رێکخستنەوەی سێتینگی دەنگی ماکبوک ٠

دوای بەکارھێنانی بیستۆک لە کۆمپیوتەری ماکبوکدا دوای ماوەیێک ھەستم پێ کرد کە دەنگی ماکبوکەکە کەم بۆتەوە یان ئەسڵەن دەنگی نایێت !

یاخوت ئەگەر درایڤەری دەنگ دەمەزرێنێن شایێد کێشە لە دەنگی ماکبوکدا دروست ببێت.

جۆنیێتی جاککردنەوەی دەنگی ماکبوک ؟

لەم ٢ وێنەی خوارەوەدا دەتوانین چاو لە سێتینگی دەنگی ماکبوک بکەن کە بۆ ئەوەی بزانین کە چەند درایڤەرت دەمەزراندوە،

رێکخستنەوەی سێتینگی دەنگی ماکبوک ٢

١.بەرنامەی تێرمیناڵ بکەنەوە

٢.ئەم کۆدە ( sudo killall coreaudiod ) کۆپی بکەن

٣.ئەم کۆدەی خالی ٢ کە کۆپیتان کرد لە بەرنامەی تێرمیناڵ پێیستی بکەن

٤.دوای پێیست کردنی کۆدەکە داوای تێپەڕەوشەی ماکبوک دەکات

٥.تێپەڕەوشەی ماکبوک بنوسە و ئێنتە دابگرە ، لە کاتی نوسینی تێپەڕەوشە دا تێپەڕەوشەکە دیار نابێت بەڵام مانای ئەوە نیە کا ناینوسێت

رێکخستنەوەی سێتینگی دەنگی ماکبوک ١

ئامادە کردنی بابەت: چیا قادری