gandi

 

 

گاندی دوا بە دوای مانگرتنی ئەحمەد ئاوا چالاکییەکانی خۆی بۆ پەرەپێدانی خەباتی ساتیاگراها درێژە پێ دا، تا ساڵی ١٩١٩تێگەیشتنی بەرامبەر دەوڵەتی بریتانیا

 

 

و داگیر کردنی هێند بە تەواوی ئاڵوگۆری بە سەر داهات. تا ئەو کات پێی وابوو بە هێندێک ئاڵ و گۆری سەرەتایی لە شێوەی دەسەڵاتداری ئینگلیزییەکان لە سەر هێند، دەکرێ حکوومەتداری لە هێند وەک خۆی بمێنێتەوە. تەنانەت لە کاتی شەری یەکەمی جیهانی بۆ سەلماندنی وەفاداری خۆی بۆ ئینگلیز بۆ کۆکردنەوەی هێز هاوکاری بریتانیای کەبیری کردبوو. بەڵام لە ساڵی ١٩١٩ دەسەڵاتدارانی ئینگلیزی رەشنووسی دوو وڵات کە زوڵمێکی گەورە بوو بۆ سەر هێند، چەسپاند گاندیش هەروەک رێبەرانی تری هێند بەو رەشنووسە شڵەژا. بە پێێ ئەو رەشنووسە دەوڵەت دەیتوانی کەسانێک کە گومانی شۆرشیان لێدەکرێ بگرێ و دادگاییان بکات. هەروەها زیندانی بە بێ ددگایی کردن لە بەندەکانی ئەو رەشنووسە دابوون.


لەوکات دا گاندی پێێ وابوو کاتی ئەوە هاتووە کە تامی خەباتی جەماوەر بکات. لە مانگی مارسی ١٩١٩گاندی یەکەم تەجرەبەی خۆی بۆ رێبەری کردنی خەباتی جەماوەری دەست پێکرد. ئەو کات داوای لە خەڵک کرد کە مان بگرن. رۆژی شەشی ئاوریلی وەک رۆژی نەتەوەیی رۆژوو،مێتینگ و دەستکێشانەوە لە کار دەستنیشان کرد. ئەم خەباتە لە ئاشرامی ساباتی را دەستی پێ کرد گاندی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم شۆرشە سەردانی زۆربەی ناوچەکانی هێندی کرد و خەڵکی فێری ساتیاگراها دەکرد. لەبەمبەئی شانەیەکی لە پیاوچاکان بۆ رێبەری کردنی خەڵک پێک هێنا. بەم شێوەیەی خەباتی تێدا دەستنیشان کردبوو و داوا لە خەڵک کرابوو لە سەر ئەم رێنماییانە سوور بن، خۆبواردن لە توند و تیژی بەرامبەر بەو کەسانەی بەشداری خەبات نابن هەوەها شکاندنی هێندێک یاسا، نەدانی سەرانەی خوێ هەروەها خوێندنەوەی کتێبە قەدەخەکراوەکان بەتایبەت کتێبی وەرگێردراوی "تا ئەم دواییە" لە نووسینی راسکین و نامیلکەی سەربەخۆی هێند لە نووسینی گاندی، رۆژوو گرتن،بەشداری لە مێتینگ، نەچوونە سەر کار لەو خەباتە جەماوەرییە بوو کە گاندی وەرێێ خستبوو.


بەڵام ئەم چالاکییانە بە دەستێوەردانی پۆلیس و نیشانە کردنی خەڵک بوو بە هۆی روودانی توند و تیژی، لە هێندێک لە شارەکان حکوومەت نیزامی راگەینرا. دوابەدوای گرتنی دوو رێبەری سیاسی لە شاری ئیمیریتسار شۆرش و نائارامی لەو شارە دەستی پێکرد. لە رۆژی سێزدەی ئاوریلی ١٩١٣ بە هەزاران هێندوو بۆ بەشداری لە فستیڤالێکی ئایینی لە باخی جالیان والا کە چوار دەوری دیوار بوو کۆ بوونەوە کە لە نەکاو سەربازانی بریتانیایی بە فەرماندەی ژێنراڵ دایر خەڵکیان تیرباران کرد لەو کۆبوونەوەیەدا ٢٠ هەزار کە س کۆببونەوە کە ٣٧٩ کەس بوونە قوربانی و سێ ئەوەندەی تریش بریندار بوون. دوو رۆژ دواتر حکوومەت نیزامی راگەیەنرا. هێندییەکان دەبا بەو کۆڵانەی دا برۆن کە ژنە ئینگلیزییەکە لەوێ دەسترێژی کرابووەسەر ئەویش بەشێوەی نهێنی و لە سەر زگ، لەو کاتەدابوو کە خەباتکارانی هێند پێیان وابوو بریتانیا لە هێند دەرناکرێ.


گاندی دانی بەوە نا کە لێکدانەوەکەی سەبارەت بە دەسپێکی خەبات لە هێند هەڵە بووە.
هێندێک پێیان وابوو کە هەڵەکە دەکەوێتە سەرشانی گاندی ناوبراو بۆخۆشی هەر لە سەر ئەو بروایە بوو. قبووڵی بوو کە هەڵوێستەکەی سەبارەت بە دەسپێکی خەبات ‌هەڵە بووە بۆ دەسپێکی خەبات، لە راستیدا خەڵکی هێند بە باشێ خەباتی گاندییان فام نەکردبوو. گاندی دیسان دەستی کرد بە پەروەردە کردنی خەڵک لە رێگای دوو گۆڤار یەکیان بە زمانی ئینگلیزی ئەوی تریشیان بە زمانی گۆجراتی،
مەبەستی سەرەکی گاندی لە دەرکردنی ئەو گۆڤارانە گەیاندنی پەیامی خەباتی مەدەنی بوو کە لەم چەشنە لە خەبات هەموو جۆرە سزایەک بە ئاشکرا دەدرێت هەروەها سزاکانیش بە رووگەشییەوە وەردەگیرێن هەروەها ناوبراو هەوڵی دا ئینگلیزییەکان تێبگەیەنێ ئەو رێگایەی گرتوویانەتە بەر هەڵەیە و هەروەها هەوڵی دا کە پشوودرێژی لە لایەنگرانی بزووتنەوەی ساتیگراها دا چێ بکات.


کەرەسە ئینگلیزییەکان بایکۆت کران و بە جێی ئەو رستن و چنین کە لەماڵەوە بە دەست دەکران بوو بە باو و جێگای کەرەسە ئینگلیزییەکانیان گرتەوە کە بە نێوی بزووتنەوەی سواداشی نێوی دەرکرد. داوایان لە خەڵک کرد لە واز لە کاری حکوومی بێن بۆ نموونە خانەی داد و بنکە یاسا دانەرەکان هەروەها منداڵەکانیان لە قوتابخانە ئینگلیزییەکان دا ناونووسی نەکەن. بەو شێوەیە روحی یەکیەتی لە قوتابخانە ئینگلیزییەکان دا کە لە ژێر کاریگەری دەسەڵاتی نیزامی دابوون چێ بوو.


لە ساڵی ١٩١٩ کۆنگرەی نەتەوەیی هێند دیویست کۆنگرەی نافەرمانی مەدەنی رابگەیەنێت. بەڵام گاندی دژی ئەو هەڵوێستە بوو هۆکاری ئەوەی کە گاندی دژایەتی دەکرد روودانی توند و تیژی لە یەکەێ لە قەسەبەکانی هێند لە لایەن گوندنشینانەوە بوو لەم هێرشەدا دانیشتوانی قەسەبەیەک بە نێوی چواری چرا هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس و ٢٢ کەسیان لە ئاگردا سووتاند هێندێک لە رێبەران راگرتنی بزووتنەوە بە هۆی توندوتیژییەوە لە لایەن گوندێک لە نێو ٧٠٠ گوندی هێندوستانەوە بە کردەوەیەکی نالۆژیکیان دەزانی، بەڵام گاندی بە هۆی ئەزموونی پێشووی خۆی کاتی دەسپێکی بزووتنەوەکەی بە زوو دەزانی. رۆژی ١٠ی مارسی ١٩٢٢ گاندی گیرا و پاش دادگایی کردن بە تۆمەتی لایەنەنگری لە شۆرش و نافەرمانی لە حکوومەت بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا گاندی بە پێێ باوەرەکانی خۆی زیندانی بە روویەکی کراوە وەرگرت و دووساڵ دواتر بە هۆی نەخۆشی ئاپاندێز و بە مەیلی خۆی لە زیندان ئازاد کرا بەڵام بە پێێ باورەکانی تا ٤ساڵ رەخنەی لە حکوومەت نەگرت.


دوای ئازاد بوونی پێێ وابوو لە هەنگاوەکانی بۆ یەکیەتی هێند و موسڵمانەکان دا رەنج بە خەسار بووە. و توند و تیژی قەومی لە هێندوستان دەستی پێکردووە. گاندی هەوڵێکی زۆری دا بۆ یەکیەتی دووبارەی نێوان ئەوان. گاندی ئەوانی هاندا کە پێکەوە وت و وێژ بکەن و پێێ راگەیاندن بە بێ یەکیەتی، خەباتی نەتەوەیی و بەرفراوان بەدژی ئینگلیس ناکرێت. بەڵام هەوڵەکانی ناوبراو بێ ئاکام مایەوە. لە پاییزی ساڵی ١٩٢٤تووند و تیژی گروپی گەیشتە ئەوپەری خۆی.گاندی دەستی کرد بە رۆژووگرتن و رایگەیاند تاگەرانەوی ئاسایش و ئارامی خۆ لەنان خواردن دەبوێرێت گاندی ٢١ رۆژ بە رۆژوو بوو ئەمە بوو بۆ بە هۆی ئەوەی هەردوو گرووپ نوێنەرانی خۆیان بۆ وت و وێژ هەڵبژارد و لە راگەیەندراوێک دا توندو تیژییان مەحکووم کرد و باوەری خۆیان بە سەربەخۆیی هێند دووبارە کردەوە، بەم شێوەیە بوو کە گاندی رۆژۆکەی خۆی شکاند. گاندی دوای سێ ساڵ لەو رووداوە سەردانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی هێند بە مەبەستی یەکیەتی لە نێوان چین و توێژەکانی هێند کرد و لەو سەفەرەدا گاندی خەڵکی هان دەدا قوماشی چندراوی دەستی خۆیان لە بەر بکەن. گاندی خەبات بە دژێ بە گلاو زانینی توێژێک لە کۆمەڵگا خەو و خۆراکی لێ حەرام کردبوو.بابەتی داهاتوو پێوەندی بەم کێشەوە هەیە...

سۆران شێرزاد