IMG 20181212 124332 288

 
ئینستاگرام کە یەکێک لە گەورەترین تۆرەکانی کۆمەڵایەتی لە جیهان هەژمار دەکرێت، لەم دواییانەدا ئالوگۆڕێکی نوێی لە پلاتفۆڕمی خۆی پێکهێناوە بۆ ئەوەی لێکچوونێکی زیاتری لە ئاپەکەنی هاوشێوە هەبێ، لە راستیدا واپێدەچێ  کە ئینستاگرام بەنیاز بێ  زۆربەی تواناکانی ئاپێکی راگەیاندن و تۆرێکی کۆمەڵایەتی لێک کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی بتوانن باشتر و ئاسوودەتر لە گەڵ هاورێیان و بەردەنگان لە پێوەندی دابن.
 
IMG 20181212 124334 846
 
ئینستاگرام هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی رابردوو رایگەیاند کە بە کارهێنەرانی لەمە بەدوا لە بەشی دایرێکت دەتوانن نامەی دەنگ بنێرن.
 
 حەوتووی رابردووش تایبەتمەندییەکی نوێ بە ناوی close friends بە ئینستاگرام زیادکرا کە بەکارهێنەران دەتوانن ستۆرییەکانیان تەنیا لە لایەن هەندێک لە هاورێیانیان بدیترێ.
 
 
 
بۆ زانیاری نوێ دەربارەی تێکنێلۆجی بڕۆنە ناو ئەم ماڵپەڕەوە