IMG 20190901 183943 186


٢١ی خەرمانان ڕۆژی پێکەوە بوون و بەرخۆدانی نەتەوەیی گەلی کورد بە درێژایی مێژووی بوونی خۆی لەلایەن داگیرکەران و ستەمکارانەوە دراوەتە بەر هێرش و هەزاران تراژیدیای خەمناک و دڵتەزێن لە مێژووی دوور و نێزیکیدا ڕووی داوە.

ئێمەی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان لە مێژوویەکی نە چەندان دووردا و لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی زامێکی هاوبەشمان هەڵگرت و لە بەرانبەردا خەڵکی خۆڕاگر و مافخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ٢١ی خەرمانانی هەمان ساڵدا حەماسەیەکی نەتەوەییان خولقاند و بوون بە هێمای پێکەوەبوون و بەرخۆدانی نەتەوەیی و داخداریی خۆیانیان دەربڕی و تەواو کوردستان، بەپێوە ڕاوەستا.

ناوەندی هاوئاهەنگی رێکخراوە دیموکراتیکەکانی کوردستانی ئێران، لە هەوڵدایە تا ٢١ی خەرمانان وەک ڕۆژی "پێکەوە بوون و بەرخۆدانی نەتەوەیی" پێشنیار بکاتە خەڵکی نیشتمان پەروەری کوردستان بە بێ جیاوازیی بیرکردنەوە.
لەم کەمپەینەدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەڵمەتێکی نەتەوەییدا بە ئەنجامدانی هێماکانی پێکەوە بوون و ناردنی وێنە و ویدیۆ، بۆ جارێکیتر حەماسە دەخولقێنن و دەیسەلمێنن کە پێکەوە بوون دەبێتە هۆی سەرکەوتن.

هێماکان دەتواندرێ بە شێوەی تاک یان کۆ ئەنجام بدرێت بۆ هێماکان لەو وێنانە کە بڵاو دەکرێتەوە کەڵک وەربگرن ناوی شار و ڕێکەوت بنووسرێت لە سەر دەست کەمپەینەکە بە ماوەی ١٢ ڕۆژ بەڕێوە دەچێت.


ناوەندی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە دێموکراتیکەکانی کوردستانی ئێران