rasani demukrat 95پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەرەف، وەرە، ئیمان و بڕوا دەبارێنن لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەرسی و وانەی بڕوا و خۆڕگری دەڵێنەوە بە نەوەی نوێ.

 

تۆش لەو شانازیە، لەو شەرەفە گەورەیە، لەو ئیمانە پۆڵایە، حەماسە کەم وێنەیە، بێ بەری مەبە. یان ڕێگای تێکۆشەرانی دێموکرات بگرە بەر یا ئامادەی ڕاسان بە لە شار و گوندی کوردستان و وەک ئاکاری بابو باپیرانی کوردمان، وەکو شێر و پڵێنگ بە گژ داگیرکەر دا بچۆوە، بە گژ ئەو کەسەی خاکتی داگیر کردوە، حاشا لە ناسنامەی کورد بونت دەکا، هویتی بە تاڵان بردوی و شانازیەکانتی لێ قەدەغە کردوی...

نیشانی بدە لاوی کورد بە کوڕ و کچیەوە لە سەر خاک و وڵاتەکەی بێ دەنگ نابێ وەک هەڵۆ لە داگیرکەر ڕۆ دێ و وەژ شێر و پڵینگ بە چنگ و ددان شەڕی مان و نەمان دەکا بە دژی کەسێک کە بیهەوی سەری پێ شۆڕ بکا....

نیشانی بدە کە لاوی کورد سەری بۆ عەجەم شۆڕ ناکا و نێوی کورد و کوردستان دەباتە مێژووی حەماسەی قارەمانەتی بەرخۆدانەکانی جیهانیەوە.

با نەوەکانی داهاتوو، نەسلی دوای من و تۆ کاتێک کوتی کوردم و و پەروەردەی خاکی کوردستان، جیهان لە ئاست گەورەیی و ئیرادە و بڕوای بە هێزی کڕنۆشی بۆ بەرێ، با هەموومان بە یەکەوە چ لە نێو خۆ چ دەرەوە دەرسی بەرخۆدان و قارەمانتی و کۆڵ نەدان و سەردانەنەواندن لە ئاست داگیرکەر بدەین بە جیهان.

بەڵێ با لاوی کورد ئەو دەرسە بە جیهان بڵێتەوە و ڕێبەرە گەورەکان، تئوریسیەنە بەرزەکان، سایکۆلۆگ ە زاناکان و فیلسوفەکان بین لە کوردستان دابنیشن و لاوێکی سادەی کوردی خەڵکی نیەر یا نێ دەرسی بەرخۆدان و فیداکاری و بڕوا و هێزەکانیان بۆ شی بکاتەوە...

دڵنیام وا دەبێت چونکە کاتێک نێوی حەماسە و ئازایەتی و فیداکاری و بەرخۆدان بێ، کورد لە جیهان دا نمونەی نەبوە و نابێتەوە.....

ئیرادە بکە و وەک شێری ژیان هەستە سەر پێ لاوی کورد...ئێستا ڕۆژی نیشاندانی هێزی تۆیە کە جیهانی پێ سەرسام بکەی....

کۆڕی یارانی خەباتکار گەرم بکە، مەشخەڵی ئاوری شۆڕش و ڕاسان لە سەر پشتی داگیرکەر بکەوە و بە نەعرەتەی شێرانەت پشتی دوژمنی زۆڵ بشکێنە....... دوژمن بشکێنە و لە ژێر پێتی بخە ڕۆڵەی ئازای کورد...بیشکێنە وردی بکە و ئاڵای پیرۆزی کوردەستان لە سەرتاسەری نیشتمان بەرز بکەوە .

ن : چیا عەلیار