10636118 676063769150371 2641419633307732494 n

12974521 148354515562754 2233030974273853044 n

حەمە زیرین

 توێژەر لە کاروباری کەنداو بکالوریوس لە زانستە رامیارییەکان

   

دروستکردنی دەولەتێک یان وەک بەشێکی هەرە زۆری وڵاتانی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست ناوی دەبەن بە قەوارەی جولەکە، لە سەرەتای دروستکردنیەوە لەلایەن بەریتانیەکانەوە دژایەتییەکەی زۆری بەدوای خۆیدا هینا لە ناوچەکە بەتایبەت ولاتانی عەرەبی.

دژایەتی ولاتانی عەرەبی تەنها بە وتار و دژوەستانەوەی زارەکی نەوەستا بەلکو ولاتانی عەرەبی بە سەرکردایەتی مصر و هاوکاری لوجستی و مالی زۆربەی ولاتانی تری عەربی وەک سعودیە و عیراق و ئوردن و سوریا هەلگیرسا و بە شەری ٦ رۆژە ناسراوە لەنێوان عەرەب-ئیسرائیل، کە تیدا ولاتانی عەرەبی زەرەرمەندی یەکەم و کۆتایی بوون لەو شەرەدا.

لەو ساتەوە تا ئێستا ولاتانی عەرەبی سیاسەتی دژبەرەکی ئاشکرا بەرامبەر ئیسرائیل بەکار دینن، هەرچەندە کەم تا زۆر ئیسرائیل پەیوەندی باشی لەکەل هەریەکە لە ئوردن و مصر هەیە تا ئیستاش، بەلام دوای بەهاری عەرەبی و کۆرانکارییەکان و لیکەوتەکانی لە ناوجەکە بەکشتی و لەسەر سنورەکانی سعودیە و ئیسڕائیل بەتایبەتی، گۆرانکارییەکانی مصر و سوریا بەهیزبوونی گروبە چەکدارە نزیک و نوینەرایەتیەکانی ئیرانی لە هەریەک لە لبنان و یمن و فلسطین وای کردوە کە ئاسایشی نەتەوەی ئیسڕائیل و سعودیە بخەنە ژێر مەترسیەوە، هەر ئەمەش وای کردوە سالانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ چەندین جار نوینەری دەزگای هەوالگری سعودیە و ئیسڕائیل پێکەوە لە قطر و عممان و ئەردن کۆببنەوە بە نهینی، وە ریکەوتنامەی ئەتۆمی ئیران و ١+٥ هەڵوێستی نزیک لەیەکی هەردولا لەسەر اتفاقیەکە زیاتر ئەم دوو ولاتەی لەیەک نزیک کردوە، ئیستاش وەفدێکی سعودی بەسەرکردایەتی بەرپرسێکی پلەبالای پێشوی دەزگای مخابراتی سعودی و چەندین بازرگان لە ئیسڕائیل و چاویان بە بەرێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل و ( کنیست )واتە پەرلەمانی ئیسڕائیل کەوتوە بۆ چۆنیەتی ئاسایکردنەوەی پەیوەندی نێوان سعودیە و ئیسڕائیل بەتایبەت و ولاتانی عەرەبی بەگشتی ، چونکە نابیت ئەوەمان لەبیر بچێت کە ئیستا سعودیە بەشیوەیەکی گشتی قیادە قرار مشترکی عەرەبی دەکات، بەتایبەت دوای روخانی رژێمی بەعس لە عیراق و لەسەر کارلادانی ( حسنی مبارک ) سەرۆکی پیشوی مصر، کە بیشتر ئەم سێ دەولەتە بە سێ کوجکەی بریاری عەرەبی هاوبەشی دەناسران، بەلام ئیستا رۆل و پێگەی هەریەکە لە عیراق و مصر دراوە بە سعودیە .

 ئەم هەولانە لەکاتیکا دیت کە ئیسڕائیل بۆ جەنکی داهاتووی دژی هەریەکە لە بزوتنەوەی چەکداری ( حماس الفلسطینی و حزب الله اللبنانی ) نزیک لە ئیران گلۆپی سەوزی لەلایەن ولاتانی عربی بۆ هەلکراوە کە بەپێی ئامادەکارییەکانی ئیسڕائیل پێشبینی دەکرێ لە سالی ٢٠١٧ جەنگی نێوان ئیسڕائیل و بزوتنەوەی حماس الفلسطینی و حزب الله اللبنانی دەست بێ بکات. هەروەها کاریگەری شۆرشی ناوخۆی سوریا لەسەر سنورەکانی ئیسڕائیل و هاوهەلویستی سعودیە بۆ مافدان بە ئیسڕائیل بۆ پاراستنی سنورەکانی دژ بە سوریا زیاتر ئەم دوو ولاتەی لەیەک نزیک کردوەتەوە. هەروەها هاوکاری سعودی -ئیسڕائیلی لە دەریای سور و کەنداوی عەدەن بۆ رێگریکردن لە گروپ و تاقمە چەکدار و چەتەکانی دەریا هۆکاریکی ترە بۆ زیاتر لەیەک نزیکبونەوەیان.هەر بۆیە جاوەروان دەکریت لە ئایندەیەکی زۆر نزیک پەیوەندی دبلوماسی و سیاسی نیوان سعودیە و ولاتانی عەرەبی بەکشتی لەکەل ئیسڕائیل ئاسایی بیتەوە. من وەک چاودێرێکی دۆخی سعودی و کەنداو پێیشبینی دەکەم پێیش هاتنی سالی نوێ پەیوەندییەکانی نێوان ولاتانی عەرەبی بەکشتی و سعودیە بەتایبەت لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی بیتەوە.