chawrywrgبۆ دابه‌زاندنی كێش پێویسته‌ كاتی پێویست دابینبكه‌یت و هه‌وڵی له‌گه‌ل بده‌یت، به‌ڵام به‌گۆڕانكاری له‌به‌رنامه‌ی ژیانی رۆژانه‌دا به‌ئاسانی ده‌توانیت چه‌وری ورگت دابه‌زێنیت، به‌پێی ئه‌م رێنماییانه‌ هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ هه‌ست به‌گۆڕانكاری ده‌كه‌یت.

١- كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت، به‌یانیان زوو ئاوی شله‌وتێن له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵبكه‌و بیخۆره‌وه‌، گه‌ر حه‌ز به‌ئاوی شیله‌تێن ناكه‌یت به‌یانیان چای سه‌وز بخۆره‌وه‌.

٢- گه‌ر له‌كاتی نانخواردنی به‌یانیاندا به‌خواردنی ماست و په‌نیرو شیر سكت ده‌ئاوسێت، باشتره‌ خواردنی تر هه‌ڵبژێریت بۆ نانخواردنی به‌یانیان.

٣- له‌جیاتی خواردنی شیرینی و پسكیت و كێك باشتره‌ میوه‌ هه‌ڵبژێریت.

٤- له‌كاتی نانخواردندا به‌هێواشی خواردن بجو، به‌وشێوه‌یه‌ هه‌وا ناچێته‌ ناو گه‌ده‌و ریخۆڵه‌كانت و هه‌ست به‌ئاوسانی ورگ ناكه‌یت.

٥- بنێشت مه‌جو چونكه‌ به‌هۆی بنێشته‌وه‌ هه‌وا زۆر ده‌چێته‌ ناو گه‌ده‌وه‌و به‌وشێوه‌یه‌ ورگت ده‌ئاوسێت.

٦- رۆژانه‌ به‌رده‌وام ئاو بخۆره‌وه‌و گرنگی به‌ئاو خواردنه‌وه‌ بده‌، به‌هۆی ئاو خواردنه‌وه‌ جه‌سته‌ت پاكده‌بێته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا ئاو سوێری له‌جه‌سته‌دا ناهێڵێت.

٧- له‌كاتی ژه‌مه‌كاندا كه‌م نان بخۆ، هه‌روه‌ها خواردنی زیاده‌ مه‌خۆ له‌كاتێكدا تێریت.

٨- پێش كاتی نوستن هه‌وڵبده‌ چا بخۆره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌شت پاكببێته‌وه‌و شه‌وانه‌ هه‌ست به‌ئارامی بكه‌یت، گرنگی به‌چای دارچینی و زه‌نجه‌فیل بده‌، هه‌روه‌ها چای نه‌عنا گه‌ده‌ ئارامده‌كاته‌وه‌.