Adobe 20180928 201247

 
 
لاوان میدیا: ناوەندی ڕێکخستنی گشتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفڕانسی کومیتەی "بەمۆ" لە شارۆچکەی زەڕەیان بەڕێوە چوو.
 
 
 
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی رەزەبەری ۲۷۱۸ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۲٨ی سێپتامبری ۲۰۱۸ی زایینی، کۆنفڕانسی کومیتەی "بەمۆ" لە شارۆچکەی زەڕەیان بە بەشداری "سەلام قادری" جێگری ناوندی ڕێکخستنی یەکیەتیی لاوان لە لەو شارۆچکەیە بەڕێوە چوو.
 
 
 
سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە چەند ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان "سەلام قادری" جێگری ناوەندی ڕێکخستنی یەکیەتیی لاوان باسێکی لەسەر کۆنگرەی نۆهەمی یەکیەتیی لاوان و ئاڵوگۆڕەکانی کۆنگرە و ئەرکەکانی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
 
 
 
لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسەکەدا ڕوونکردنەوەیەک لەسەر چۆنییەتی بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسەکە لە لایەن "سەلام قادری" بۆ ئامادەبووان باس کرا، پاشان ئامادەبووان ڕەخنەو پێشنییارەکانی خۆیان باس کرد.
 
 
 
لە بەشی کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا، بە شێوەی هەڵبژاردن"ساسان یەعقووبی" وەکوو بەرپرسی کومیتە هەڵبژێردرا و کۆنفڕانسەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی پێهات.