PicsArt 09 20 08.14.45

 
 
لاوان میدیا: سێ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.
 
 
ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی خەرمانان هاوڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شنۆ بەناوی " نەجمەدین شادفەڕ" تەمەن ۳۲ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە
 
 
لە هەمان کات دا سەربازێکی کورد خەڵکی شاری کرمان لە پاتگانی شاری سنە کۆتای بەژیانی خۆی هێناوە
 
 
هەروەها هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی گوندی ناوتەنگی خان مەنسووری سەر بە شاری شائاباد بەناوی"موژدە عەزیمی" تەمەن ۳۰ ساڵ، ڕێکەوتی ۲٨ی خەرمانان کۆتای بەژیانی خۆی هێناوە.
 
 
ئەمە لە کاتێک دایە کە لە ماوەی ڕابردوو دا چەندین کەس بەهۆی بێ کار وکێشەی کۆمەڵاییەتی و چەندین کێشە و گرفتی دیکە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.