photo 2018 12 30 16 58 05

 
بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیەکانی پەروەردە لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات زۆربەی قوتابخانەکان خاوەن سیستەمی گەرمکردنەوەی ستاندار نین.
   
 
لە قوتابخانەکاندا سۆبەی نەوتی کۆن بەکاردێ کە هەندێ جار دەبێتە هۆی ئاگر گرتنی قوتابخانەکان.
 
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: ئێمە بوجەمان نیە تاکوو سیستەمی ئەمن لە قوتابخانەکاندا دامەرزێنین.
 
زۆربەی خەڵکی گوندەکان بۆ گەرم کردنەوەی خۆیان سۆبەی نەوتی یاخود دار بەکار دەهێنن و هێشتا سیستەمی گەرمکردنەوەی گازیان پێ نەدراوە، جیاوازی لەوەدایە کە سۆبەکانی قوتابخانەکان کۆن و ناستاندارن.
 
بە پێی ئەو پێوەرانەی کە لە ئێران دانراون بۆ ستاندار بوونی قوتابخانەکان، هەر قوتابخانەیەک شووڤاج و پاکەیجی گەرمکەرەوەی نەبێ ناستاندارە، و بەم شێوەیە زۆربەی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵات نائەمنن.
 
ساڵانە بودجەیەک بۆ نوێکردنەوەی قوتابخانەکان دادەنرێ بەڵام بودجەکە ئەوەندە کەمە کە دەردێکی ئەوتۆ دەرمان ناکات.
 
کەم زستان لە ئێران بێ سووتانی قوتابخانەکان تێپەڕیوە، و ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویداوە و قوتابیان گیانیان لە دەست داوە دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، هەموو بەرپرسەکان دەڵێن: کە نابێ ڕووداوی لەو چەشنە ڕووبدات بەڵام کە کار دەگاتە دابینکردنی بودجە هیچیان پێ ناکرێ.
 
ئاماری قوتابخانە ناستاندارەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
 
-پارێزگای ورمێ
٥۰۰۰ قوتابخانە هەیە
٥۹٤۰۰۰ قوتابی 
۷۰۹۳ پۆلی ستاندارد هەیە 
 
-پارێزگای سنە
۳۷۰۰ قوتاخانە هەیە
۲٨٥۰۰۰ قوتابی
۲۹٨ قوتابخانەی ستاندارد 
 
-پارێزگای ئیلام
۱۱٤۹ قوتابخانە هەیە
٨۷٤٥۰ قوتابی
۱٨٤۰ پۆلی ستاندارد
 
-پارێزگای کرماشان
٤۲٦٦ قوتابخانە هەیە
٥۱۲۰۰۰ قوتابی 
۱۲٥۰۰ پۆلی ستاندارد
 
-پارێزگای لۆڕستان
٤٥۰۰ قوتابخانە هەیە
۳۲۰۰۰۰ قوتابی 
٤۹٥ قوتابخانەی ستاندارد
 
و زۆر جار خەڵک بۆ خۆیان قوتابخانەکان نۆژەن دەکەنەوە.
 
بەمەش ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران داهاتی خۆی بۆ ترۆر و ئاژاوەو دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی تر بەکار نەهێنێت، نەک کێشەی ناستاندارد بوونی قوتابخانەکان بەڵکو زۆربەی کێشەکان [بێکاری، کەمکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، و  ڕەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان ، پەرەپێدانی بواری پەروەردەو خوێندن] چارەسەر دەکرێت.
 
 ئامادەکار: هاوڕێ حەیدەری