meeting conference

vfrvjki8ijh

عمر ایزدخواە
خوێندکاری زانستە سیاسیەکان

باسەکەمان بریتیە لە خستنەڕووی ئەتەکیەت و شێواز و میکانیزمی سەرکەوتوو و نوێ و شیا و یاسایی و گونجاو لەگەڵ کاری ڕێکخراوەیی نێو ڕیزی ڕێکخراوگەلە جۆربەجۆرەکان لە یەکە بنچینەکانیانەوە تا دەگات لوتکە ، واتە گشتگیربوونی پەیوەندەیداریانەی باسەکەمان بە هەر کامێک لە ناوەند و یەکەکانی ڕێکخراوێک ، بە نمونە ئەگەر یەکەی بنچینەیی وەربگرین وەکو ئەگەر لە شانە پێک هاتبێت ، یانیش ئەگەر یەکەیەکی سەرو یان ناوەند وەربگرین لە نمونەی کۆمیتەی ناوەندی ..هتد.د ، ئەوەی گرنگە ئەوەیە بزانین کە ئایا دەبێ کۆبوونەوەکان چۆن و لە چی پێکهاتبن و چلۆنیش سیمایەکی ڕەسمیانەشیان پێوە دیار بێت و ئەندامێکی کۆبونەوەکە ئەگەر بانگهێشتی کۆبونەوەکە کرابێت دوایی کە تەواو بوو وا هەست بکات ئەو لە کۆبونەوەیەکی ڕێکخراوێکدا بووە و فعلەن ئەوەی پێشووتر لە زیهنیدا بووە وەک پێناسی چالاکی و کاری ڕێکخراویی ئوسوڵی و ئاسایی کۆبونەوەکان گیراوە ، وا هەست بکات کە ڕێکخراوەکە بە جیدی کارەکانی بە سیستەماتیکی بە ئەنجام دەگات و پلەبەندی بڕیار و کار بە ئاسایی خۆی لە سەرەوە بۆ خوارەوە بوونی هەیە ، خاڵیکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە لە کۆبونەوەدا بیروڕا و بیرۆکە و پرۆژەکان بتوانرێت بگەیەندرێن و بەپێی پێویست شەن و کەو بکرێن و سودیان لێ وەربگیرێت ، نەک کۆبونەوەکان بەجۆرێک بن کە کەشێکی پێکهاتوو لە ( ئاغا و کوێخاو و جوتیار ) بێت و بەرپرسی کۆبونەوە یانیش بەرپرسی ناوەندێک ، یەکەیەک ، ڕیکخراوێک بەتەنها خۆی زاڵ بکات و ئەوانی دیکە تەنها گوێگر بن یان کۆبونەوەکان بەجۆرێک بن کە بەشداران ڕیگە بە یەکتری نەدەن لە قسەکردن و بەشداران گوێ نەدەن بە ئوسوڵ و ڕێکارە دیاریکراوەکانی بەرپرسی کۆبونەوە یان بابەتی کۆبونەوە و لە کۆتایشدا لەسەر دەرکردنی بریارێک ساغ نەبنەوە و بڕیاردەرێک و جێبەجێکارێک نەبێ ، هەروەها فەزای کۆبونەوەکان جۆرێک بن کە بەشداران کاریگەری بڕیارەکانیانی لەسەر بێت .

چەمکی ( کۆبونەوە ) سەبارەت بە کاروباری ڕێکخراوەیی دەلالەت لە پرۆسەیەکی پێکهێنەر و بنەڕەتی دەکات ، دەتوانین وا پێناسەی کۆبوونەوە بکەین ، بریتیە لە چالاکیەکی گرنگ لە کاری ڕێکخراوەیی تێیدا بەپێی ئاست و بەشداران و بابەتی کۆبونەوەکە بڕیار یان ڕاسپاردە و ڕینمایی یان ڕاپۆرتی دەردەکرێ و بە بوونی مەرجی حاڵەتی یاسایی لە ڕێژەی بەشدارانی ئەندامان ، واتە کۆبونەوە دەبێت ڕەسمیەت پەیدا بکات بەپێی ئەو مەرجانەی کەبۆی دانراون ، بەشدارانی کۆبونەوە پێکدێن لە ئەندامانی ناوەندێکی دیاریکراوی ڕێکخراوێک و یەکێک لە ئەندامەکان کە لە زۆر حاڵەتدا بەرپرسی ناوەند  ، لیژنە ، کۆمیتە ، کۆمسیۆنەکەیە سەرپرسشتی کۆبونەوەکە دەبێت و بەرپرسی کۆبونەوەکەیە و لەگەڵ بوونی یاریدەدەرێک کە هاوکاری دەکات ، کۆبونەوەی ئاسایی ئەوەیە کە بەشێوەی خولی و پێشوەخت لە پەیرەودا یان لە ئایننامەیەکەدا کاتەکەی دیاریکراوە بەرێوە دەچێت ، نائاسایش ئەوەیە کە سەبارەت بە بابەتێکی لەناکاو و پێویست کۆبونەوەکە لە کاتێکی چاوەڕوان نەکراودا بەرێوەدەچێت .

ڕێکختسنی کۆبونەوەش پرۆسەیەکی گرنگە لە خزمەتی شیوازی سەرکەوتوانەی کۆبونەوەکان ، هەر کاتێک ڕێکخستنێکی پێویست هەبێت بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەکان  دەتوانین ئەتەکیەتێکی باش بەدی بکەین لە کۆبونەوەکاندا لەگەڵ بەهەند وەرگرتن و بەڕێکردنی کاتێکی دیاریکراو ، رێکختسنی کۆبونەوەکان چەندین ڕێکار دەگرێتەوە کە هەموو ئەو ئامادەکاریانە دەگرێتەوە کە پێش کاتی کۆبونەوە دەکرێن و کارەکانی کۆبونەوەی پێ جێبەجێ دەکرێن و دەرچەی کۆتایی کۆبونەوەکانیش دیاری دەکات .

نمونەیەک لە شێوازی سەرکەوتوانەی ڕێکختسنی کۆبونەوەکان :

١- دیاری کردنی کات و شوێنی کۆبونەوە.

٢- دەستپێکردنی کۆبونەوە بە قسەکانی بەرپرسی ناوەندەکە .

٣- تەرخانکردنی چەند خولەکێک بۆ سەرنجدان لە کارە تەواونەکراوەکان و خوێندنەوەی بڕیارەکانی کۆبونەوەی ڕابردوو .

٤- دیاریکردنی ئەو خاڵانەی لەم کۆبونەوەیەدا باس دەکرێن .

٥- خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەکان کە پێشتر نەخشە ڕێژ کراون بۆ سەرنجدان و ڕەچاوکردنی لەم کۆبونەوەیەدا.

٦- گفتوگۆ کردن بەمەبەستی بیروڕا گۆڕینەوە و زیاتر ڕوونکردنەوە و تاوتوێکردنی بیرۆکە یان پرۆژە .

٧- دەنگدان لەسەر پێشنیارەکان و پاشان نوسینەوەی بڕیارەکان .

٨- کۆتایی هێنان بە کۆبونەوە لەلایەن بەرپرس کۆبونەوە .

چۆن پێشنیاری بیرۆکە بکرێت؟؟ :

 

١- بەدەستهینانی مافی قسەکردن : لەڕێگای یەکەم // چاوەڕێکردن تا قسەکەر تەواو دەبێت . دووەم // مۆڵەت وەرگرتن لە بەرپرسی کۆبونەوە . سێیەم // چاوەڕێ کردن تا بەرپرس مەڵەتت پێ دەدات . ٢- ووتنی پێشنیار بەم شیوازە : یەکەم // بە شێوەیەکی ڕوون و ورد قسەکردن و بە ڕەچاوکردنی ئەو کاتەی کە بۆ قسەکانت دانراوە . دووەم // هەمیشە پێسنیار و بیرۆکەکان بە ئەرێنی ڕابگەیەنە و بە ئەرێنی قسە بکە . سێیەم // خۆ بە دوورگرتن لە وروژاندنی باسی لابەلا و پوخت و ڕون دوان سەبارەت بە باتەکە . 

ئامادەکردنی : عمر ایزدخواە