کۆمهڵایهتی
- زياتر
مێژووی مرۆڤ بەگشتی لەگەڵ چهمكی هەڵاواردن ململانێی زۆری هەبووە و بۆ لابردنیشی بە درێژایی مێژوو خەباتی کردووە. وەک خەبات بۆ لابردنی هەڵاواردن لە نیوان دەوڵەمەند و هەژار لە کۆمەڵگا، هەڵاواردنی نەتەوەیی (کە نەتەوەی کورد لەم بوارەدا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە)، هەڵاواردن لە بنەماڵەکان لە نێوان کچ و کور یان ژن و پیاو کە لە خانەی هەڵاواردنی ڕەگەزی جێ دەگرێت. لە هەموو کۆمەڵگاکانیشدا کەس یان کەسانێک هەبوون کە بۆ لابردنی ئەم دیارده کۆمەڵایەتی و تا ڕادەیەکیش دەروونییە، چالاکییان کردووه و تەنانەت خوێنیشیان بۆ داوه.