لاوان

 
 
وێڕای سڵاو ڕێز
 
هاوڕێیانی خۆشەویست
 
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، داوا لەسەرجەم ئەندام و لایەنگران و هۆگرانی ئازادی نەتەوەیی دەکەین، بەشداربن لە هەڵمەتی کەمپینی "پشتیوانی پێشمەرگە" بۆ ئەوەی ئازایەتی و خۆنەوستییی پێشمەرگە بە کۆمەڵگای جیهانی بناسێنین و بتوانین بەو شێوازە پشتگیر خۆمان بۆ پێشمەرگەی کوردستان دەرببڕین.
 
پێشمەرگە ئەو ڕۆڵە چاونەترس و بەهێزەیە کە بۆ ئازادی تاک و کۆمەڵ خەبات دەکات، گیانی خۆی دەخاتەمەترسییەوە، مێژوو گەواهیدەری ئەوەیە کە پێشمەرگە چ ڕۆڵ و پێگەیەکی هەبووە لە وستانەوە دژی ستەم و زۆرداری،لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبینین بەهۆی ئەو زوڵم و زۆرەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە دژ بە کورد دەیکات، پێشمەرگە وەکو پارێزەرێکی گیان فیدا بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە دڕندەیە دەوەستێت و پارێزگاری لە خاک و وڵات دەکات.
 
هەروەها لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش دەبینین کە چۆن پێشمەرگە و ڕۆڵە ئازیزەکانی نیشتمان بوێرانە بەرامبەر دەسەڵاتی داگیرکەر دەوەستنەوە و پارێزگاری دەکەن لە سەروەریەکانیان.
 
ئێمە وەکوو یەکیەتی لاوان داوا لەسەرجەم هاوڕێیان و لایەنەکان دەکەین، بە بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ خۆتان بەشدار بن لەم کەمپینە دا، بەشداریتان جێی خۆشحاڵی ئێمە و بەهێزتر کردنی هەستی نەتەوەییە.
 
 
 
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران