ismail ali mohamadi 95نەتەوەگەرایی یان باوەڕمەندبوون بە نەتەوە یان ناسیۆناڵیزم (nationalism) شێوازێک لە ئاگایی بەکۆمەڵە کە بەواتای بوونی نەتەوەیە و پێی دەڵێن "ئاگایی نەتەوەیی".

 ئاگایی نەتەوەیی زۆربەی جار بریتییە لە ڕێکخەری هەستی ئەمەگناسی و بەستراوەبوونی تاکەکان بە توخمەکانی پێکهێنەری چەمکی نەتەوە؛ لەوانە زمان، نەریتەکان، بایەخەکانی نێو کۆمەڵگا، نۆڕم و بەگشتی کەلتور. هەروەها هەندێک جار دەبێتە پاڵنەر و هۆکارێک  لەمەڕ چوونەسەری ئاستی باوەڕبەخۆبوون و خۆبەکەم نەزانین لەبەرامبەر نەتەوەکانی دیکە کە ئەم چەند هێما وەک سەرەکیترین خاڵەکانی پێناساندنی هەر نەتەوەیەک بە ئەژمار دێت: 1.ئاڵا 2. سرودی نەتەوەیی 3.شوناسی نەتەوەیی 4. زمان و کەلتوری نەتەوەیی.

بەگشتی ئەم چەمکە بریتییە لە ڕەوتێکی سیاسی و خەڵکی ڕێئالیست کە بۆ بردنەسەری ئاستی باوەڕەکان، خولیا و شوناس و مافویستی لەسەر بناغەی قازانجی گشتی هەوڵ دەدات و بەم هۆیەشەوە دەبێتە هۆکارێک بۆ هەڵسوڕانی سیاسەتی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات و لە کۆتاییشدا  گەیشتن بە پێشکەوتنی نەتەوە و بردنەسەری پێگەی خۆی تا ڕادەی شارستانییەتی جیهانی.

ناسیۆناڵیزم دژی بیری نوێی "جهان‌میهنی"یە کە بە ئینتێرناسیۆنالیزم دەناسرێ و لایەنگری لە لابردنی سنوورەکان بە گشتی و لەنێوبردنی ناوی"وڵاتە".

ناسیۆناڵیزم بە خستنە ڕووی چەمکگەلێکی وەک "سۆزداری بۆ نیشتمان یان نەتەوە پەرستی، لەدژی بیروبڕواکانی ئینتێرناسیۆناڵیزم دەوەستێتەوە و تێدەکۆشێ ئەم کەموکوڕییانە یان بێنۆڕمییەکان لە نێو ببات.

ناسیۆناڵیزم لە سیاسەتدا بووەتە ژێرکۆمەڵەی هەندێک لە باوەڕە نیزیکەکانی خۆی بۆ وێنە: ناسیۆناڵ سوسیالیزم و ناسیۆناڵ دێموکراسی. لە ڕاستیدا ناسیۆناڵیزم بریتییە لە پێکەوەژیانی یەکە سیاسییەکان کە پێکەوەمانەوە و یەکگرتوویی گەرەنتی دەکات.

لە زانستی "مرۆڤناسیدا" شوناسی نەتەوەیی نەتەنیا پێوەندی بە کەلتورەکەیانەوە هەیە بەڵکوو پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە شوێنی ژیانیشیانەوە هەیە کە هەلومەرجی ژێئۆپۆلۆتیکی و هەرێمیش کاریگەری لەسەر دادەنێت. بەکورتی ئەم هۆکارانە شوێندارییان لەسەر دەروون ناسی خەڵکیش هەیە کە پرسگەلێکی گرێدراو بە چەمکی نەتەوە و ناسیۆناڵیزمن.

سەرچاوە: ئنترنێت

و: ئیسماعیل عەلی‌محەممەدی