فرەتر لە گەڵ دەسڵاتو ھێز تەبایی زیاتری ھەیە، بڵام ھێز و دەسڵات، ئەم سەقامگیریە بە سەرکۆت کردنی ویستو ئازادی تاکەکەسی بەدەس دێنێ، ڕەوتێک کە لە ناو سیستمە دیکتاتۆرەکان برەوپێدەرە.
 
چاڕەسەر کردنی ئەم دژوازیە سادە نیە، بەڵام لەسەر بنەمای یاسا و شوێنکەوتووی یاسا پێک دێنن، یاسایش لە بیروو بۆچوونی خەڵک سەرچاوە دەگرێت، بڵام بەھیچ شێوازێک شوێنکەوتووی بەرژەوەندی تاکەکان نیە و لەسەر بەرژەوەندی گشتییە، یانی یاسا، بەرژەوەندی تاکەکانی کۆمەڵگا لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی پێناسە دەکات، لەم بواڕە دا یاسا تەنیا چوارچێوەیەک دەخاتە بەردەست کە ماڤ و ئیمتیازەکانی خەڵکی ژێردەسەڵاتی خۆی، تووشی ھەڕەشەو دەستدرێژی نەبێت، حکوومەت ھەرچەن ئەو یاسانە ئیجرا دەکات بەڵام خوودی حکوومەتیش شوێنکەوتووی ئەو یاسایە، لەبەر ئەوەیە یاسا ھەوڵ دەدات کە بۆ ڕاگرتنی دیسیپلین و سەقامگیری کۆمەڵگا "ھێز" و دەسەڵات لە چواڕچێوە دابینکراوەکان ئیجرا بکات، بە لێکدوانێکی دیکە دیموکراسی، دەسڵات لە حکوومەت ناستێنێ بەڵکوو رێز لە دەسڵاتی حکوومەت دەگڕێ و حکوومەت شوێنکەوتووی یاسا دەکات و لەم ڕێگاوە ئۆتۆریتەی حکومەت بە "ئۆتۆریتەیەکی یاسایی" پێناسە دەکات، بڵام ڕەچاوکردنو ھاواھەنگی یاسا، پێویستی بە بارودۆخ وبەستێنەکانی فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی ناو کۆمەڵگا ھەیە، یانی ھەڕکات کۆمەڵگا بە ئاستێکی بانتر لە پێشکەوتنی خۆی گەیشتەبێ، یاسایش باشتڕ وەردەگڕێت، بەم بۆنەیەوە، دیموکراسی ھەوڵ دەدات کە پڕۆسەی گووران، سەقامگیر و ئۆتۆڕیتە لە گەڵ ڕاگرتنی ماڤ و ئازادی تاکەکەسیەکان بە دەس بێنێ، ڕوونە کە کاتێک دەتوانین "دیموکراسیەکی سەقامگیر و ئۆتۆڕیتە" پێک بێنین کە بیروبۆچوونی خەڵک پشتیوانی بێت، گەیشتن بەم قۆناغە پێویستی بە پێشکەوتنی مەدەنی و سیاسی کۆمەڵگا ھەیە، کەواتە دیموکراسی، حکوومەت، ئۆتۆریتەو سەقامگیریەکی لە ھەلسووکەوتی مرۆڤەکان دەزانێ و ئەوەش بەتووندی بەبەستێنەکانی کۆمەڵایەتی و فەڕھەنگی بەستراوە، ئەم بارودۆخەو بەستێنانە ئەبێ دابین بکڕێت و خەڵکیش ئەبێ بەو ئاستەی لە بواری سیاسی و گەشەی فکری بگەیەن کە بۆ پاڵپشتی لە سەقامگیری دیموکراسی و ڕاگڕتنی ئۆتۆڕیتەی دیموکراسی ھەوڵ بدەن، دەزانین کە دەسڵاتی دیموکراسی، لە پاڵپشتی خەڵک سەرچاوە دەگڕێ.
بەڵام تا گەیشتن بەم قۆناغە، دیموکراسی مەترسی زۆری لەسەرە؛ وەکوو کەڵکاوەژووی کەسایەتیە سیاسیەکان لە نەرمی دیموکراسی یا درووست بوونی بێ سەرەوبەرەی لە ناو کۆمەڵگا، زاڵ بوون لەسەر چارەنووسی خەڵک یا کەوتنە ژێر دەسڵاتی گروپێکی خەڵک خەڵەتێن.
 
ئەم مەترسیانە کاتێک بوونیان ھەیە کە خەڵک بەپێوانەی شیاو، بەڕۆڵی ھەستیاری خۆی لە داھێنان و چاودێری سیستمی سیاسی ئاگادار نەکرا بن 
 و لە ئاستێکی ھەڕە نزمی شعووری سیاسی دا بوون و یا لە بەرامبەر چارەنووسی خۆیان پەرچەکردارێکی ئاگاھانە نیشان نەدەن، بەخۆشحاڵیەوە کە ئەم بەشە لە تێگەیاندنە لەباڕەی پێشوازی و داکۆکی لە دیموکراسی لە گەڵ پێوانە و بایەخە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگای ئێمە ھاواھەنگی ھەیە، بەتایبەت ئەوەی کە خەڵکی ئێمە لە ساڵانی ڕابردوو بەھۆی قەیران و شەر وھەروەھا رێژیمی دەسڵاتدار و سەرەڕۆ، تووشی خەساری زۆر و گەورە بوونە، کەواتە پاساوەکان کە بۆ کۆمەڵگای ئێمەلەبەردەست دایە بۆ بەدەسھێنان و جێگیری سیستمی دیموکراتیک، ھۆکار و بنەمایەکی ڕوونی ھەیە، جێگای ئاماژەیە کە لێکدانەوەی نادڕووست یا ڕەقاوی کە کە لە چەمکی دیموکراسی دەگوترێ و یا ماناکانی ھەڵە کە لە ئازادی دەربڕاوە ھیچ پەیوەندیەکی لە گەل دیموکراسی و سیستمی دیموکراتیک نیە.
ڕێبوار مەسعوودی

Adobe Post 20190609 204836

زمان به‌ گرنگترین و بناغەییترین توخمی پێکهێنەری هویه‌ت یان شوناس به‌ ئه‌ژمار دێت و دەکرێ وەک پێناسه‌یه‌كی "هویه‌تی"‌ بۆ تاك، گرووپ و نه‌ته‌وه‌كان سەیر بکرێت. 
مرۆڤ به‌ زمانی دایكی خۆی بیر ده‌كاته‌وه‌ و تواناكانی، چ لە ئاستی تاكەکەسی و چ لە ئاستی كۆمه‌ڵا‌یه‌تیدا دەبووژێنێتەوە و كه‌سایه‌تی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، کەواتە زمان میراتێكی مه‌عنه‌وی مرۆڤانەیه‌ کە دەکرێ بڵێین ڕه‌وتی کامڵبوونی ئینسان نه‌سڵ به‌ نه‌سڵ دەگوازێتەوه‌. 
هاوکات زمان وه‌كوو سه‌رمایه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگیش پێناسه‌ ده‌كرێت کە ڕابردوو و ئیستای هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك پێکەوە گرێ ده‌دات و نه‌خشی سه‌ره‌كی دەگێڕێ‌ له‌ پاراستن، گه‌شهدان‌ و به‌هێزکردنی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگاكان. 
 
زمانی دایكی و فێربوون به‌ زمانی دایكی هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا كاریگه‌رییه‌كی سه‌ره‌كی له‌ چۆنییه‌تی بیركردنەوە و ئاست وپلەی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه‌، زمانناسان، ژینگەناسان و ژینگەده‌روونناسه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه‌ ڕیتم و موسیقا و ڕه‌نگ و جوانی ده‌نگی دایك، له‌و كاته‌وه‌ كە منداڵ له‌ سگی دایكییه‌تی بۆی دەگوازرێتەوە و له‌ راستیدا میراتێك كه‌ منداڵ له‌ كاتی له‌دایكبوونی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێت، پریاسکەیەکە‌ له‌ زمانی دایكی. 
 
زمانی منداڵ، زمانێكی ساده‌ نییه‌، زمانێكه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ ورووژان، هه‌ست، وێنا‌ و خولیا و كاتێك ده‌گوترێت به‌ زمانی منداڵ قسه‌ بكه‌، به‌و واتایه‌ نییه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی ساده‌ قسه‌ بكرێت، به‌ڵكوو زمانی منداڵ هه‌ر ئه‌و زمانه‌ی دایكییه‌یەتی کە هەڵگری ئەم تایبەتمەندییە جوانانەیە. 
سه‌ره‌تاییترین واتاسازییه‌كان له‌ مێشكی منداڵدا له‌ سه‌ر ئه‌ساسی زمانی دایكی شكڵ ده‌گرێت و له‌ ڕوانگه‌ی ده‌روونناسانی بواری هەڵدان، ئەبستیمگەرا و پێکهاتەگەرا ده‌توانین بڵێین، بناغه‌ و پێکهاتە و بنچینەکانی زەینی هه‌ر تاكێك له‌ هەڕەتی منداڵی، یه‌كه‌م له‌ رێگه‌ی زمانی دایكی و دووهه‌م له‌ ڕێگه‌ی بنه‌ماڵهوە‌ شكڵ ده‌گرێت. به‌پێی ئه‌و پێناسانه‌ كه‌ باسی لێكرا له‌سه‌ر گرنگی زمانی دایكی، مافێك دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ مافی په‌روه‌رده‌ و گرنگی په‌روه‌رده‌ به‌ زمانی دایكییه‌.
 
 
كاتێك كه‌ باس و به‌رگری له‌ په‌وروه‌رده‌ به‌ زمانی دایكی ده‌كرێت، هه‌ندێك وا بیر ده‌كه‌نەوە‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و بیركردنه‌وه‌ و گوتارە كاتی به‌سه‌رچووه‌ و لە سەردەمی بەجیهانیبووندا نابێ باسی لیوە بکرێت‌، به‌ڵام زمان ته‌نیا كه‌ره‌سته‌ی قسه‌كردن نییه‌، به‌ڵكوو شێوازی بیركردنه‌وه‌ و هویه‌ت و شوناسی نه‌ته‌وه‌یشه‌.
 
هه‌ر بۆیه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ و مافی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو ئینسانێكه‌ كه‌ به‌ زمانی دایكی خۆی بخوێنێت و بنووسێت؛ له‌ مه‌نشووری زمانی دایكی كه‌ له‌ دامەزراوەی زانستی، فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌یی سەر بە ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داڕێژراوه‌ و په‌سه‌ند كراوه‌، به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌و مه‌نشووره‌، هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان ئه‌ركدارن كه‌ بۆ به‌هێزكردن و فێركاری زمانی دایكی، سه‌رچاوه‌كان، مه‌واد و كه‌ره‌سته‌كانی پێویست به‌رهه‌م بهێنن و دابه‌شی بكه‌ن. له‌و مه‌نشووره‌دا په‌روه‌رده‌ به‌ زمانی دایكی وه‌كوو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ یەکسانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ ئه‌ژمار دێت. 
ئه‌مه‌ له‌حاڵیكدایه‌ كه‌ له‌ ئێراندا كه‌ چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ به‌ زمانی جیاواز و کلتوور و فەرهەنگی جیاواز له‌و هاوکێشە سیاسییه‌دا ده‌ژین هه‌ر له‌ سه‌رده‌می قاجاره‌كانەوە كه‌ به‌ شێوه‌ی مودێڕن قوتابخانه‌ داده‌مەزرێت، ته‌نیا له‌ ناوه‌ندی ئێرانن و قوتابیان به‌ زمانی فارسی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێن، له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێراندا كه‌ له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دان ته‌نیا مه‌كته‌بخانه‌یان هه‌بووه‌ و چه‌ند ده‌یه‌ ده‌خایه‌نێت كه‌ له‌ سه‌رده‌می پاڵه‌وی له‌ جوغرافیای نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، قوتابخانه‌ ساز ده‌كرێت و به‌ شێوه‌ی فه‌رمی له‌ ساڵی ١٣٤٣ی هه‌تاوی وەزاره‌تی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان داده‌مه‌زرێت و سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێران به‌ شێوه‌یه‌ك داده‌ڕێژرێت كه‌ ئیدئۆلۆژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ندی ئێران به‌ زمانی فارسی له‌ جوغرافیای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌ ڕێگه‌ی قوتابخانه‌كان ئاموزش بدرێت و كولتور و زمانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان لێیان زه‌وت بكرێت و ته‌نیا و ته‌نیا زمانی فارسی ڕه‌سمیه‌تی پێ ده‌درێت. 
به‌گشتی له‌ كاتی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی مودێڕن له‌ ناوه‌ندی ئێران له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌تاكوو ئەمڕۆ مافی هیچكام له‌ نه‌ته‌وه‌كان جیا له‌ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست له‌به‌رچاو نه‌گیراوه و ئەمەش یەکەم ستەمی سیستماتیک بووە لە نەتەوە ستەملێکراوەکانی ئێران‌.
 
 
پاش ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوییش كه‌ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێت، نه‌ته‌نیا ئاڵوگۆڕێك له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران پێك نایه‌ت، به‌ڵكوو ئه‌م ڕێژیمه‌یش به‌ شێوازی داهێنراوی خۆی و لەسەر هەمان ڕێچکەی پێشوو و ته‌نانەت
‌ به‌ شێوازێكی توندتریش هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ غه‌یرەفارسەكان له‌ ئێران ده‌دات.
 
له‌ تازه‌ترین به‌رنامه‌ و سیاسه‌تی دژه‌ئینسانی ڕێژیم بۆ سڕینه‌وه‌ی زمان و كولتور و مێژووی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، "رزوان حه‌كیم‌زاده"‌ جێگری په‌رورده‌ی سه‌ره‌تایی وەزاره‌تی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان، له‌ دانیشتنی هه‌ڵسه‌نگاندنی سڵامه‌تی جه‌سته‌یی و ئاماده‌یی خوێندنی فێرخوازان له‌ ده‌سپێكی چوونه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ وتوویه‌تی: "وەزاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌رنامه‌یه‌كی به‌ ناوی( تست بسندگی زبان فارسی) به‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ زیاد ده‌كات كه‌ به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌ز‌یری په‌روه‌رده له‌سه‌ر ئه‌ساسی قسه‌كانی ڕێبه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌ جه‌ختی كردبوو له‌سه‌ر گرنگی فێربوون و په‌ره‌پێدان به‌ زمانی فارسی، ئه‌و بڕیاره‌مان داوه‌ كه‌ بتوانین بارودۆخێك پێك بێنین کە منداڵان باشتر زمانی فارسی ده‌رك بكه‌ن". 
 
 
هه‌روه‌ها حه‌كیم زاده‌ له‌ قسه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه له‌و ناوچانه‌دا كه‌ دوو زمانه‌ن، "ئوفتی ته‌حسیلی" زۆره‌ و به‌ دانانی (بسندگی زبان فارسی) له‌ گەڵاڵه‌ی سه‌نجش ده‌توانین قوتابیان ئاماده‌ بكه‌ین. 
 
ئه‌م بڕیاره‌ی وەزاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕێژیم و قسه‌كانی خامنه‌یی له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ساختاری ئه‌و ڕێژیمه‌ فاشیستییهدا‌، خه‌سارناسی و له‌به‌رچاوگرتنی مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان هیچ واتایه‌كی نییه‌ و ته‌نیا ده‌سه‌ڵات و زمانی فه‌رمی خۆیان له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و ئامانجیان سڕینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نه‌ته‌وه‌ غه‌یرەفارسەكان ‌له‌ ئێرانە. 
 
ئه‌م ڕوانگه‌ فاشیستییه‌ به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر زمان له‌كاتێكدا بەدژی نەتەوەکانی ئێران ڕەجاو دەکرێت كه‌ ریچارد هادسن، زمانناسی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه‌ ده‌كات: "زمانه‌كان هیچیان له‌وه‌ی دیكه‌ سه‌رتر و باشتر نین، ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازن و له‌ ڕاستیدا هیچ زمانێك کەرت و ناسالم نییه‌، به‌ڵام له‌ بیاڤی‌ په‌روه‌ردەدا‌، سیاسه‌تی زمانی له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی دونیا، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ زانست و ده‌سكه‌وته‌ زانستییه‌كان ناچێتە پێش و ده‌سه‌ڵاتداران، ڕاستییه‌كان، زانست و لێكۆڵینه‌وه‌كان فیدای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌ن. 
 
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بكه‌ین کە هه‌ر وه‌ك پێشتر باسمان كرد، ئامانجی سه‌رەكی ئه‌و ڕێژیمه‌ زاڵكردنی ئیدئۆلۆژی خۆی و سڕینه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كان و له‌ راستیدا له‌نێوبردنی توانایی بیركردنه‌وه‌ و كه‌سایه‌تی تاكه‌كانی نەتەوەکانی ئێرانە. 
 
باشترین كه‌ره‌سته‌ی ڕێژیم بۆ پێکانی ئەم ئامانجە هه‌تا ئێستا قوتابخانەکان‌ بووه‌ کە به‌ شێویه‌كی جیددی و به‌ ته‌رخانكردنی بوودجه‌ی تایبه‌ت نه‌ك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی به‌ڵكوو بۆ پێشبردنی سیاسته‌ دژه‌مرۆڤانه‌كانی خۆی کەڵکاژۆی لێوەرگرتووە و له‌درێژه‌ی ئه‌و به‌رنامانەدا‌، به‌ دانانی سیستمی تێستی شیاوی زمانی فارسی، له ‌هه‌وڵدایه‌ كه‌ له‌ نێو نه‌ته‌وه‌ غه‌یره‌فارسه‌كاندا، بنه‌ماڵه‌كان و دایك و باوكەکان ناچار بكات بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان بتوانن درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن، مافی فێربوونی زمانی دایكی له‌ لا‌یه‌ن بنه‌ماڵه‌ی منداڵانه‌وه‌ زه‌وت بكرێت و دایك و بابی منداڵه‌كان تاوانبار بكات و له‌ڕاستیدا بیانكاته‌ شه‌ریكی
تاوانێکی نەکراوە!
 
پژمان شەریعەتی
 
ئەم بابەتە ڕاو بۆچوونی نوسەر خۆیەتی پێوەندی بە ماڵپەڕەوە نییە 

849992 9bdd10094128d0de77a1efeff3656cc4

بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.

ژێر بەش