didari berfrawani lijney lawani rojhelat 5.96 3

خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری رۆژهەڵاتی  کوردستان!

لاوانی هێژاو ده‌روه‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌مان! 

به‌ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک راده‌گه‌یه‌نین، پاش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌و تاوتوێ کردنی باس‌و بابه‌ته‌کان‌و ئاڵ‌وگۆڕی بیروڕا له‌ نێوان نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی لاوانی  کوردستانی خۆڕهەڵات، به‌ خۆشی‌یه‌وه‌ توانرا بۆ ئاماده‌کاری‌‌و گرێدانی دووهەم  کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات، له‌ ژێر دروشمی "یه‌کڕیزی لاوان، به‌ره‌و داهاتوویه‌کی گه‌ش"، له "‌ ١٢ی ئاگۆست رۆژی جیهانی لاوان" بەڕێوە بچێت.

 

 ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنج‌و تێ‌ڕامانه‌و خواستی لێژنه‌ی ئاماده‌کارو رێکخراوه‌کانی پێک‌هێنه‌ری کونفڕانسه‌که‌شه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م کۆنفڕانسه‌ ده‌بێ ئاوێنه‌ی باڵانوێنی خواست‌و داخوازی‌یه‌کانی لاوانی کورد له‌  کوردستانی خۆڕهەڵات بێت.

 له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا به‌ پێی ریزبه‌ندی به‌رنامه‌‌و هێڵه‌ گشتی‌یه‌کانی کۆنفڕانس، که‌ له‌ لایه‌ن رێکخراوه‌کانی لاوانه‌وه‌ بۆ جێ‌به‌جێ کردنی به‌ لێژنه‌ی ئاماده‌کار سپێردراوه‌، داوا ده‌که‌ین‌:

یه‌که‌م‌: کومیته‌ی ئاماده‌کار خۆشحاڵ ده‌بێ که‌ لاوانی به‌هه‌ست‌و نیشتمان‌په‌روه‌ری وڵاته‌که‌مان، بۆ هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردنی کاره‌کانی کۆنفڕانس، راوبۆچوون ‌و تێ‌بینی‌یه‌کانی خۆیان بۆ لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس بنێرن.

دووهه‌م‌:

داوا له‌ سه‌رجه‌م لاوان‌‌و چالاکوانانی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵات، دانیشتوو له‌ هه‌رێمی کوردستان‌‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 18 بۆ 35 ساڵه‌و خوازیاری به‌شداری له‌و کۆنفڕانسه‌دان، سی‌ڤی ‌ (C.V)خۆیان بۆ کومیته‌ی ئاماده‌کار له‌ رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوه‌کان ‌و ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.  تا رێکه‌وتی 15ی گەلاوێژ، بنێرن (دیاره‌ له‌ "سی‌ڤی‌"یه‌که‌تان‌دا ئاماژه‌ به‌ ته‌مه‌ن، پسپۆڕی، شوێنی نیشته‌جێ بوون، خوێنده‌واری‌و ... هتد، بکه‌ن تاکوو دواتر لێژنه‌ی ئاماده‌کار به‌ پێی رێژه‌ی دیاری کراو نوێنه‌ره‌کان ده‌ست نیشان بکا).  

هەروەها بۆ ئه‌ندامانی سه‌ر به‌ رێکخراوه‌کان، رێژه‌یه‌کی دیاری کراو دانراوه‌و ئه‌وان هه‌رکام له‌ رێگه‌ی رێکخراوی خۆیانه‌وه‌ به‌ پێی ئەو رێژە دیاری کراوە له‌ رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، به‌شدار ده‌بن.

سێهه‌م:

لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ‌سه‌رجه‌م ئێوه‌ی خۆشه‌ویست داواکارین هه‌ر پێشنیارو سه‌رنجێکتان هه‌یه‌ ده‌توانن له‌ رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، تێ‌بینی‌یه‌کانی خۆتان بۆ لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس بنێرن.

لێژنه‌ی ئاماده‌کاری دووهەم کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات

٥ی گەلاوێژی ٢٧١٧ کوردی

27ی جولای2017ی زایینی