مەڵتیمیدیا

gfdfghjهاوکار ڕەفیق ڕەحمان (بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکان)

پەیوەندى نێوان چاویلکە و زمانى جەستە
هەر جوڵەیەکى خۆنەویستى سیاسیەکان، ئەگەر هاتوو دەرخەرى دیووە شاراوەکانى دەروون بێت، دەچێتە خانەى زمانى جەستەوە، بەهەمان شێوە دەستبردن و جوڵە پێکردن و بەکارهێنانى هەر کەرەستەیەکى دروستکراو بە شێوەى خۆنەویست و ئیعازى هەست و نەست دیسانەوە دەچێتەوە خانەى زمانى جەستەوە، دەکرێت یەکێک لەسەرەکى ترین kjhgfghjkکەرەستەکان (چاویلکە) بێت ، کە ئەم کەرەستەیە سیاسیەکان لە دانوستان و لێدوان و دەرکەوتەکانیاندا بەکارى دەهێنن ، ئەم کەرەستەیەش بوار دەدات بەهەر سیاسیەکى چاویلکە لە چاو تا زیاتر ئاماژە دروستبکات لە ماوەى دەرکەوتنیدا ، و بە ئاشکرا نهێنیە شاراوەکانى کەسێتى خۆى دەربخات.
دیووە خراپەکانى (چاویلکەى پزیشکى) بە نیسبەت سیاسیەکانەوە
سیاسیە بەتەمەنەکان پشکى شێریان بەردەکەوێت لە بەکارهێنانى چاویلکەى پزیشکیدا ئەویش بە هۆکارى لاوازى ئاستى بینینان بە بێ چاویلکە، هەر بۆیە هەر دەستبردن و جوڵە پێکردنێکى چاویلکەکانیان، یان جوڵەى چاوەکانیان لە ژێر چاویلکەوە ماناو دەلالەتى تایبەتى هەیە، کە لە خوارەوە بە وردى باسم کردووە، بەڵام چاویلکەى پزیشکى زیانێک بە زمانى جەستەى چاوى سیاسیەکان دەگەیەنێتن ئەویش بە حوکمى ئەوەى چاوى هەر مرۆڤێک دەوڵەمەنترین ئەندامە بۆ لە خۆگرتنى ئاماژەکان و نهێنیە شاراوەکانى ناخ، بەدەر لەوەى بە ڕاستگۆترین ئەندامى جەستە هەژمار دەکرێت ئەندامێکە ناتواندرێت ساختەکارى تیا بکرێت و بە خۆویستى درۆى پێبکرێت، بۆیە هەتا (زەڕەبینى ) چاویلکەى سیاسیەکان پلەیەکى بەرز ترى هەبێت ئەوەندە کار دەکاتە سەر گەورە دەرخستنى چاوەکان، لەم کاتەشدا جوڵە و ئاماژەى چاوەکان بە گەورەیى و ڕوونى دەردەکەون و نهێنەیکان زەقتر و ئاماژەکان گەورەتر بەدیاردەکەون، سەرەڕاى ئەوەى هەر سەیر کردنێک لە سەر چاویلکەوە یان لە ژێر چاویلکەوە دەرکەوتەیەکى ناشرین پیشاندەدات و وەک ئەوە وایە لە پشتى دیواریکەوە یان لە درزى دەرگایەکەوە بە دزیەوە لە شتێک بڕوانێتن ئەمەش خێرا گومان بۆ لایەنى بەرامبەر دروست دەکات.

سودوەرگرتن لە (چاویلکەى تاریک) بە لاى سیاسیەکانەوە
lknbvbnbوەک لەسەروە باسم کرد چاوەکان ڕاستگۆترین ئەندامى جەستەن و لە لایەن سیاسیەکانەوە ناچارناکرێن درۆیان پێبکرێن، هەر لەبەر ئەمە بۆ ئەوەى ئاماژە ڕاستەقیەنەکانى چاویان دەر نەکەون هەڵدەستن بە ڕووپۆش کردنى چاوەکانیان بە (چاویلکەى تاریک) بەتایبەتى لە کاتى دانوستان و گفتوگۆ هەستیارەکاندا، هەر وەک چۆن ( پۆتین) یەکێکە لەو سەرکردانەى ناتوانێت ئاماژەکانى سیخوڕى و وەرگرتنى زانیارى و گومان لە چاوەکانیدا بسڕێتەوە،بە حوکمى کارکردنى لە دەزگاى سیخوڕى ڕوسیان بۆیە پەنا دەبات بۆ لە چاوکردنى (چاویلکەى تاریک)، بەڵام هەموو کاتێک ئە شێوازە لە چاویلکە بۆ شاردنەوەى ئاماژە ڕاستەقینەکانى چاو بەکار نایەت بەڵکو چەند حاڵەتێک هەیە بەدەرە لەم پۆلێنە:_

1: زۆر کات لە کەشێکى کراوەدا لە کاتى بەدەر کەوتنى تیشکى خۆر بۆ پاراستنى چاوەکان لە هێزى بەتینى (تیشکى خۆر) ئەم چاویلکەیە وەک ئامرازێکى خۆپارێزى بەکار دێت.
2: بۆ مەبەستى جوان دەرکەوتن بەکار دێت زۆر جار ئەگەر کەسەکە پۆستێکى سەربازى هەبێت، بەم جۆرە چاویلکەیە زیاتر هێزى دەبەخشێتە ڕووکار و جەستەى.
3: شەرم کردنى مرۆڤەکان لەیەکترى زۆرکات هۆکارە بۆئەوەى نەتوانن سەیرى چاوى یەکتر بکەن بۆیە ناچارن چاویلکەى تاریک لە چاویان بکەن، چونکە ئەگەر بێت و بێ چاویلکە سەیرى چاوى بەرامبەر نەکرێـت لە کاتى قسەکردندا ئەوە بەوە لێک دەدرێتەوە کە ئەو کەسە ڕاستێتى لە قسەکانیدا نیە، بۆئەوەى خۆى بپارێزێت لەم هەڵە خوێندنەوەیە چاویلکەى تاریک لە چاو دەکات و بەمەش پەیوەندى بینینى ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرامبەر دەپچڕێنێت.
کەواتە بە شێوەیەکى گشتى گرنگترین ئاماژەکانى چاویلکە بریتین لەم ئاماژانە، زۆرینەى کاتیش ئەم ئاماژانە لە دانوستان و دیبەیتە سیاسیە چڕ و پڕەکاندا ڕوودەدەن.
یەکەم: خستنە ناودەمى یەکێک لە دەسکەکانى چاویلکە: ئەم ئاماژەیە زۆرترین لێکدانەوەى بۆکراوە بەڵام ئەوەى ڕاستێتى هەر لێکدانەوەیک دەسەلمێنیت لە بەر چاوگرتنى بارودۆخ و جۆرى پەیوەندى وڕەگەزى سیاسیە بەریەککەوتووکانە، دیاریترین لێکدانەوەکان ئەمانەن.
لێکدانەوە و بیروباوەڕەکانى ئەم شێوازە بەم چەشنەن
1: بە بڕواى زاناى دەروناس (د.درمۆند مریس) ئەم جۆرى بەکارهێنانە ، بەواتاى هەوڵێکى کاتى دادەنرێت بۆ گەڕانەوەى دڵنیایى و کۆنتڕۆڵ کە لە دانوستاندا یان لە گفتوگۆیەکى سیاسیدا ئەگەرى تووش بوونى شڵەژان و هەڵەکردنى هەیە، کەواتە بەم کارە دڵنیایى و ئارامى کۆنتڕۆڵ بۆ خۆى دەگەڕێنێتەوە.
2: زۆرێک پێیان وایە ئەم ئاماژەیە بە واتاى بیرکردنەوەیەکى قوڵ دێت، بەتایبەتى لەکاتى بێدەنگبوون دواى قسەکردن و گفتوگۆیەکى چڕ لەگەڵ بەرامبەرن تا بەم کارەى وچانێک بدات و بیر لەوە بکاتەوە لە وتەکانى دواتردا چیبلێت.
3:دەکرێت ئەم ئاماژەیە بۆ دواخستنى بڕیار بەکار بهیێدرێت بە تایبەت لە کاتى دانوستانەکاندا، کە زۆر جار لە کۆتایى گفتوگۆدا بەکار دێت کاتێک کەسێتى سیاسى دەگاتە حاڵەتى بڕیاردان و داواى لێدەکرێت بڕیارى کۆتایى بدات.
3: ئاستێکى کەمى زانایانى دەرووناسى پێان وایەن ئەم ئاماژەیە لە حاڵەتى توڕەیى و دەمارگیریشدا بەکاردێت و لە لایەن سیاسیەکانەوە لەم دۆخانەدا هاناى بۆ دەبردێت.
ougfvbnhgfدووەم:بەرزکردنەوەى چاویلکە بۆ ناوچەوان یان بۆ سەر سەر:
بە گشتى سێ لێکدانەوەى بۆ کراوە
1:واتاى لەسەرخۆیی و ئارامى دەگەیەنێت بە نیسبەت ئەو سیاسیەى ئەم ئاماژەیە بە چاویلکەکانى دەکات.
2:یان بە واتاى بەرزەفڕى لە دەسەڵات و کۆنتڕۆڵکردنى دۆخى هەبوو چاوچێوەى بابەت و قسەکردن.
3:بەم کارەى وانیشان دەدات هێز و پایە و دەسەڵات لاى خۆی کۆبۆتەوە سەرکردایەتى کردن و خاوەندارێـى قابیل بە خۆیەتى.
سێهەم:سەیرکردن لە سەرەوەى چوارچێوەى چاویلکەوە: هەڵبژاردنى ئەم شێوازە لە ڕوانین لە لایەن کەسى بەرامبەرەوە لێکدانەوە و تێگەیشتنى نەرێنى و هەڵوێست وەرگرتنى نەگونجاو بەدواى خۆیدا دەهێنیتن ئەویش بۆ هەڵگرتنى ئەو ئاماژە گوماناویانەى ئەم شێوازە هەڵى گرتوون ، زانایان بە پێى جیاوازى باروودۆخ و لیدوانەکان چەند لیکدانەوەیەکیان خستۆتە ڕوو بەم چەشنە:_
1:واتاى هەڵوێستکى ڕەخنەیانە دێت بۆ بەرامبەر ، گەر بەم شێوەیە ڕوانینمان هەبێـ بۆ سیاسیە بەرامبەرەکانمان ئەوە ، واهەست ئەکەن دادگایمان کردوون و بە هەستێکى خراپەکارى و دوژمنکارانە و پڕ لە هەڵەوە لێیان دەڕ,انین.
2: زۆرێک لە توێژەرانى سەر بزمانى جەستە ئەم ئاماژەیە بەوە لێکدەدەنەوە کە کەسى ئەنجامدەر ، کەسێکى گوماناوییە و بە گومان و سکاڵاو کەمى متمانەوە لەو دۆخ و لێدوان و دانوستانە دەڕوانێت کە تێدا دانیشتووە، هەست بە ئارامى و سەقامگیرى دەروون ناکات.
3: بۆ گوێگرێکى چاویلکە لەچاو لێکدانەوەیەکى دى بۆ ئەم حاڵەتە ، بریتیە لە هەست کردن بە بەدرۆزانینى ووتەکانى بەرامبەر و وا نیشانى دەدات ربەهاى ڕاستێتى لە ووتەکانى بەرامبەر دا نیە.
چوارەم: لابردنى چاویلکە پێش دانوستان: زۆرێک لە ئینسانەکان کاتێک تووشى نەخۆشى نزیک بینى دەبن بۆیە بۆ بینینى کەرەستە نزیکەکان هانا بۆ لە چاوکردنى چاویلکە نابەن ، بەم ڕەفتارەش وا هەست دەکەن باشتر لە جوڵە و وتە و هەڵویستى بەرامبەر تێدەگەن و وردبینانە تر دەچنە پرۆسەى دانوستانەوە.
پێنجەم: دەستبردن و جوڵەکردن بە چاویلکە بە بەردەوامى: ئاماژەیە بۆ نەمانى هەستى ئارامى و شڵەژاوى لە گفتوگۆ و دیبەیى سیاسیەکاندا.
شەشەم: لادانى چاویلکەى سیاسیەکان چەند جارێک لە گفتوگۆیەکى کورت خایەندا: واتاى ئەوەیە دەیەوێت جارێکى دیکە بەڵگە و ڕاستیەکان بخاتەوە گەڕز
حەوتەم: کۆکردنەوەى دەسکەکانى چاویلکە و دانانى لە لاوە، یان خستنە ناو جانتاوە یان خستنە ناو باخەڵەوە: واتاى کۆتایى هاتنى دانوستان دەگەیەنێت و والێکدانەوى بۆ دەکرێت کە ساتەکانى کۆتایى دیبەیت وگفتوگۆ سیاسیەکە بێت و بە بڕیاى کۆتایى یان بە دەست خۆشى و داخستنى بابەتە قسە لەسەر کراوەکە دانیشتن و دیبەیتەکە بە خاڵى کۆتایى دەگات.
هەشتەم:ئەوانەى قسەدەکەن و ئەگەر هاتوو چاویلکەکەیان لابرد و دواتر کردیانەوە چاویان کەسى بەرامبەر هەست بە ئارامى دەکات، تەنیا ئەوە نیە بەڵکو ئامرازێکە بۆ دەربڕینى هەستى خۆشى تاوەکو قسەکەر بتوانێت کۆنتڕۆڵى دەربڕینەکانى خۆى بکات ، ئەم ڕەفتارەش یاریدەى گوێگر دەدات کاتێک کەسى قسەکەر چاویلکە لا دەبات ئەتوانێ قسەکانى ببڕێت و بۆچوونى خۆى بلێت ، هەر کاتێکیش بەرامبەر چاویلکەککەى کردەوە چاوى بچێتەوە دۆخى گوێگرتنەوە و چاوەڕوانى وەڵامى بۆ چوونەکەى بێت کە لە دەرفەتى داکەندنى چاویلکەى بەرامبەر دا وتویەتى .

sdfghgهاوکار ڕەفیق ڕەحمان
بەکالۆریۆس لە زانستەڕامیارییەکاندا

ئاستەنگەکێک کە سیاسیەکان لە کاتى دەرکەوتن و وتاردانیاندا دووچارى دەبن ئەوەیە کە ئەقڵى نائاگا لەکاتى دەربڕنى ناڕاستیەکاندا پەیام دەنێرێت بۆ جەستە و بە شێوازێکى ئۆتۆماتیکى و خۆنەویست لەبەرامبەر درۆ زارەکیەکانیان شەرمەزاریان دەکات، بە بێدەنگى پێیان دەڵێت ئەوەى ئەوان دەیڵێن درۆیە، ئەوەى جەستە دەیڵێت ڕاستە،هەربۆیە لەو ماوەیەى کە سیاسیەکان پەنا بۆ درۆکردن دەبەن جەستەیان ئاماژەى دژبەیەک دروست دەکا، ئەم نیشانەیەى سەر جەستەش ئەو هەلەدەدات بۆ ئەو کەسانەى بینەرن کە ناڕاستیەکان بە ئاشکرا ببینن و دەربڕینە ناراستەیکانیش lkjhghj images thumb medium280 200وەلابخەن، چونکە عەقڵى نا ئاگا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵى ئینسانەکاندا نیە پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو وتەیەدا کە سیاسیەکان دەیلێن، بۆیە ئەوەى گرنگە بە دواداچوون و وردبینى و ڕامانە لە جوڵە و بزوتنەوە جەستەییەکان تا پەى بەو ڕاستیانە ببەین کە ناوترێن، ئەویش بە وربینى کردنى ئەو ئاماژانەى کە درۆکانى سیاسیەکان دەردەخەن .
نیشانەکانى درۆکردن لە بەسەر جەستەى سیاسیەکانەوە
یەکەم: پەنجەبردن بۆ لووت ، کاتێک کەسایەتیەکى سیاسى لێدوان دەدات دەستبردنى خێراى بۆ لوت ئەوە دەگەیەنێت کە ناڕاستیەک لەوەدا هەیە کە دەرى بڕیوە، ئەمە لە کاتى قەسەکردندا بەڵام ئەگەر خۆى گوێگر بوو و ئەم ئاماژەیەى کرد، ئەوە واتاى ئەوە دەگەیەنێت کە بە گومانەوە لە قسەکانى بەرامبەر دەڕوانێت .

چەند حاڵەتێکى ڕیز پەڕ هەیە پێویستە بۆ ئەم حاڵەتە لەبەر چاوى بگرین
هەموو پەنجە بردنێک بۆ لووت بەواتاى درۆکردنى سیاسیەکان لێکدانەوەى بۆ ناکرێت، بۆیە پێویستە ئاماژەى خوراندنى لووت و ئاماژەى پەنجەبردنى لووت لەکاتى درۆکردندا تێکەڵ نەکەین، لەکاتى خوراندنى لوتدا زۆرجار دووپەنجە یان سەرى پەنجەکان بە کۆکراوەیى بەکار دەهێندرێت، بەڵام لەکاتى درۆکردندا تەنیا یەک پەنجە دەهێندرێت بە لوتدا، هەروەها خوراندنى لووت زۆر جار هێزى sdfghgghjkپەنجەکانى لەگەڵ دایە بەڵام لە کاتى درۆکردندا فشارى پەنجەکان لەسەر لووت هەستى پێناکرێت، خاڵێکى تر جیاوازى ئەم حاڵەتە ئەوەیە پرۆسەى خێراى بردنى پەنجە بۆ لووت لەکاتى درۆکردنا خێراترە بە راورد بەکاتى خوراندنى لووت.

دووەم:دەستبردن بۆ گوێچکە یان ڕاکێشانى نەرمایى گوێچکە دیسانەوە بۆ سیاسیەکى قەسەکەر ئەو پەیامە ناواخنیەیە کە بێ ئاگا ئیعاز دەدات بە جەستە لەبەرامەر ناڕاستى وتەکانی دا، بەڵام ئەگەر سیاسیەک خۆى گوێگربوو بۆ وتەکانى کەسى قسەکەر و دەستى برد بۆ گوێچکەى یان نەرمایى گوێچکەى ڕاکێشا ئەوە واتاى ئەوەیە حەز بە گوێ گرتن ناکات لە پەیامەکانى کەسى قەسکەردا،  نیشانەکانى سەر گوێچکە گەلێک lkjhgffcزۆرن کە هەر یەکەو واتایەکى هەیە ، خوراندنى ڕووکارى گوێچکە، یان ڕاکیشانى تەواوەتى، یان پەنجەکرد بە گوێچکە یان خستەناوەوەى هەر کەرەستەیەکى مادى بە گوێچەدا،   یان پاڵنان بە ڕووکارى گوێچکەوە لە پشتەوە، یان داپۆشینى تەواوەتى گوێچکە ... هەر یەکێک لەم نیشانانە واتا و دەلالەتى خۆى هەیە کە بە پێى دەرفەت و کات لە بەشەکانى داهاتوودا هەڵوەستەى لەسەر دەکەم.

xdfghbvcfپێویستە ڕیزپەڕەکانى ئەم ئەم حاڵەتە لەبەر چاوبگرین
پێویستە ڕاکێشانى نەرمایى گوێچکە و دەستبردن تێکەڵ نەکەین لەگەڵ خوراندنى گوێچکە ، خوراندنى گوێچکە هەروەک خوراندنى لووت بەشێوەى خۆویستانە ئەنجام ئەدرێت بەڵام پرۆسەى دەستبردن بۆ لووت و گوێ لەکاتى درۆکردندا کارێکى خۆنەویستە لە ژێر کۆنتڕۆڵ و جڵەوگیرى سیاسیەکاندا نیە،ڕیزپەڕێکى دیکە لەم حاڵەتەدا کە پێویستە ئاماژەى وێبدەین، جیاوازى کردنە لە نێوان ئافرەت و پیاو لەناو بازنەى سیاسەتکردندا، ڕەنگە پیاو شێوازى ڕیکخستنى جەستەیى و هەیکەلیەتى جەستەى بەجۆرێک بیت زیاتر بتوانێت ئەم ئاماژەیە بەکار بهێنیت، بەڵام ڕەنگە ئافرەتێک لە وەزیفەیەکى سیاسیدا شێواز و ستایلى قژى ڕێگرى بۆ دروست بکات یان لەو وڵاتانەى کاریگەرى ئاین بەتایبەت ئاینى ئیسلام ڕەنگدانەوەى هەیە بەسەر سیستەمى سیاسى وڵاتەوە بەهۆى (سەرپۆشەوە) گویچکەیان دەرنەکەوێت و ئەم ئاماژەیە بەکار نەهێنن.

asdfgewde4سێهەم:ڕاکیشانى ملوانەى کراس
زۆرێک لە زانایانى بواى دەرونزانى، ئەم حاڵەتە پشتڕاست دەکەنەوە، پێیان وایە ئەو کەسانەى لە قسەکردنیاندا هانا بۆ درۆکردن دەبەن، ملوانەى کراسەکەیان ڕادەکێشن هۆکارى ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک سیاسیەکان لە دەر ئەنجامى درۆکانیانەوە گومان و دوودڵى باڵ دەکێشێت بەسەریاندا بەشێک لە جەستەیان کە داخرواوە ئارەق دەکاتەوە، بەتایبەتى دەرووبەرى مل ئەویش بە هۆى قەپاتى ئەو ناوچەیەوە ، بەهۆى ملوانەى قەپات و بۆینباخى تاوندەوە، بۆیە لە کاتى دروستبوونى ئارەقەدا جۆرێک لە کارلێک لەسەر پێستیان دروست دەبێت کە ناچارن ئەو ناوچەیە بخورێنن بۆ ئەم مەبەستەش توندى ملووانەکەیان شل دەکەنەوە یان بە بەدەست ڕایدەکێشن، ئەم حاڵەتە زیاتر لە باروودۆخى دانوستانە سیاسیەکاندا بەکار دێت کاتێک سیاسیەک هەست بە دۆڕاندن بکات لەو دانوستانە.

چەند خالێکى ڕیزپەڕ هەیە پێویستە بۆ ئەم ئاماژەیە لەبەر چاوى بگرین
هەڵەین ئەگەر هەموو کاتێک وابزانین کە ڕاکیشانى ملوانەى کراس بە واتاى درۆکردنى کەسى قسەکەر دێت ، بۆیە پێویستە چەند خالێک لەبەر چاوبگرین
أ: ڕاکێشانى ملوانەى مل لەکاتى بێزارى و توڕە بوونى کەسایەتیە سیاسیەکان دیسانەوە ڕوودەدات و هاناى بۆدەبەن.
ب: لە وەرزى گەرمادا ئارەق کردن زیاترە، بۆیە دەکرێت سیاسیەکان لە دۆخى گەرمادا هانا بۆ کردنەوەى ملوانەى ملیان بەرن، بەبێ ئەوەى واتایەکى نەرێنى بگەیەنێت.
ج: یاخود کاتێک پۆشاکەکانى بەریان جۆرێک لە زبرى تێدایە و ئەم ڕەفتارەشیان بۆ لابردنى ئەو لێکخشاندنە زبرەى دەور وبەرى ملیان ئەنجام دەدەن.
ْ: کەسایەتیە سیاسیەکانى دەوڵەت بەشێوەیەکى گشتى گرنگى زۆر دەدەن بە ڕێک پۆشى جل و بەرگیان بەدەر لەوەى لە ماوەیەکى کورتدا چەندین جار پۆشاکەکانى بەریان دەگۆڕن بۆیە پێویستە دۆخى ڕاهاتنى سیاسیەکان لەگەڵ جلوبەرگە نوێکانیاندا لەبەرچاو بگرین بە تایبەتى بەشى سەرەوەى جەستەیان کە زۆرجار ناچارن دەست بەرن بۆ هەندێ ناوچەى جەستە بۆ ئەو شێوازى ڕێکخستنەى کە خۆیان دەیانەوێت.
xwdws3چوارەم:دەستبردن بۆ لێوى سەروە لەکاتى قسەکردندا، سەلمێنەرى ناڕاستیەکانى کەسێتى سیاسى قسەکەرە، لەکاتى گوێگرتنیشدا نیشانەى بەدرۆزانینى قسەکانى بەرامبەرە.

ڕیز پەڕیەکانى ئەم حاڵەتە
پێویستە جیاوازى بکەبن لە یەک پەنجە لەسەر لێو لەگەڵ دەستگرتن بە دەمەوە ، چونکە دەلالەتەکانى ئەم دوو ئاماژەیە جیاوان، چونکە دەستبردن بۆ دەم بەکار دەهێندرێت بۆ پەشیمانى لە وتنى قسەیەک یان دەربڕنى وشەیەک کە دەبوایە نەوترایە، یان لەحاڵەتى بینینى بارودۆخێکى ناخۆش و سەرسوڕهینەر و چاوەڕوان نەکراو سیاسیەکان دەست دەگرن بە دەمیانەوە، لە حاڵەتى بێدەنگیشدا بۆ هەڵسەنگاندنى وتەکانى بەرامبەر ئەم ئاماژەیە دەکەن، یان کاتێک لەگەڵ ناخى خۆیان دەدوێن سەیرى زەوى دەکەن و دەست دەگرن بە دەمیانەوە.

dwdwfrsiپێنجەم: پەنجە هێنان بە پشتى چاودا، بە بڕواى توێژەرانى سەر بە ڕێبازى زمانى جەستە سیاسیەکات لەکاتى دەربڕینە ناڕاستەکانیاندا هەنا بۆ ئەم ڕەفتارە جەستەیە دەبەن و پاڵنەرەکانى هەست و نەست کاریگەریەکانى ئەم درۆیە بەسەر جەستەى سیاسیەکانەوە دەردەخەن.

چەند خاڵێکى ڕیزپەڕ لەم حاڵەتەدا
أ: دەکرێت بەنجە بردن بۆ چاو بۆ مەبەستى خورادنى پشتى چاو بێت نەوەک ئاماژەى درۆکردن.
ب: لەکاتى خەوبردنەوە یان لەکاتى خوێندنەوە دەکرێت سیاسیەکان پەنجە بەرن بۆ چاویان وەک ئاماژەى ماندویەتى چاوەکان.
xwfdwllhgج: دەست هێنان بە هەردوو چاودا و جیاوەزە لە حاڵەتى پەنجە بردن بۆ یەک چاو.
ْ: ئەو کەسێتیە سیاسانەى چاویلکەیان لە چاوە ناتوانن ئەم ئاماژەیە بکەن بۆیە جەستە نیشانەى تر دەخاتە ڕوو لەسەر جەستە سیاسیە درۆزنەکان.
ه: زۆرکات ئافرەت بۆ ئەوەى میکاژى پشتى چاوى نەشێویت خۆدەپارێزیت لە ئەنجامدانى ئەم ئاماژەیەداز
و:سیاسیەکانیش وەک کەسانى ترى ئاسایى ڕەنگە بگرین، بۆیە پەنجە هێنان بە چاودا لەم دۆخەدا بۆ لادانى فرمیسکى چاوە نەوەک واتاى درۆکردن.
شەشەم: سەیرنەکردنى چاوى بەرامبەر لەکاتى قسەکردندا، دیسانەوە خوێندنەوەى ئەوەى بۆ دەکرێت کە بەرامەبەر لە دەربڕینى قسەکانیدا ڕاستگۆ نیە، یان ئەگەر بە ڕووخسارێکى مۆن و بێدەنگەوە سەریى بەرامبەر ى کرد واتاى هەڵسەنگاندى خراپى بەرامبەر دەگەیەنێت ، بەڵام پێویستە ئەو ڕیزپەڕە لەبەر چاو بگرێن زۆر کات هۆکارى شەرم کردن وا دەکات کە کەسێک نەتوانێت لە کاتى قەسکردندا بە تەواوى سەیرى چاوى بەرامبەر بکات بەتایبەتى لە ڕووبەڕوو بوونەوەى دووکەس کە ڕەگەزیان جیاواز بێت.

rewytحەوتەم:چەند نیشانەیەکى ترى وەک ،دەست بردن بۆ پشتى سەر یاخود تێکچوونى ڕەنگ و پچڕپچڕى لەکاتى قسەکردندا ، جوڵە و حەرەکەى نامۆ و هەڵەکردن لە قسەکردنا، سەرقاڵ بوون بەهەندێ کەرەستەى لاوەکى دوور لە بابەتى گفتوگۆ، ئەنجامدانى بزەى ساختە و شانۆیى بۆ خۆپارێزى لە تەریق بوونەوەن ئەم ئاماژانە و چەندین ئاماژەى تر لەکاتى قسەکردن و بێدەنگیدا بۆ شاردنەوەى بابەتێک یان بیرکردنەوە لە بیرۆکەیەکى خراپ یان هەوڵدان بۆ فریودانى بەرامبەر و دەربینى ناڕاستى بەکار دەهێندرێن.

تێبینى: نوسینى ناوى خۆم لەسەر وێنەکان تەنیا وەک بەربەستێکە بۆ ئەو کەسانەى وێنەکانم بەکار دەهێنن بەبێ ئەوەى ئاماژە بە سەرچاوەکە بدەن بێ ماندوو بوون خۆیان دەکەن بە خاوەنى وێنەکان چەند جار ئەم حاڵەتەم بینیوە هیوادارم ئاماژە بەسەر چاوەکان بدرێت لەگەڵ رێزم.
هاوکار ڕەفیق ڕەحمان
بەکالۆریۆس لە زانستەڕامیارییەکاندا

 

 

23432123هاوکار ڕەفیق ڕەحمان
بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکاندا

بە حوکمى ئەوەى سیاسیەکان زیاتر لە هەموو پێکهاتەکانى دیکەى کۆمەڵگا چاوگێڕیان لەسەرە لەبەر ئەوەى بەرنامەى بەڕێوەبردنى دەوڵەتدارى و حکومەتدارى لە بیرۆکە و ئەجێنداى ئەوانەوە سەرچاوە دەگرێت، لەبەر ئەمە پێویستە ئاستى دەرکەوتنى سیاسیەکان لەسەر هەردوو  بوارى ناوخۆ و دەرەکیدا وەک دوو ژینگەى جیاوازى سیاسەتکردن و مامەڵەکردن بخەینە ڕوو.

7654هاوکار ڕەفیق ڕەحمان , بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکان 

 

444444444هاوکار ڕەفیق ڕەحمان (بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکان)

بەشى یەکەم تایبەتە کراوە بە هەڵوەستەکردن لە سەر زمانى جەستە بە گشتى و ڕەهەندە تایبەتەکانى، لە بەشەکانى دیکەدا زمانى جەستەى سیاسیەکان و لێکدانەوەى ئاماژەو  جوڵە و ڕەفتارە جەستەییەکانیان بە چەند بە شێک بە چڕو پڕى قسەی لەسەر دەکرێت ، سەرەتا با بزانین زمانى جەستە چیە؟