photo 2019 05 28 22 06 27

سمایل ئاغای شکاک "سمکۆ" وەک یەکێک لە ڕێبەرە نەتەوەییەکانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کاریگەرییەکی زۆری لە سەر بزاڤی ناسیونالیستی کورد هەبووە، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی ڕێز لە ڕێبەری نەتەوەیی سمکۆ و هەروەها لێکۆڵینەوەی زیاتر لە سەر شۆڕشی کورد بە سەرکردایەتی نەمر سمکۆ لەو سەردەمەدا سمینارێکی زانستی بەڕێوە دەبات.
 
لە پەراوێزی ئەم سمینارەدا ژمارەیەکی تایبەت بە سمکۆ لە وتا رو و بابەتی زانستی لێکۆلەرانی مێژووی کورد لە سەر کەسایەتی سمکۆ و شۆڕشەکەی بڵاو دەکاتەوە. 
 
لە ڕاگەیانراوەکانی دیکە دا زانیاری ورد و ڕێگەکانی ناردنی وتار و پەیوەندی بڵاودەکەینەوە.
 
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران