omedkurdistanyئومێد کوردستانی، کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵانێکی زۆرە لە بواری تەکنەلۆژیای گەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردەکات.

كوردستانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14 ی تشرینی یەكەمی 2015، لە کۆمپانیای تویتەر وەک ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبردن دەستبەکاربوو، تویتەریش بە تویتێک بەخێرهاتنی كرد.

کۆمپانیای تویتەر لە تویتەکەیدا دەڵێت " بەخێرهاتنی ئومێد کوردستانی دەکەین بۆ نێو کۆمپانیاکەمان کە وەک ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردن دەستبەرکاربوو".

ئومێد کوردستانی لە چەند تویتێکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە کە لەگەڵ ستافێکی نوێدا کاردەکات، هاوکات بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدات برەو بە کۆمپانیای تویتەر بدەن، وەک چۆن پێشتر لە گووگڵ و نێت سکایپ کاریکردووە. 

کۆمپانیای تویتەر خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرە و لە وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری خێرا  بەربڵاوە. یەكێك لە بەربڵاوترین تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشە. ئەو كۆمپانیایە ئێستا لەلایەن جاک دۆرسی بەڕێوەدەبرێت، كە یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیاكەشە.

رووداو