IMG 20181231 010442 235

 
هاوڕێیانی خۆشەویست 
 
 
 
ئێمە وەکوو دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرمی خۆمان بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی ئاراستەی سەرجەم مەسیحیانی جیهان و کوردستان بەتایبەتی دەکەین.
ھیواخوازین  ساڵی نوێی زایینی ببێتە ساڵی بەدیھاتنی ئاوات و ئامانجەکانی نەتەوەکەمان و ھەموومان پێکەوە دژی ستەمکاران بووەستینەوە و، لە وڵاتێکی ئازاد و کراوە دا لە ساڵی داھاتوو بتوانین لەگەڵ خوشک و برا مەسیحییەکانمان جەژن بگرین.
 
 
بەهیوای ئازادی  و ئاشتی گەلەکەمان
 
 
دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
 
 
۹ی بەفرانبار ۱۳۹۷ی هەتاوی
۳۰ی دێسامبری ۲۰۱٨ی زایینی