12571221 920671204707281 86048697 nمحمد زێڕین

 لە کۆتاییەکانی سالی ٢٠١٤ گرژی و توندبونی پەیوەندییەکانی نێوان ٦ ولاتە ئەندامەکەی ئەنجومەنەکە چیتر بە شاراوەی نەمایەوە , بەڵکو لە کۆنگرەی لوتکەی سالی ٢٠١٤ گەیشتە ئاستی تەقینەوەی کیشەکانی ناوخۆی ئەنجومەنەکە , کشانەوەی باڵوێزی هەریەکە لە سعودیە و ئیمارات و بەحرین لە وڵاتی قەتەر بەهۆی ناکۆکی لەسەر شوێنی گرێدانی کۆنگرەی لوتکە کە لە دەوحە بوو .

لەڕاستیدا هەڵە نابین ئەگەر بڵیین عەرەبستانی سعودییە سەرچاوەی زۆربەی کیشەکانی ناوخۆی ئەنجومەنەکەیە , بەهۆی ئەوەی کێشەی لەگەل زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە هەیە بەم شێوەیە :

١- سعودییە و قەتەر کێشەی نفوز و هەیمەنەی سیاسی و ئابورییان هەیە لە ناوچەکە , کێشەی سنوریان هەیە لەگەڵ یەکدی

٢- سعودیە وئیماڕات بەهەمان شێوە لەسەربارەگا و بڕ و پشکی ئیمارات لە بانکی ناوەندی ئەنجومەنەکە و سنوریی نێوانیان کیشەیان هەیە .

٣- سعودیە و کوێت بەهەمان شێوە کێشە و ململانیی سنوری دەرییایی و وشکانیان هەیە , هەرچەندە چەند ڕێکەەوتنامەیەکیان هەیە .

٤- سعودییە و عممان بەهەمان شێوە کێشەی سنوریان هەیە، ئەمە جگە لەوەی کە دۆخی ناوخۆیی و بنەماڵەی فەرمانرەوایی هەریەکە لە سعودیە و عممان و کویت کیشە و ململانیی زۆری تیدایە و دۆخەکە تارادەیەکی خراب ناجێگیرە.

لە گەڵ ئەمانەشدا ولاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لەم دواییانە پێکەوە چەندین هاوپەیمانیان دروست کردوە کە دیارترینیان ( عاصفە حزم / بۆ چارەسەری سەربازی کیشەی یەمەن . هاوپەیمانی وڵاتانی ئیسلامی دژ بە تیرۆر . ) هەردوو هاوپەیمانییەکە لەژێر چەتری سعودییە بەستراوە . ... کە ئەمەش دیسانەوە کێشەی سەرکردایەتی و هەژموونی ولاتانی ئەندامی ئەنجومەنەکە قولتر دەکات ... هەروەها جیاوازی لە هەلویستی ولاتانی ئەندامی ئەنجومەنەکە لەسەرکیشەی سوریا و ریکەوتننامەی 5+1 و ئیران و دابەزینی نرخی نەوت و هەژمونی ئیران لە ناوچەکە و ئاوەکانی کەنداو دیسانەوە خالیکی زۆر قولی کیشەی نیوانیانە .... بۆیە پیشبینی دەکریت کە:

١- ولاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی ( سعودیە , قەتەر , ئیمارات , عممان , کوێت , بەحرین ) بتوانن لەسەر خالە ناکۆکییەکانیان ڕێک بکەون و بکەنەوە دۆخی بەهێزی ناوخۆی پێشوتر کە پێش ٢٠١٢ بوو

٢- ولاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەستەوەستان بن لەچارەسەری بنەرەتی بۆ کێشە و گرفتەکانی نێوانیان و دوای ٣٩ ساڵ ئەنجومەنەکە بەهۆی تەنکەژەکانی نێوخۆی وڵاتانی ئەندامەوە هەلبوەشێتەوە.