1395 supayi parstni sheaieپێش لە شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979دا، حکوومەتی پاشایەتی بە هۆی قەرزێکە بە دەوڵەتانی زلهێز لە بابەتی کوودەتای 28ی گەلاوێژی ساڵی 1332 هەتاوی هەیبوو و بە هەموو جۆرێک لە ژێر کاریگەری ئەواندا بوو، بوو بە نوێنەری پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوینداو بە بێ شەڕ و بە پاڵپشتی وڵاتانی زلهێز هەموو جۆرە چالاکیەکی مافخوازی نەتەوە بندەستەکانی وەکوو کورد، شۆڕشی شێعەکانی وڵاتی عەمان، جیابوونەوەی وڵاتی بەحرەین، کۆتایی هێنانی ناکۆکی ڕووباری هەڵوەند یان لەناو دەبرد یان ڕێکەوتنی دەکرد. بەڵام لەدوای شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەر حوکمی دەسەڵاتێکی شەڕخوازی ئیسلامی شێعە کە زۆرینەی لێکۆڵێنەران وەکوو داعشی شێعە دەیناسێنن و مێژووی کارەکانیان ئەمەی سەلماندوە، لە ڕآستیدا جۆرێ دووبەرەکەیی کەوتە نێوماڵی موسوڵمانەکان، ئەویش بەرەی سونە بە سەرپەرەشتی عەرەبستان و بەرەی شێعە بە سەرپەرشتی ئێران.

هەر لە سەرەتاکانەوە ئەم بەرەیە بە پاڵپشتی نەکردنی حافیز ئەسەدی سەرۆک کۆماری عەرەبی شێعەی پێشووی سووریا کە لە بەر شێعە بوون پاڵپشتی سەدامی نەدەکرد و دەرکەوتنی هاوکاری شێعەکانی لوبنان کە بوو بە درووستبوونی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی و لە عێراقیش بوو بە هۆی درووستکردنی مەجلسی شێعە بە سەرپەرشتی باقر حەکیم.


بەڵام لە ڕاستیدا حکوومەتی داعشی ئێران بە ڕاکێشانی هەستی ئایینی و ئایینزایی خەڵکی ناوچەکە لە بیری بتەوکردنی پێگەکانی دەسەڵاتی خۆی و گەورە کردنی ناوچەی بن کاریگەری خۆیدا بوو بۆ ئەمەش تەنانەت پاڵپشتی بزووتنەوەی سونەی ئیخوانی حەماسی فلستینی کرد و بەم جۆرەیەش پەردەیەکی بە سەر شێعە بوون و کار بۆ درووست کردنی بەرەی شێعە لە لایان خۆیەوە کێشا.


لە سەرەتاکانی بەهاری عەرەبیدا ئێران ویستی وەکوو پڕووپاگەندەیەک بۆ ئاکامی خەباتی خۆی، شۆڕشی گەلانی ناوچەکەی کە دژ بە برسی بوون و ناعەدالەتی بوو بۆ گەڕانەوەی خەڵک بۆ ئیسلام پیشان بدات و لە هەر جۆرە ناڕەزایەتیەکی خەڵکی ئێران دژ بە دەسەڵاتی خۆی کە لە هەموو بارێکدا لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە خراپترە پێشگیری بکات، بەڵام زۆری نەخایاند خەڵکی ئەو وڵاتانەو بەتایبەت توونس و میسر و لیبی دژی دەسەڵاتی ئیسلامی وەستانەوەو نەیانهێڵا شۆڕشەکەیان بە لاڕێدا بڕوات.
لە ساڵی 2011ەوە کە شۆڕشی گەلانی سووریا دژ بە حکوومەتە دیکتاتۆریەکەی ئەسەد هەڵگیسا، ئێران زەنگی مەترسی لە پەنا گوێی خۆی و لەو شوێنە کە بە ناوچەی ئیستراتژیکی خۆی دەزانی، بیست. هەر بۆیە بە هەموو جۆرێک ویستی کایە بە داواکاری خەڵکی ئەو وڵاتە بدات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و ڕۆژبەڕۆژیش شۆڕشی خەڵکی سووریا بەرفراوانتر دەبوو. ئینجا ئێران بڕیاری ڕۆشتنە ناوی سووریا بە هەمووجۆرێک تەنانەت بە یارمەتی حیزبوڵڵای لوبنانی و گرووپە شێعەکانی ئەفغانستانی دا کە دیسان سەرکەوتوو نەبوو. بۆ گوشار خستنە سەر وڵاتانی سونە و بەتایبەت عەرەبستان شەڕی سووریای گواستەوە یەمەن، بەڵام هەر زوو لەگەڵ کاردانەوەی نێودەوڵەتی ڕووبەڕوو بوویەوەو لەوێش شکستی هێنا.


دواتر بە ڕادەستکردنی هەموو جۆرە بەرهەمی ئەتۆمی بە وڵاتانی زلهێز کەمێ خۆی لەو گرێ کوێرەیە حەساندەوەو بە باجی زۆر دان بە ڕووسیا، ویستی دەسەڵاتی ئەسەد بهێڵێتەوە کە دیسان شکستی هێنا.


بە بێ هیوابوون لە ڕووسیاو دوور بوونی لە سووریا ئەم جار دەستی داوەتە درووست کردنی سوپای شێعە بۆ پاراستنی هەرێمە شێعەکان بەڵام لێرەدا یەک پرسیار دێتە ئاراوە، بۆ چی ئێران ئەم هەموە تەقەلا دەدات و خەرجە دەکات؟
لە ڕاستیدا ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوەیەو ئێستا نەتەوەی فارس دەستی بە سەر هەموو جومگەکاندا گرتوە، بە هەموو جۆرێک دەبێ کار بۆ پاراستنی ئاسایش و لە ڕاستیدا دەسەڵاتی خۆی بکات، هەر بۆیە بە هەموو جۆرە فێڵێک دەیهەوێ شەڕەکە لە خۆی دوور بکاتەوە. هەر بۆیە هەموو جۆرە خەباتێک لە لایان کورد و بەلووچ و عەرەب بە وڵاتانی دەرەوە دەبەستێتەوە تا بەم جۆرە هەستی خەڵکی فارس بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و پێگەی خۆی لای ئەوان بتە بکات و پێیان بسەلمێنێ گەر ئەم هموە باجەو تەنانەت بن پێ کردنی قانوونێکە خۆیان دایانڕشتوە بۆ پاراستنی حکوومەتی فارسە.


بەڵام زەنگی مەترسیەکە بۆ ئێرانیش لێ دراوەو بە کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریا، شەڕەکە وردەوردە بۆ ئێران دەگوزرێتەوەو ئێرانیش تووشی ئاکامی ئەو هەموە جەنایەت و خیانەتە دەبێت کە لە گەلانی دیکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی دەکات دێت.
جا لێرەدا بەزاوی ڕاستەقینێی ئەم شەڕانە هەر ئێران دەبێت کە بە خەرجی سامانی گشتی هەم خەڵکی برسی کردوەو هەم خۆشی تووشی شەڕێکی مەزن دەکات کە ئاکامەکەی زۆر لەوەی سووریا خراپتر دەبێت.

1395 akam khalighiئاکام خالقی