ڕاگه‌یه‌ندراو

 logo se rekxraw

زمان ئامرازی سه‌ره‌كیی پێوه‌‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كان و بناغه‌‌ی شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتنی تاك و كۆمه‌‌ڵگایه‌‌.

كاتێك كه‌ باس له‌ زمان ده‌كرێت، له‌ پێش هه‌موو شتێكدا ده‌بێ  باس له‌ زمانی دایكی وه‌كوو پێكهێنه‌ری كه‌سایه‌تی و شوناسی مرۆڤ‌ و بناغه‌ی ئاخاوتن و فێربوون بكرێت.

 logoy lawan renwar

ئەگەرچی بیرۆکەی دامەزرانی رێکخراوێکی تایبەت بە توێژی لاو لە زۆربەی وڵاتانی جیهانییدا بیرۆکەیەکی دەگمەن بوو بەڵام یەکیەتیی جەوانانی کوردستان ٧١ ساڵ پێش ئێستا دامەزرا و بوو بە بڵیندگۆیەک  بۆ دەنگی مافخوازی لاوانی کورد لە کوردستانی خۆڕهەلات و لەهەموو قۆناخەکانی خەباتدا ریزەکانی شۆڕشی پڕ کردوەوە.

 

logoi lawan 94شەوی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئاشتی

خەڵکی ماف ویستی کوردستان
کوڕ و کچانی هێژا 


   شەوی یەڵدا و یادی لە دایک بوونی گەورە رێبەری کوردستان‌تان پیرۆز بێت.     

 یەڵدا شەوی لەدایکبوونی میترایە کە یەکێکە لە خودا ئەفسانەییەکانی ئێرانی کۆن و 
یەلدا لە ناوچەکانی ئێرانی دێریندا یەکەم شەوی ساڵی نوێی ئایینی بووە و بە هۆی کاریگەرییەکانی ئایینی میتراییسم لەسەر مەسیحییەت، ئەو میراتە گەیشتووەتە ڕۆم و بووەتە پێوەر بۆ دیاری کردنی سەری ساڵی زایینی.

زۆرێک لە گەلانی جیهان و بەتایبەت دانیشتوانی نیوەگۆی باکووری زەوی. کە تیایدا شەوی یەلدا ساتەوختی دەسپێکی گۆڕانی کەش و هەوایە، یادی شەوی یەلدا دەکەنەوە و هەرکام بە جۆرێ بەرز دەینرخێنن. ئەم یادە لای ئەوان بە زۆری هێمایەکە بۆ دەرکردنی تاریکی  و دەسپێکی زاڵبوونەوەی رووناکی بە سەر جیهان و کۆمەڵگادا.

بە هۆی مانەوەی درێژخایەنی ئایینی میتراییزم لە کوردستاندا و ئاوێتەبوونی داب و نەریتەکانی ئەم ئایینە لەگەڵ کەلەپووری خەلکەکەیدا، تا هەنووکەش ڕێوڕەسمی شەوی یەلدا لە کوردستاندا ماوەتەوە و بووەتە بەشێک لە کولتوور و فەرهەنگی نەتەوەکەمان.

ڕەنگە شەوی یەڵدا بۆ گەلانی دیکەی جیهان تەنیا درێژترین شەوی ساڵ یان میراتێکی کەلەپووری بێت، بەڵام بۆ ئێمەی کورد ئەم شەوە ئەستێرەیەکی پرشنگدار لەدایک بووە کە ئاسمانی خەونەکانی میللەتەکەی ڕووناک کردۆتەوە و بیرکردنەوەی بووەتە هەوێنی خەبات و مەشغەڵێکی داگیرساو بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی گەش و کۆڕیادەکانی شەوی یەڵدای لەلامان پیرۆزتر کردووە.

شەوی یەڵدا رێبەرێکی پێشکەش کردووین، کە دەرس و وانەکانی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر ئاشنای کردووین بە ماف و ویستەکانمان و هەنگاوەکانی زیاتر نزیکی خستووینەتەوە لە بەدەست هێنانیان، ئەمشەوە بوو رێنیشاندەری نەتەوەیەکی تێدا لەدایک بوو.

د. قاسملوو بە درێژایی مێژووی ژیانی هەوڵی نەبڕاوەی درووستکردنی تاکی تێگەیشتوو و پێشمەرگەی کارامە بووە، ئەو کەسایەتییە بووە هۆی سەر لە نوێ بوژاندنەوەی خەباتی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات و شێواز و مێتۆدێکی نوێی خەباتی هێنایە ناو بزووتنەوەی گەلی کوردەوە کە پێشتر وێنەی نەبووە.

راسانی دێموکرات لە پێناو دووبارە زیندوو کردنەوەی ئەو مێتۆدەیە کە گەورە رێبەری کورد "د، قاسملوو" هێنایە ناو خەباتی کوردەوە و بۆ بەدستهێنانی مافی  تاک و کۆمەڵی شۆرشگێرانی کوردستان.

لە کاتێکدا یادی شەوی یەڵدا و لەدایکبوونی رێبەری پایەبەرزی نەتەوەکەمان دەکەینەوە کە پەیامی راسان بە گوێی تاک بە تاکی کۆمەڵانی خەلکی کوردستان گەیشتووە و شار و گوند و دەشت و کێو ئەو پەیامە تێیدا دەنگی داوەتەوە، قوتابیانی رێبازی د. قاسملوو پەیامی رێبەرەکەیان کردوەتە مەشخەڵی خەبات کە دەفەرمووێ '' خەباتی ئێمە بۆ رزگاری نەتەوەیەکە''، پێشمەرگەکانی کوردستان بە خوێنی سووریان ئەو وتەی رێبەری شەهیدی گەلەکەیان سەلماندووە و گیانی خۆیانیان بەختی رزگاری نەتەوەکەیان کردووە، شەیدایانی رێبازی قاسملوو بە پیری بانگەوازی راسانەوە هاتوون و ریزەکانی دێموکرات قورس و قایم بەرانبەر بە پاوانخوازییەکانی دووژمن راوەستاوە و وەرزێکی نوێی خەبات لە ترۆپکی ئومێدی سەرکەوتن‌دایە.

بەرز و پیرۆز بێت شەوی یەڵدا یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئاشتی


کومیتەی بەڕیوەبەری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٠ی سەرماوەز لەسەر یەکی بەفرانباری  ٢٧١٦ی کوردی

 

jalal rawangard . peshmargeخەڵكی تێكۆشەر و پێشمەرگە پەروەری كوردستان!

خوێندكاران، لاوان و ژنانی ماف ویست

بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی!

بەشداربووانی رێوڕەسمی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان

youth day2 لاوانی خۆشەویست

خەبات بۆ دەستەبەر کردنی ئازادی و دادپەروەری بەشێکی گرنگ لە تێکۆشانی مرۆڤە بۆ گەێشتن بە ئامانجەکانی، مرۆڤ بۆ بەرەوپێش‌بردنی ئامانجەکانی هەنگاو و تاکتیکی جۆراوجۆری بە کار هێناوە کە ئەم تێکۆشانە پێویستی بە هێزی مرۆیی بە بەرەنگاربوونەوەی هێزە سەرکۆتکەرەکان و بناژۆخوازەکان بووە.