hgftyhgf

10177314 1576306235982585 4780184843189692715 n

هاوکار ڕەفیق ڕەحمان
بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکاندا

یەکێک لە لێکۆڵەرانى نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدڕاڵى ئەمریکا ، (12) ئامۆژگارى پێشکەش کردووە بۆ ئەوەى ئاگادارى درۆکانى کەسى بەرامبەر بین لە ڕێگەى ئاژەکانى ڕووخسار و زمانى جەستەیەوە ( تعبیرات الوجە ولغە الجسم) بەم شێوەیە ئامۆژگایریەکى زارەکى کردووە بۆ تێگەیشت لە ئاماژە و دەلالاتەکانى جەستەى کەسى درۆزن. ئەو لێکۆڵەرە دەڵێت چەندین دەرکەتە و دەربڕینى ڕووخسار هەیە کە پەیوەستە بە کاردانەوەى کردەوە کە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ درۆى کەسەکە. کە هەندێکى دەگەرێتەوە بۆ هۆکارى توڕەیى و هەندێکتر بۆ کاردانەوەى کیمیایى و هەندێکى دیکە لە ڕێگەى کاردانەوەى فیزیکى.( هێزى فیزیکى جەستە _ردود فعل جسمانیە).

دەرکەوتەى نیشانەکانى درۆکردن بەسەر ڕووخسارەوە (ومن علامات الکژب التی تڤهر فی الوجه)
یەکەم: لادانى چاوەکان واتا کەسەکە چاو دەهێنێت و دەبات (زیغ العینین ژهابا وإیابا)
ئەمە کاردانەوەیەکى فیسۆلۆجیە (نفسیە) کاتێک کەسێک هەست بە ئارامى ناکات یان گەمارۆدەدرێت بە پرسیار گەلى زۆر و خوازیار نیە یان نایەوێت وەڵام بداتەوە.
دووەم: داخستنى چاو زباتر لە چرکەیەک (إغلاق العینین ڵ‌کپر من پانیە )
لەیەک کاتدا ئاماژەیە بۆ درۆکردنى کەسێک، ئەم شێوازەش ئامرازێکى بەرگریکارییە لە کاتێکدا کەسێکى ئاسایى چاوى بە خێراى (100) بۆ (400) ملیم سانیە دەتروکێنێت (یومچ عینیه بسرعە 100 إلى 400 ملم/پانیە).
سێهەم: تروکاندنى چاوەکان بە خێرایى ( سرعە ومچ العینین)
کەسى ئاسایى (5) بۆ (6) جار لە دەقەیەکدا چاو دەتروکێنیت، یاخود یەکجار لە (10) یان (12) چرکەدا،بەڵام کاتێک شڵەژاوى (متوترا) توش دەبێت و دەزانرێت درۆ دەکات ئەوە هەر بەهەمان ژمارەى جار چاوەکانى دەتروکێنیت (نفس عدد المرات) بەڵام بە شیوەیەکى خێراو بەدواى یەکدا ، واتا بە شێوەى ( خولانەوەى خێرا –تعاقب سریع).
چوارەم:ڕوانین لە سەرەوە بۆ لاى ڕاست (النڤر إلى اڵ‌على وإلى الیمین )
کاتێک پرسیارى شتێک لە کەسێکى دەستەڕاست (أیمن الید) دەکەیت (مەبەست لەو کەسانەیە کە چەپلەر نین)، پێویستە ئەو کەسە سەیرى لاى سەرەوە بکات و دواتر سەیرى لاى چەپ بکات بۆ ئەوەى مێشک و یادەوەرى وەگەڕبخات بۆ بیرکەوتنەوە (لیعمل ژاکرته)، بەڵام ئەگەر کەسەکە سەیرى سەرەوەى کردو دواتر سەیرى لاى ڕاستى کرد ئەوە واتاى ئەوەیە مێشکى بیردەکاتەوە لە دروستکردنى وەڵامێکى ناڕاست ، ئەمەش کەسى چەپلەرە (الشخص اڵ‌عسر) کە کاردانەوەکانى پێچەوانەى ئەوەیە و هەندێک وردەبێتەوە و ڕاستەوخۆ تەماشاى بەردەمى دەکات و لەم کاتەدا هەوڵدەدات ئەو بیرەوەرییانە بهێنێتەوە یادى خۆى کە بە شێوەى وێنەیى تۆمارى کردوون. ( هەوڵدەدات بیرەوەرى بینینى بهێنێتەوە یاد- محاولە استدعا‌و الژاکرە البصریە) .
پێنجەم: ڕوانینى ڕاستەخۆ بۆ لاى ڕاست (النڤر مباشرە إلى الیمین)
ئەم شێوازە واتاى ئەوەیە کە کەسێک خۆى خەریک دەکات بە درۆکردنەوە کاتێک دەربارەى شتێک پرسیارى لێدەکرێت ، ( ڕاستەوخۆ سەیرى لاى ڕاست دەکات) ، بەڵام لە کە چاوەکانى وەرگەڕاند بەلاى گوێى چەپدا (اڵ‌ژن الیسرى ) ئەوە ڕاستگۆ دەبێت بەرامبەر ئەو دەنگەى گوێى لێ بووە ( ئەو پرسیارەى لێى کراوە).
شەشەم: ڕوانین لە خوارەوە بۆ لاى ڕاست (النڤر إلى أسفل وإلى الیمین)
ئەگەر کەسێک ڕاستگۆ بیت ئەوە چاوەکانى لە خوارەوە بەرەو لاى چەپ دەسوڕێنێت، ئەگەر پێى وتى یاخود هەواڵى پێداى کە بۆنێک (لرائحە) یان دەستلێدانێک (ملمس) یان هەستێکى وەک هەوایەکى سارد (هوا‌و بارد) یان بۆنێکى ناخۆشى (رائحە مقززە) ى هاتۆتەوە بیر.
حەوتەم: زەردەخەنەى دروستکراو کاریگەرى ناکاتە سەر چاوەکان (النڤر إلى أسفل وإلى الیمین)
زەردەخەنەى ساختە کارى گەرى ناکاتە سەر چاوەکان ، تەنیا بە دەم ئەنجام دەدرێت (وتتم بالفم فقگ) بە پێچەوانەوە ئەگەر کەسێک ڕاستى بڵێت زەردەخەنەکانى کاریگەرى دەکە نە سەر چاوەکان و وادەکات پێستى دەورى چاوەکان دەربکەوێ و چرچ بێت (الجلد حول العینین ینتأ ویتجعد).
هەشتەم:دەست لێدان لە ڕوخسار (لمس الوجه)
کاردانەوەیەکى کیمیاى دەبێتەهۆکارى خوورو (حکە) لە ڕووخسارى کەسى درۆزندا هەر بۆیە لەم کاتەدا دەست دەهێنیت بەسەر ڕوخساریدا.
نۆیەم: داخستنى لێوەکان یان گەستنى لێوەکان (إگباق الشفتین)
لە حاڵەتى درۆکردندا زۆرجار ناو دەمى کەسى درۆزن وشک دەبێتەوە یان لێوەکانى دەگەزێ بۆ ئەوەى بەسەر ئەو بابەتەدا زاڵ بێت یان تێپەڕێنێت. ( للتغلب على اڵ‌مر) .

دەیەم: عەرەق کردنەوەى زیاد لە پێویست (فرگ العرق)
ئەو کەسەى درۆدەکات زۆر کات عەرەقى زیادە بەسەر دەموچاوی یان کوڵمى یان پشتى ملیدا(خلف الرقبە) دەدەکەێت و زۆرکاتیش هەوڵى سڕینى ئەو عەرەقە دەدات.
یانزەیەم: سورهەڵگەڕانى دەموچاو و شەرمکردن (إحمرار الوجه خجلا)
هەندێک لە خەڵکى بە تایبەتى ئافرەتان ، ڕووخساریان سورهەڵدەگەڕێ دواى درۆکردن (یحمر وجهه بعد الکژب)، کە ئەمەش کاردانەوەیەکى خۆنەویستە(لاإرادیە پەیوەندیدارە بە کۆئەندامى دەمارەوە ، کاتێک هۆرمۆنى ئەدرینالین زیاتر دەدەدات، (لإگلاق اڵ‌درینالین).
دوازدەیەم: جوڵاندنى سەر یان سەر لەقاندن (هز الرأس)
زۆرجار خەڵکى لە کاتى وتنى قسەى ڕاستدا سەریان لاردەکەنەوە کە ئەمەش واتاى ڕازى بوونیشە لە هەمانکاتدا، بەڵام ئەگەر کەسەکە سەرى زۆر بلەقێنیت ئەوە ناکۆکى و دژبەیەکى دروست دەبێت لەوەى دەیڵێت و هەر بۆیە جەستەى درۆکانى ئاشکرا دەکات. (( کەسى ڕاستگۆ ، بە پێى قسەکانى سەرى دەجوڵینێت و جۆرە هاوسەنگیەک دروست دەکات ، بەڵام ئەگەر کەسێک هەوڵى درۆکردن بدات ، ئەندامەکانى جەستەى پشتگیرى ناکەن و بۆیە لەم حاڵەتەدا سەرى پێچەوانەى قسەکانى دەجوڵێنیت)). نوسینى ناو ئەم دوو قەوسە زیاد کردن و ڕوونکردنەوەى خۆمە و لە دەقە عەرەبیەکەدا باس نەکراوە.

تێبینی// بۆ ئەم بەشەی زنجیرە بابەتەکەمان ، لە عەرەبیەوە وەرگێڕدراوەتە  سەر زمانی کوردی .

((بۆ بینینى سەرچاوەی ئەم بابەتە عەرەبیە دەتوانن سەیرى ئەم لیبنکە بکەن ، لە وێب سایتى جەزیرە))

كيف تعرف الشخص الكاذب من وجهه

http://www.aljazeera.net/news/miscellaneous/2016/2/2/%D9%83%D9%8A%D9%81-%D8%AA%D8%B9%D8%B1%D9%81-%D8%A7%D9%84%D8%B4%D8%AE%D8%B5-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%A7%D8%B0%D8%A8-%D9%85%D9%86-%D9%88%D8%AC%D9%87%D9%87