IMG 20181214 011906 983

 
لاوان میدیا : لە وڵاتی ئێران ئەو قوتابییانەی کە مارە دەکرێن یان هاوسەرگیری دەکەن لە قوتابخانەکان دوور دەخرێنەوە.
 
جگە لە خوێندکارانی سیاسی کە بە هۆکار گەلێکی وەکوو رەخنە گرتن و دژایەتی کردنی حکومەت لە خوێندن دوور دەخرێنەوە، بابەتێکی گرینگی دیکەش کە بەرچاو دەکەوێ ئەوەیە کە ئەو قووتابییە کچانەی مارە دەکرێن یان هاوسەرگیری دەکەن پێی یاسایەکی نەنوسراو دەبێ واز لەخوێندن بهێنن، تەنیا پاساوێکیش کە بەرپرسانی قوتابخانەکان بۆ ئەم کارە هەیانە ئەوەیە کە ئەم قوتابیانە دەبنە هاندەر بۆ ئەوەی هاوپۆلییەکانی دیکەیان بیر لە ژیانی هاوبەش بکەنەوە.
 
پرسیارێک کە دێتە مەیدان ئەوەیە کە ئەم دوورخستنەوەیە درووستە ئەگەر درووستە بۆ شەرع رێگەی پێدەدا کە ژیانی هاوبەش پێکبێنێ، ئەگەریش شەرع رێگەی پێدەدا بۆ دووردەخرێتەوە لە خوێندن ؟!
 
لە زۆربەی وڵاتان هاوسەرگیری لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بە گونجاوی نازانن و رێگەی پێ نادرێت کە هاوسەرگیری بکەن، چونکە بەناوی دەستڕێژی سپی ناوی دەبەن، بەڵام لە وڵاتی ئێران بنەماڵەکان بەهۆی ئەوەی کە توانای دابین کردنی تێچووی خوێندنی باڵایان نییە و شەرعیش ڕێگە خۆشکەرە و پێشی بە هاوسەرگیری خوار تەمەن ١٨ ساڵ نەگرتووە، بنەماڵەکان رێگری ناکەن لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی منداڵەکانیان کە تەمەنیان لە خواری ئەم تەمەنە دیاریکراوەیە.
 
بەم هۆیەشەوە دەبینین لە کۆمەڵگایەکی وەکوو ئێران، چەندین کێشە و گرفت دێنە ئاراوە کە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم کێشانەش هاوسەرگیری منداڵانی کام تەمەن و وازهێنانە لە خویندن.