12687910 642965119176023 2217056480977404564 n٣٠ی رێبەندان وەبیر هێنانەوەی رۆژێکی دیرۆکییە لە رۆژمێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی
کوردستاندا . رۆژێک کە لەو رۆژەدا خەبات و تێکۆشانی "حەوت(٧) دەیەی لاوانی تێکۆشەر وخەباتگێری سەرمەستی ئازادی و رزگاریخوازی نەتەوەکەمان وەبیر لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات دەخاتەوە.وەبیر هێنانەوەی قارەمانەتیی و گیانفیدای و قوربانی دانی ئەو شۆڕەلاوانەی کوردستانە کە بە خوێنی سوور وئاڵیان گوڵاڵە سوورەکانی پێدەشتی نیشتمانیان تێر ئاو کردووە و،لە هەمبەر داگیرکەران و دوژمنانی سوێند خواردووی گەلەکەمان پاراستووە.
٣٠ی رێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی پاش ئەوی گەلی کورد لە ٢ی رێبەندانی هەمان ساڵ دا بوو بە خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ و ، حکوومەتێکی جەمهووری و ئاڵای نەتەوەیی لە سەر چیا- سەربان و سەر دەرگای دامو دەزگا حکوومەتییەکانی کۆماری کوردستان دا شەکایەوە و ، ئاواتی لە مێژینەی گەلی کوردیش هاتەدی . بە شەکانەوەی ئاڵای کورد سەهۆڵبەندانی زوڵم و زۆری زۆرداران و غەدارانیش توایەوە ولە سێبەری ئەو کۆمارە و بیرو ئەندیشە پێشکەوتوو مۆدێرنەکانی پێشەوای کوردان ، قازی محەممەدی نەمر چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردەواریش ، بە تایبەتی لاوانی نیشتمانەکەمان بوونە خاوەن دامەزراوە ورێکخراوی تایبەت بەخۆیان ،بۆ ئەوەی لەو کۆلیدۆڕەوە ویست وداخوازییە سێنفیەکانی خۆیان بێنە دی و ، بە خۆ رێکخستن لە رێخراوی لاوندا و کۆبوونەوە لە دەوری ئەو رێخراوەیە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیان باشتر وخێراتر بەرنە پێشەوە.
دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان لەوەها سەردمێکدا لە مێژووی خەبات و تێکۆشانیی نەتەوەیی و رێخراوەیدا نوختەگۆرانێکی گرینگی مێژوویی لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەماندا دەبێ سەیری بکرێت. خەبات و خۆرڕاگری ئەندامانی ئەو رێخراوەیە لە دیرۆکی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەماندا بۆ رزگاری و سەربەستی خاک و دابینکردنی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان جێگای رێز و دیارە.
ئەگەر بە دید و تێروانینێکی واقعبینانەوە بروانینە خەبات و تێکۆشانی لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات، دەکرێ بڵیین کە خەبات وبەرخودانی لاوانی شۆڕشگێر و رزگاریخوازی نەتەوەکەمان لە سەر یەک لە هەمبەرپیلان وسیاسەتە دژی گەلییەکانی رێژیمی خۆمینی خەباتگێرانە وخۆڕاگرانە هەوڵی خۆیان داوە. بەڵام لە هەمان کاتیشدا نابێ ئەو راستییە فەرامۆش بکەین کە ، بە هۆی بافت و پێکهاتەی کۆمەڵگای کوردستان رێژیم تا رادەیەک لە پیلانگێرێکانیدا سەرکەوتووە. کۆمەڵێک خۆفرۆش و خایین بە گەل و نیشتمان و، هێندێک لاوی ساویلکە وهەڵخەڵەتاو کەوتونەتە نێو داو و پیلانگێڕێکانی حکوومەتی ئاخوندی و، چەتری رەشی رێژیمی ئاخوندیان وەک سەرپەنا بۆ خۆیان هەڵداوە؟
هیوادارین لە ساڵڤەگەری دامەزراندنی یەکیەتیی لاواندا ، لاوانی شۆڕشگێر وخەباتگێری نیشتمانەکەمان خەبات و تێکۆشانی خۆیان زیاتر لە جاران دژی رێژیمی جنایت وتاریکی چڕتربکەنەوە و،لە هەمان کاتیشدا ئەو لاوانەی کە خۆیان فرۆشتووە و خەیانەت بە گەل وخاکەکەیان دەکەن و، یان فریوی دامو دەزگا سەرکوت کەرەکانی رێژیمی" جەهل خۆڕافاتیان "خواردووە بە خۆیاندا بچنەوە و واز لە خۆفرۆشی و خەیانەت بە نەتەوەکەیان بێنن و، روویان بەرە و قیبلەگای نەتەوەکەیان بسوورێنەوە. ئەگەر ناتوانن یان توانای خەبات و شۆڕشگێریشیان نیە ؟ چیدیکە فریوی پیلان و سیاسەتە دژی ئێنسانیی و دژە کوردی کۆماری ئیسلامی نەخۆن. بە ئۆمێدە بە خۆیاندا بچنەوە و واز لە خۆش خزمەتی بە رێژیمێک بێنن کە ، لە لە فکر و پیلانگێری توانە وەی نەتەوەکەیاندایە و نان بە نرخی رۆژ نەخۆن ...؟؟

ن : لقمان عبدوڵلازادە