genocide of east kurdistan

omer ezadxa1

عمر ایزدخواە
لیسانسن لە زانستە رامیارییەکان

سەرەتا : زۆر پێویستە کە واتای هەندێ چەمک و زاراوە بەباشی بزانین و لێی بکۆڵینەوە و وشیاری تەواومان لەم بارەوە هەبێت بە تایبەت بۆ ئێمەی کورد کە رۆژانە جینۆسایدێکی گەورەی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت وەک نەتەوەیەک ،  لە پاڵ خستنەڕووی تیۆری چەمکەکە  و چەند نمونەیەک لە سەرەتادا ، پاشان جەخت دەکەینەوە لەسەر جینۆسایدی رۆژهەڵاتی کوردستان و خستنەڕووی چەندین نمونەش..

ژینۆساید یان جینۆساید ( Genocide ) ، لەهەریەکە لە ووشەکانی (genos , γένος ) یۆنانی و (cīdere , cide ) لاتینی پێک دێت ، کە یەکەمیان بەواتای ڕەگ و بنەچە  دێت و دووەمیان بەواتای بنبڕکردن یان فەوتاندن دێت ، بۆ یەکەمین جار لەساڵی ١٩٤٤ی زاینی بەرامبەر بە ساڵی ١٣٢٢ ی هەتاوی ، لەلایەن زانایەکی پۆڵەندی بواری یاسا ( ڕافێڵ لیمکێن ) ، ئەم زاراوەیە داهێنرا ، دروستبوونی کاردانەوەیەکی جیهانی لەسەر ڕووداوە کۆمەڵکوژیەکانی ( جوو و ئەرمەنەکان ) بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ هاتنە کایەوەی ئەم زاراوەیە و خوودی ئەم زانایەش " ڕافێڵ " پشتگیری زۆری دۆسیەکانی ئەو کۆمەڵکۆژیانەی کردووە بەتایبەت لەساڵی ١٩٤٨زاینی و بەمەش زیاتر زاراوەکە بڵاوبۆوە و لەو ساڵەدا بەیاسایی کراوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ، واپێویست دەکات کە ئەم جۆرە تاوانە جیا بکەینەوە لە " تاوانی دژە مرۆڤایەتی " ، کە لێکچوونێکیان هەیە ، هەردووکیان کۆمەڵکوژن و هیڕشە بۆ سەر دانیشتوانی سیڤیل بە بەربڵاوی لە ماوەیەکی دیاریکراودا ، پاشان هەردووکیان بەهۆی هۆکارگەلی هاوچەشنەوە دروست دەبن ، دیکتاتۆر و تۆتالیتار ئەنجامی دەدات .. بەڵام ئەوەی جیایان دەکاتەوە بریتیە لەوەی کە گروپێک بە نیازی نەهێشتنی بوون و ئاسەواری گروپێکی دیکە ئەنجامیدەدات ، دەبێت بڵێین زۆر نا ڕەوشتی و نا مرۆڤانەیە ، بەپێی پەیمان نامەی ساڵی ١٩٤٨ ز. بۆ قەدەغەکردنی تاوانی ژینۆساید و دیاریکردنی تۆمەتکاران ، لە بەندی یەکەمیدا ئاماژەوە بەوە دەکات ، کە ئەم جۆرە لە تاوانە مەرج نیە هەر لە گەرمەی شەڕ و سەرکوتی بزوتنەوەکاندا ئەنجام بدرێ ، بەڵکو دەکرێ لە دۆخێکی سەقامگیریشدا ئەنجام بدرێ ، دەکرێت بەچەند شێوەیەک ژینۆسیاد ئەنجام بدرێت کە ڕەهەندێکی گشتگیریان لەسەرە لەوانە : 

١- کوشتن ( ژینۆسایدی فیزیکی ). ٢- ڕێگری لە زاوزێ و پەرەسەندنی دانیشتوان ( ژینۆسایدی بیۆلۆژی ) . ٣- تێکدانی شوناسی ڕەگەزی " بۆنمونە گواستنەوەی وەچەکانی گروپێک و بڵاوکردنەوەیان بەشێوەیەکی زۆر بەر بڵاو لە ناو گروپێکی دیکەدا ، کە بەم ڕێگایە دەتوانرێت گروپی دیاریکراو لەناوببرێت ". ٤-  ژینۆسایدی ئابووری ، ئەوەش لەناوبردن و بێبەشکردنی کۆمەڵێکی دیاریکراو دەگرێتەوە لەو سامانە ئابووریەی کە موڵکی خۆیانە ، یان بەشێوەیەک بەربەست بخرێتە بەردەم جێگیری بارودۆخی ئابووری خەڵکی و دەرەتانی ژیانیان لێ گران بکرێت . ٥- گروپێک زیانی گەورە بگەیەنێ بە لایەنی جەستەیی یان ڕۆحی ئەندامانی گروپەکەی دیکە و مەترسی زۆری هەبێت بۆ لەناوچوون . ٦- ژینۆسایدی کەلتوری – نەتەوەیی ، وەک قەدەغەکردنی زمان و رۆشنبیری و شێواندنی مێژوو و لەناوبردنی شوێنەوارە دێرینەکان ، وەک پەیکەر و ئەشکەوت و مۆزەخانە و هەروەها بەکارهێنانی ناوەندە پەروەردەیی و رۆشنبیریەکان لەو رێگایەدا ...

لە مێژوودا بەناوبانگترین و دیارترین ئەزمونەکانی جیهان ، زیاتر خۆی دەبینێتەوە لە ژینۆسایدی جوولەکەکان کە کەیسێک بووە بە کاریگەری پرۆسەی ئەنجامدانی ژینۆسایدێکی گەورە و لەوەش گرنگتر کە کەیسەکەی پێ دەناسرێتەوە بریتیە لە قۆناغی دوای جینۆسایەدەکە کە بەکارهێنانەوە و وەرگرتنەوەی مافەکانە لەلایەن جولەکەکانەوە ، لەپاڵ زۆر نمونەی دیکە وەکو ، ژینۆسایدی ئەرمەنەکان بەدەستی فەرمانڕەوایەتی خەلافەتی عوسمانی ، ژینۆسایدی قەرەجەکانی ئەوروپا لە نێوان دوو جەنگە جیهانیەکەدا ، ژینۆسایدی موسڵمانانی میانمار بەدەستی حکومەتی ئەو وڵاتەوە  و جینۆسایدی تامیلیەکانیش لە سریلانکا و هیند ، وە لە هەمووشیان گرنگتر ، ژینۆسایدی نەتەوەی کورد ، لەهەرکام لە بەشەکانی باشور و رۆژهەڵات و باکور و رۆژئاوا ، چ ئەنفال و کیمیاباران و قڕکردنی کوردانی باشور و ڕۆژهەڵات لە لایەن ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان و کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی کوردەکانی ڕۆژئاوا و باکوور ،  ڕاگواستنی کوردانی شارەکانی باکوور لە لایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە ، دوای شکستی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ، کە زیاتر لە ٧٠٠،٠٠٠ هاوڵاتی کوردی لە ناوچە تورکنیشەنەکاندا بڵاوکردەوە ، بەمەبەستی تواندنەوەیان ، دەیان نمونە کە دەکرێت بەم جۆرە لەو تاوانە بناسرێن ، هەروەها رۆژانە بە تایبەت لەلایەنی بنبڕکردنی ئیرادەی سیاسی و هەستی نەتەوەیی و شێواندنی ناسنامە و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵی مشکی تاکەکان بە تایبەت لە ناوەندە پەروەردەییەکانی لەلایەن حکومەتی تورکیەوە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام دەدرێت .

کورتەیەک لەسەر ژینۆسایدی جوولەکەکان کە وەک نمونەیەک پێویستە بزانرێت لە باسکردنی ئەو بابەتەدا : 

ژینۆسایدی جووەکان بە " هۆلۆکۆست "  ( holocaust ) ناسراوە ، ئەم چەمکە بەواتای یەکبەرسوتاندن و ڕەشەکوژی دێت و تایبەتە بەم تاوانە ، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکی جەنگی جیهانی دووەم و بەدرێژایی جەنگی سارد پرۆسەی ئەم تاوانە درێژەی کێشا ، کە ئەنجامدەرەکەی بریتیبوو لە حیزبی نازی ئەڵمانیا و سەرئەنجامی زیاتر لە ٧٠٠٠،٠٠٠ کەسی جوولەکە لە ئەوروپا کوژران ، پاش تێپەڕینی ساڵانێک ، بە گۆڕانی هاوکێشەی سیاسی جیهانی و بەهێزبوونی جوولەکەکان و بەتایبەت هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی تایبەت بەخۆیان ( ئیسڕائیل ) ، و پشتگیری زۆری ئینگلیز بۆ ئەو وڵاتەش ، دەستکرا بە ژینۆسایدناساندنی ئەم تاوانە مەزنە و سەرئەنجام وەک گەورەترین ژینۆسایدی مێژووی هاوچەرخ ناوزەندکراو لەسەر ئاستی دادگای نێودەوڵەتی دەستکرا بە لێکۆڵینەوەیەکی وردی بەرفراون لەسەر ئەم تاوانە ، سەرئەنجام جووەکان توانیویانە سوودێکی باش لەو قوربانیدانە وەرگرن کە ڕووبەڕووی بوونەوە ، سەر ئەنجام ئێستا دەوڵتێکی بەهێزو یەکپارچەی وەک ئیسڕائیلی لێ کەوتەوە ، ڕاستە ئەم گەلە تاوانێکی گەورەی بەرامبەرکرا ، بەڵام گەلی جوولەکە چەد پاڵنەرێکی هەبوو بۆ باشتر سوود وەرگرتن لە هۆڵۆکۆست :

یەکەم : هۆشیاری و غەمخۆری خۆیان بەکردەوە چەسپاند بۆ گەلەکەیان ، پسپۆڕ و ئەکادیمی و هونەرمەند و نوسەر و ڕۆشنبیر و خۆبەخشی زۆریان هەیە و سەرمایەیەکی باشیان بۆئەم تاوانە لێکراوەیان تەرخان کردووە ، بە تایبەت سەرمایەی مەعنەوی .

دووەم : ئەو پشتیوانیە ماڵییەش بۆ زیاتر زەق کردنەوە و بە جیهانی کردنی هۆلۆکۆست ، چەند لەلایەن خودی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە دابین کراوە زۆر لەوە زیاتر لەلایەن جولەکە دەوڵەمەندەکانی ئەوروپاو ئەمریکا بووە  .

سێهەم : هۆڵۆکۆست بووە ئاگری هەڵگیرساوی نێو دڵی هەموو جولەکەیەک و تاکو ئێستاش جولکەکان یادی ئەم کارەساتە خوێناویە دڵ تەزێنە دەکەنەوە ساڵانە هەندێک ڕیکخراوی خۆبەخشی جولەکەکان سەرتا سەری جیهان دەگەڕێن بۆ ناساندن و بە ژینۆسایاد ناساندنی هۆلۆکۆست بە گشت جیهان و بەرزی دەنرخێنن .

دەربارەی ژینۆسیادی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان :

دوای ئەوەی ئەو بەشەی کوردستان هەر وەک بەشەکانی دیکە ، کەوتە بەر شاڵاوی داگیرکاری وڵاتان و بەهەموو شێوەیەک کەڵک وەرگیرا  لە پەیرەوکردنی سیاسەتێکی کۆڵۆنیاڵی بۆ گۆرینی ئیرادەی سیاسی گەلی کورد ، کە سەرجەم شێوەکانی کوشتن و گرتن و ڕاگواستن و قەدەغەکردنی کلتووری نەتەوەیی و سەرکوتکردنی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بەکارهێنرا و تا ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوامە ، سەردەمی فەرمانڕەوایی پەهلەویەکان ، سەردەمێک بوو بۆ شۆڤێنیزمی ئێرانی کە گەلانی غەیرە فارسی ئێران خرانە ژێر توند و تیژترین ستەمی نەتەوەیی ، بۆ لەنێوبردنی شوێنەواری نەتەوەیی و میژوو و فەرهەنگی ئەم گەلانە ، بەرنامەیەکی داڕێژڕاو و درێژخایەن بەڕێوەدەچوو ، بەمەستی لەنێوبردنیان ، دەستێوەردانی مێژووی کۆن و نوێ و گۆرینی ناوی گوند و شارەکان و قەدەغەکردنی گەلێک رێوڕسمی نەتەوەیی ، تەنانەت پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەییش ، هەمووی بۆ ئەوەبوو تاکو لەئێراندا نیشان بدرێت کە هەر تاقە نەتەوەیەک هەیە ، ئەویش فارسە ، ئەم پڕۆسەیەش بە سیاسەتی " تفریس " جێبەجێکرا ، زمانی فارسی سەپێندراو و ئەوانی دیکە قەدەغەکران و بە هەزاران کورد لە زێدی خۆیان ڕاگوێزران بۆ بەشە دوورەکانی دیکەی ئێران ، وە زۆریشیان لێ زیندانی کران ، چەندان تایفە و هۆزی کوردی تواندرانەوە و کۆمەڵ بەدەرکران ، وەک عەشیرەتی جەلالی کە لەساڵی ١٣١٩ی هـ . کە هاوسنوری ئێران و تورکیا و سۆڤیەت بوون ، بەشیکی زۆریان لێ دورخرانەوە بۆ ناوچە فارس نشینەکان کە لایەنی کەم بە ١٠،٠٠٠ هاوڵاتی کورد مەزەندە دەکرێن و تایفەی گەڵباخیش بۆ ناوچەکانی هەمدان و ئەسفەهان ڕاگوێزگران و ، شایەنی باسە لەبواری پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و ژینگە و شارستانی و ئابووری دا ، ناوچە کوردیەکان نەک هەر جیاوازیان پیکراوە لەگەڵ بەشەکانی دیکەی ئێران ، بەڵکو لە ڕەوشێکی زۆرخراپدا گوزەری دەکرد ، دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان و لەداردانی ڕابەرانی کورد ، زیاتر لە ١٥،٠٠٠هاوڵاتی کورد لەناوبراون ، زمانی کوری قەدەغەکرا و پەرتوک و بەرهەم فکریەکان کەوتنە بەرشاڵاوی لەناوبردن لەلایەن ڕژێمی سیاسی ئێرانی ، ڕەفتارێکی ژینۆساید لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریتیبووە لە شێواندنی ژمارەی دانیشتوان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم کراونەتەوە ، وەک سەرژمێری ساڵی ١٣٣٤ و ١٣٤٤.هـ ی ، ڕەفتاریکی دیکەی ڕژیمی ئێرانی بریتیبووە لە هاوکاریکردنی دەوڵەتە زلهیزەکانی دیکە بووە ، بۆ لەناوبردنی پرۆسەی ڕزگاری گەلی کورد لەناو وڵاتەکانیاندا ، وەک ڕیکەوتنی سەعد ئابادی ساڵی ١٣١٥هـ لە نێوان ، ئێران و تورکیا و عیڕاق و بەشداری ئەفغانستان و بەسەرپرشتی بریتانیا ، بەگوێرەی بەندی حەوتەمی ئەو ڕێکەوتنامەیە ، بڕیار دەدرێت بە ڕاگواستنی بەکۆمەڵی کوردانی ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بۆ ناوچەکانی ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی ئێران ، هەر بەپێی ناوەرۆکی ئەم بەندە ، ئەم وڵاتانە ڕیگری دەکەن لە هەرجۆرە بزوتنەوەیەکی بەکۆمەڵی کوردی ..

لەپاش ڕوخانی ڕژیمی پادشایی و هاتنەسەرکاری حوکمی کۆماری ئیسلامی ، بە بیانوی ئەوەی لە ئیسلامدا مەسەلەی نەتەوایەتی بوونی نیە ، هەر زوو گەلی کورد کەوتە بەر ئاگربارین و ڕەشبگیری و هەڵوسین و ئیعدامکردن و گولەبارانکردن ، هەرلە خۆشکردنی ناکۆکی نێوان ئازەریەکان و کوردەیەکان و کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی قارنە ، قەڵاتان ، قەرەگوڵ ، کورەخانەکانی سەروقامیش و گوندی ئیندرقاش ، سوکەند ، دیلانچەرخ و سەروکانی ، وێرانکردنی سەدان گوند و گواستنەوەی خەڵکی زەحمەتکێش و ڕەش و ڕووت بۆ ناوچەکانی تر و ئاوارە و دەربەدەرکردنی هەزاران خاو و خێزانی کوردستان بە بەربڵاوی گشت ناوچەکان ، لەساڵی ١٣٦٩ .هـ  دا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم گوندانە وێران کران : سپێدارۆک ، سولینک ، فرەخینک و حروشە سوور ، کوژرانی زیاتر بە ١٠٠ پێشمەرگەی کورد لە مەهاباد ، لە ساڵی ١٣٦١ و لەو هێرشانەشدا کە ڕژێمی ئێرانی کەڵکی لێ وەرگرتن بۆ سەرکوتی هێزەکانی پێشمەرگە کەڵکی لە بۆمبای فسفۆڕی و گازی ژەهراویی وەرگرتووە ، بەپێی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی amnesty international    ، تەنیا لەساڵی ١٣٦٧ی ز . زیاتر لە ١٥٠٠ کەس ئیعدام کراون لە ئێراندا ، کە لە ناویدا ڕێژەیەکی بەرچاوی کوردن ، هەر پێی ڕاپۆرتەکانی تری ئەو ڕیکخراوە لە ساڵانی ١٣٦٩ و ١٣٧٠ و ١٣٧٢ ڕژیم دوای هێزە ئۆپزسیۆنەکان دەکەوێ و تەنانەت لە دەرەوەش کەوتۆتە وێزەی تیرۆرکردنیان ، تا ساڵی ١٣٦٩ زیاتر لە ٥٠،٠٠٠ کورد بەدەستی کاربەدەستانی ڕژیم لە کوژراون ، بەپێی ڕاپۆرتیکی کۆمسیۆنی بەربەندکردنی جیاوازی ڕەگەز و پستیوانی لە کەمینەکانی سەربە ڕیکخراوی UN ، لە ساڵی ١٣٧٢ دا ڕژێم ٧٠ هاوڵاتی کورد دەستگیر دەکات بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و ١٠ کەسیان بێ سەروشوینکراون و لەمانگی ژوئیە تا دیسامبری ١٩٩٣ی زاینی نزیک بە ١٠٠ دێ ، کە زۆربەیان دەکەونە سەردەشت ، مەهاباد، بۆکان ، بانە ، شنۆ ، وێران کراون و دانیشتوانیان دەرکراون ، وە زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئەو گوند نشینانە بە هۆی مینەوە گیانیان لە دەست داوە ، وە هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ساڵی ١٣٧٢ دا  نزیک بە ١٣٠ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامدراون دژ بە هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژهەڵات .

پرۆسەی جینۆساید لەو پارچەیەی کوردستاندا تا هەنوکە بە لەسەنگینی بەردەوامە و پرۆسەیەکە وەک ستراتیجێکی دوورمەودای ڕیژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و نەتەوەی باڵا دەست لە ئێران جێبەجی دەکرێت ، کە خۆی دەبینێتەوە لە بنبڕکردنی نەتەوەی کورد و ئامانجەکانی و شردنەوەی مێشکی تاکی کورد و پێدانی پەروەردەیەک لەسەر بنەمایەکی شۆڤینیزمانە و دوژمنکارانە کە تا ئیستا بەریوە دەچێت .