59679900 2442334682444987 8718046444168151040 n

 

نوسەران و بیرمەندانی کوردستان 
ئەندامان، لایەنگران، دۆستانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران 
بەخۆشحاڵیەوە ڕادەگەیەنین یەکیەتییەکەمان دەست بە کاری بڵاوکردنەوەی مانگنامەی لاوان لەپێناو پێگەیاندن و بردنەسەرەوەی ئاستی زانستی لاوان دەکات و لەوبارەوە هەوڵ دەدات ئەم مانگنامەیە بکاتە دەنگێکی ڕەسەنی لاوان و وێستگەیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ڕوانگە و دەنگی ئازادی لاوان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا .

 

هەروەها هەوڵدەدات ئەم مانگنامەیە بەشێوەیەکی نوێ و سەردەمیانە لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بکاتەوە و بە کردەوە بتوانێت ببێت بە ڕوانگەی ئەمڕۆیی لاوان و هەموو ئەو بیرمەندانەی یارمەتیدەری لاوانن لە بوارە جۆراوجۆرەکان و ڕەنگدانەوەی بیری قەڵەمی بەهرەمەندان بێت.

 

لەپێناو سەرکەوتن و بەردەوامی دەرچونی مانگنامەکەی لاوان لەڕێگای ئەم ڕاگەیەندراوەوە داوا لە سەرجەم بیرمەندان و نووسەران بە گشتی و ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەتایبەتی دەکەین کە هاوکاری مانگنامەکەمان بن و لاپەڕەکانی بە نوسراوە و ناردراوەکانی خۆیان دەوڵەمەند بکەن.


بۆ ناردنی بابەت، شعر …هتد بە زمانەکانی کوردی و فارسی لەم ڕێگایانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Telegram: @mangnamei_lawan
Tell: 009647511067405

 

ئەندامانی دەستەی ئامادەکاری مانگنامەی لاوان:
چاوەدێر: عومەر فەخرەدین فەر
بەرپرسی بەشی کوردی: ڕێبوار مەسعودی
بەرپرسی بەشی فارسی: سۆران شەمسی
دیزاینێر: کەیوان غولامعەلی

 

پێشەکی سوپاسی هەموو لایەک و هەموو هاوکاریەکانتان دەکەین

 

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستەی ئامادەکاری مانگنامەی لاوان

١٠ی بانەمەڕی ١٣٩٨