brbraypshtبڕبڕه‌ِی‌ پشت یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌دات جه‌سته‌یه‌كی‌ رێكی‌ هه‌بێت له‌كاتی‌ وه‌ستان یان دانیشتن یان رۆشتندا، بۆیه‌ پاراستنی‌ زۆر گرنگه‌، ماڵپه‌ڕی (‌ 24ae  ) ئاماژه‌ی‌ به‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی‌ ڕۆژانه‌ داوه‌ كه‌ مرۆڤ ئه‌نجامی‌ ده‌دات‌و زیانی‌ به‌رچاوی‌ بۆ بڕبڕه‌ی‌ پشتی‌ ده‌بێت له‌وانه‌:

v      مۆبایل: توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ مرۆڤ مانگانه‌ 37 كاتژمێر ده‌چه‌مێته‌وه‌ بۆ ته‌ماشاكردنی‌ مۆبایل، ئه‌وه‌ش قورسای‌ ده‌خاته‌ سه‌ر بڕبڕه‌ی‌ پشت‌و كاردانه‌وه‌ی‌ خراپی‌ له‌سه‌رده‌بێت.

v      دانیشتن: فه‌رمانبه‌ران هه‌فتانه‌ 40 تا 47 كاتژمێر كارده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م شاشه‌ی‌ كۆمپیوته‌رو سه‌ریان چه‌ماوه‌یه‌، ئه‌وه‌ش هۆكارێكیتره‌ بۆ ئازاری‌ بڕبڕه‌ی‌ پشت‌و تێكچونی‌، بۆیه‌ ده‌بێت ناو به‌ناو پشوبدات‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ رێك له‌به‌رده‌م شاشه‌كاندا بێت.

v      خه‌وتن: زۆرینه‌مان شه‌وانه‌ كه‌متر له‌هه‌شت كاتژمێر ده‌خه‌وین به‌ڵام چاره‌كی‌ ته‌مه‌نمان له‌نێو جێگاداو به‌ڕكشاوی‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ین، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ جێگای‌ خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌ك بیت ئاسوده‌ی‌ بكات‌و دوربێت له‌ئازاردورستكردن بۆ پشت.

v      رۆشتن: ده‌بێت له‌كاتی‌ رۆشتندا ره‌چاوی‌ پێڵاوی‌ گونجاو بكرێت وه‌ك دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌پێڵاوی‌ پاژنه‌ به‌رز.

v      جانتا: توێژینه‌وه‌كان رونیانكردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر قورسی‌ جانتا زیاتر بێت له‌سێ‌ كیلۆ گرام كاردانه‌وه‌ی‌ بۆ سه‌ر بڕبڕه‌ی‌ پشت ده‌بێت.

v      شۆفێری‌ ئۆتۆمبیل: زۆر شۆفێریكردن‌و دانیشتنی‌ هه‌ڵه‌ له‌نێو ئۆتۆمبیلدا كاردانه‌وه‌ی‌ بۆ سه‌ر بڕبره‌ی‌ پشت ده‌بێت.