running یەکێک لە نوێترین داهێنانەکان بریتییە لە دروستکردنی جۆرە کەوشێک کە لەگەڵ هەنگاونانی پێکانماندا ، توانای دروستکردنی وزەی پێویستی هەیە بۆ ئامێرە ئیلیکترۆنیەکان .

 

هەر یەکێک لەو بەرکەوتنانەی کە پاژنە پێی کەسێک دەیکات لەکاتی ڕێکردنیدا ، بەسە بۆ پێکردنی یەک لامپ ، کە بێگومنا زۆر باشترە لە بەفیڕۆدانی ، مات ستانتۆن کە ئەندازیار و تامەزرۆی ئەو داهێنانەیە ، کەوشێکی دروستکرد کە ئیلیکتریک زەخیرە دەکات ، بۆ ئەم مەبەستە بەڵێنیدا زیاتر بەرەوپێشی بەرێ ، تاوەکو لەگەڵ کۆمپانیاکان وای لێ بکەن ووزەی زیاتر بەرهەم بێنێ و لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا کێشەی بۆ دروست نەبێت .

ئەندازیار ستانتۆن کارەکانی بە هاوکاری " هاهنا ئەلیکساندەر " کە خوێندکاری ئەندازیارییە لە زانکۆی کارنگی میلۆن ، ئەنجام دەدات ، پێش سێ ساڵ لەمەوبەر بۆ دروستکردنی سیستەمی کەوشی وزەیی ، کارەکانیان دەستی پێکرد .

بە ووتەی ئەندازیارەکە ، ئەو داهینانە ساڵی داهاتوو بەرهەم دەهێنرێ و دەتوانرێ خەڵکی سوودی لێ وەربگرن ، چونکە لە ئێستادا تەنها دەتوانرێ بە درێژیی ١٥ میل ڕیکردن مۆبایلێکی زیرەکی پێ شارژ بکرێت ، بەڵام پێش ئەوە دەیانەوێ بەرهەمەکە والێ بکەن کە لەگەڵ هاتنە بازاڕی توانای شارژکردنی هەر جۆریکی مۆبایلی زیرەکی هەبێت ، لە بەرامبەر ڕێکردن بە درێژایی تەنها ٥ میل ، کە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن هەنگاو دەکات .

چۆن کار دەکات :

١- وزەی لێدانی پاژنەپێ دەگۆرێت بۆ ڕەوتێیشنەڵ"rotational" و ڕۆتۆڕی موگناتیسی دەخولێنێتەوە .

٢- جوڵەی ڕۆتۆڕەکە پێچە ئیلیکتریکەکان هاندەدەن لە کێبڵێکدا .

٣- ئەو کارەبا "ئیلیکتیک" ە  بە کێبڵیک دەگوازرێتەوە بۆ ناو باتریەک .

 

         لە ئینگلیزیەوە

www.popsci.com