zyanymobileپسپۆڕانی بواری نەخۆشییەكانی مێشك ودەماغ  ئاماژە بەو دەكەن، پێویستە لە كاتی خەوتن موبایل لە خۆمان دوور بكەینەوە.

ئەوان پێیان وایە دانانی موبایل لە كاتی خەوتن دەبێتە هۆی چەندین  نەخۆشی، بۆیە نابێ كاتێك دەخەویت مۆبایلەكەت لە ژێر سەر دابنێت.

دانانی مۆبایل لەژێر سەر  لەكاتی خەوتنتدا ئەو تیشك و شەپۆلەی خراپانەی كەلەمۆبایلەكەوە دەردەچێت، كاریگەری لەسەر مێشك و دەماغ دەبێت وە ئەو كاریگەرییە خراپانە  لەسەر مێشك، و توشبوون بە چەندین نەخۆشی بەتایبەت شێرپەنجەی مێشك.

شارەزایان چەند رێنماییەكیان خستۆتەروو بۆ كەمكردنەوەی ئەو شەپۆلانەی كە لەمۆبایلەوە دەردەچن و زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن.بۆیە پێویستە:

-لەكاتی خەوتنتدا مۆبایلەكەت چەند مەترێك لەخۆت دوور دابنێ.

-بەكارهێنانی سپیكەر لەجیاتی راستەوخۆ قسەكردن بەمۆبایل.

-هەوڵ بدە زیاتر لەرێی مەسجەوە پەیامەكانت بگەیەنیت و كەمتر بەمۆبایل قسە بكەیت.

-بەكارهێنانی هێدفۆن یان سەماعەی بلوتوس.

-ئەگەر لەشەواندا مۆبایلەكەت لەجیاتی سەعات یاخود بۆ ئاگاداركردنەوە بەكاردەهێنیت، دەكرێ بۆ خۆپاراستن لەشەپۆلە زیانبەخشەكان، مۆبایلەكەت بخەیتە سەر(Flight mode)، تا شەبەكەی لێ ببریت و تەنیا وەك ئامێرێكی ئاگاداركردنەوە كاربكات.