23150

ئەندامێکی یەکەتیی لاوانی  دێموکراتی کوردستانی ئیران، لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی لەشجوانی توانی پلەی دووهەم بەدەست بێنێت.

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا،" ئاروین بەهرامی" ئەندامی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان، لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی لەشجوانی کە لە وڵاتی ئۆتریش بەڕێوەچوو، توانی پلەی دووهەم بەدەست بێنێت.

لەو کێبڕکیێیەدا چەندین وەرزشکار لە وڵاتانی هێند، ئۆتریش، سربستان، ئەرمەنستان، مەجارستان، لەهستان و سلۆواکی بەشداربوون و لەو کێبڕکێیەدا، " ئاروین بەهرامی" ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات توانی پلەی دووهەمی لەشجوانی بەدەست بێنێت.

ئاروین بەهرامی لەدایکبووی شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە دایکبووە و  ناوبراو برازای شەهید "عەبدوڵڵا بەهرامی" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانه، شەهید عەبدوڵڵا له ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.