IMG 20181112 223023 234

 
لاوان میدیا: پۆلێک لە لاوانی خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان، هەڵمەتێکی بەڕوو چاندنیان بەڕێوە برد.
ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی هەتاوی بەرانبەر بە ۱۲ی نۆڤامبری ۲۰۱۸ی زایینی، لاوانی خوێندکاری بنکەی "ژینگە" سەر بە پەیام نووری شاری مەریوان، لە هەڵمەتێکی ژینگەدۆستانە و ژینگەپارێزانەدا لە چەندین شاخی دەوروبەری مەریوان بەڕوویان چاند.
جێگای خۆشحاڵییە کە لاوانی خوێندکاری پەیام نووری شاری مەریوان بەڕێژەیەکی بەرچاو لەم هەڵمەتەدا بەشدارییان کردووە، جێگای ئاماژەیە جیا لە بنکەی "ژینکە"، پۆلەکانی فێرکاریی زمانی کوردی لەم هەڵمەتە ژینگەدۆستانەیەدا بەشدارییان و ئەم هەڵمەتەیان پێشکەش کردووە بە ڕۆحی پاکی ئەو شەهیدانەی کە لە پێناو ئاشتی و ئاوەدانی وڵاتەکەماندا گیانیان بەخت کرد.
بنکەی "ژینگە"، لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ۲۰۱۵ی زایینی، بە شێوەیەکی خۆڕسک دامەزراوە و بەردەوام سەرقاڵی چالاکیی ژینگەیی و فەرهەنگی بووە، یەکێک لە چالاکییەکانی ئەم بنکەیە هەڵمەتی بەروو چاندن بووە کە ئەمڕۆش وەکوو ساڵانی ڕابردوو لە زانکۆ پەیام نووری مەریوان بەڕێوە چوو.