کۆمه‌ڵایه‌تی

IMAGE 2018 09 04 192920


لاوان میدیا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا جارێکی تر لە دارستانەکانی دەوربەری شاری مەیوان ئاگرکەوتنەوە ڕوودەدات و بەو هۆیەوە ۱۰ هیکتار لە لێڕەوار و دارستانەکانی ئەو شارە دەسووتێن.

 

سەرەڕای هەوڵ و تێکۆشانێکی ماندوو نەناسانەی چالاکان و ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی شاری مەریوان، بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پێویستی ئاگر کوژێنەوە و نەهاتنە هانای دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت لەو شارە، نەیانتووانیوە ئاگرەکە بکوژێننەوە و دوای چەند ڕۆژ هێشتا بەردەوامە، بە گوێڕەی هەواڵەکان تاکوو ئێستا ۱۰ هیکتار لەو دارستان و لێڕەوارانە سووتاون کە خەسارێکی گەورەیە لە سروشتی کوردستان.

 

وەکوو چۆن لە ڕاگەیاندراوی هاوبەشەی پێشووی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و خوێندکاران دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهیدانی پاراستنی ژینگەی کوردستان، ئاماژەمان بەوە کرد ئەو ئاگرکەوتنەوانە پیلانی ڕێژیمە، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران جارێکی تر جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی شاری مەریوان و هەموو شارەکانی دیکەی کوردستان پیلانی خۆدی ڕێژیمە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرانبەر ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە بە بەرپرسیار دەزانێت.

 

دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی حکوومەت لە کوردستان لە جێبەجێ کردنی پیلانەکانی ڕێژیم بە مەبەستی لە نێو بردنی سروشتی کوردستان تەنیا بە سووتاندنی لێڕەوار و دارستانەکان واز ناهێنن، زۆر جاریش بە بیانووی هەبوونی هێزی پێشمەرگە باغ و مەزرای خەڵکی زەخمەتکێشی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەسووتێنن.

IMAGE 2018 08 31 155148

 


لاوان میدیا: سەرەڕای ئەوەی کە ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە بوواری سەرچاوە سروشتییەکانەوە و دووهەمین ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپێکە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەژاری، بێکاری و کێشەی ئابووری لە نێو خەڵکی ئەو وڵاتەدا پەرە دەستێنێت و لە بوواری پیشەییەوە بە کێک لە دواکەوتووترین وڵاتانی جیهان هەژمار دەکرێت.

 

محەمەد ڕەزا بادامچی، بەرپرسی فراکسیۆنی کار لە پارلمانی ئێران بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند، ڕێژەی بێکاری لە نێو لاوانی ئێران گەیشتووەتە ۲۰ میلیۆن کەس کە لە نێوان تەمەنی ۱۵ تاکوو ۲۹ ساڵن، پیاوان ۲۱٪ و ژنانیش ٤۰٪ی ئەو ڕێژەیە پێک دهێنن.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، "٤۲٪ی ئەو لاوە خوێندکارانەی کە زانکۆ تەواو دەکەن، بێکارن"، ئەم هۆکارەش وای کردووە کە زۆربەی لاوانی نەتەوەکانی ئێران ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن و ڕوو بکە هەندەران.

 

بەپێی ئەو ڕێژەیەی "ناوەندی ئاماری ڕێژیم" بڵاوی کردووەتەوە، پێنج پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرماشان، سیستان و بەلووچستان، خوزستان و لوڕستان، زۆرترین ڕێژەی بێکاریان لە ئاستی ئێراندا هەیە.

 

وڵاتی ئێران لە ڕیزبەندی وڵاتی جیهاندا، لە بوورای بێکارییەوە لە پلەی ۹هەمە و لە ئاست ساڵی ڕابردوو یەک پلەی دیکە ڕویشتووەتە سەر، ساڵی ڕابردوو لە پلەی ۱۰هەمدا بوو.

 

وادە و بەڵێنەکانی بەرپرسانی ڕێژیم بەتایبەت بەربژێرانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە لە کاتی شانۆوەکانی هەڵبژاردندا بۆ چارەسەر کردنی ڕیشەی بێکاری لە نێو لاواندا بێ ئاکام ماونەتەوە و خەڵک بەگشتی و لاوان بەتایبەتی لە سەرانسەری ئێراندا هیوایان بەو ڕێژیمە نەماوە.

 

سەرکی ترین هۆکاری پەرەسەندنی هەژار و بێکاری لە ئێراندا، بە فیڕۆدانی سەرمایەی هەرێمەکانی ئێرانە لە لایەن حکوومەت ویلایەتی فەقیهەوە بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتی بە میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ڕێژیم لە ناوچەکە وەکوو، حیزبوڵڵای لۆبنان، چەکدارە حوسییەکان، حەشدی شەعبی و مانەوەی ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە سووریە.

 

653187 01ea094116cf65476d5228d2541c5a50

ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە کوردستان، کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لە دەستدا

23236

ژنانی ئێرانی بە هۆی سیاسەتە دژەژنانەکانی ڕێژیمی ئاخوندی، لە دۆخێکی نالەباردا بەسەر دەبەن.

883884 f9e0945e3807377c4b87ca750efb6c6f

لە کوردستانی بەڵالێدراو لە سایەی رێژیمی کۆنەپەرەستی ئاخوندی، دابین کردنی نانی رۆژانە بۆ ژیانێکی نەمرونەژی بۆتە هونەرێکی گەورە، جا ئەگەر لە رێگای شەرافەتمەندانە و دوور لە ئیشی دزێو و خراپ بێت وەکوو موعجیزەی سەردەم سەیری دەکرێت.