kamxawyكۆمپانیایه‌ك ئامێرێكی تایبه‌ت به‌ خه‌وتن دروست ده‌كات كه‌ كێشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات كه‌ شه‌وانه‌ له‌كاتی خه‌ودا چه‌ند جارێك خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه‌ و له‌ماوه‌ی (24) سەعاتدا كه‌متر له‌ (6) سەعات ده‌خه‌ون.

له‌ پێشانگای ساڵانه‌ی (IFA) له‌وڵاتانی ئه‌وروپا، ئامێرێكی كۆمپانیای سامسۆنگ ئه‌لیكترۆنیك و پاناسۆنیك نمایشكرا كه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌مخه‌وی ده‌كات و واده‌كات مرۆڤ شه‌وانه‌ خه‌وێكی قوڵی هه‌بێت.
ئامێره‌كه‌ ناوی سلیپ سینسه‌ و شه‌وانه‌ ده‌خرێته‌ ژێر جێگا و خوتنه‌وه‌ و دوای كاركردنی چاودێری لێدانه‌كانی دڵ و جوڵه‌ و شێوازی هه‌ناسه‌دان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ئامێره‌كه‌ ببه‌سترێت له‌ ئامێری فێنك كه‌ره‌وه‌ و روناك كه‌ره‌وه‌ی ژور و ئامێره‌كه‌ ده‌توانێت پله‌ی گه‌رمی روناكی ژوره‌كه‌ به‌ جۆرێك كۆنترۆڵ بكات كه‌ خه‌وی كه‌سه‌كه‌ تێك نه‌دات.
بڕیاره‌ ئه‌و ئامێره‌ پێش كۆتای ئه‌مساڵ له‌ كۆریای باشور بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ و دواتریش له‌ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بفرۆشرێت.

سەرچاوە : سبەی