ARSALAN RAHMAN rozhnamawany.com چەمکی تابوری پێنجەم 

شاکار ئیبراهیم

 

 تابوری پێنجەم بەشێکە لە شەری دەرونی هەربۆ زیاتر ناساندنی ئەم چەمکە دەبێت سەرتا بگەڕێینەوە بۆ شەری دەرونی ، 

 

کەواتە شەری دەرونی چیە ؟

زانایان پێناسەی جۆراو جۆریان بۆ کردووە نەیانتوانیوە لەسەر پێناسەیەکی دیاری کراو ڕێکبکەون هەربۆیە بەشێک لەزانایانی ئەم بوارە پێان وایە کە شەری دەرونی ئەو شەڕەیە کە بەشیکی زۆر لەدەزگاکانی دەوڵەت دەخرێتە خزمەتی و زۆرێک لە پێداویستیەکانی بۆ فەراهەم دەکرێت بەمەبەستی تێکشکاندن و لەناوبردنی بیرو هۆشی لایەنی بەرامبەر ، (ئەیزنهاوەر ) لە پێناسەی بۆ ئەم جۆرە شەڕە دەلێت ( شەری دەرونێ هەلیکە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر لایەنی بەرامبەر بەبێ هیچ زیانێکی گیانی ).
لەسەرەتای دروستبونی مرۆڤەوە شەڕ لەنێوان تاکەکاندا بونی هەبووە ئەویش بەهۆی هەستی خۆپەرستی و بەرژەوەندی تاکلایەنەی مرۆڤەوە کەوای کردووە بۆ پاراستنیان پەنا ببەن بۆ شەڕ لەگەڵ تاکە بەرژەوەندی پەرستەکانی تر ،بۆیە دەبینین سەرەتای سەرهەلدانی شەری دەرونی لەلای چینیە کۆنەکان سەری هەڵداوە و پاشان هندیەکان پەرەیان پێداوە ، شەری دەرونی لەسەرەتادا چەند شێوازێکی لەخۆ دەگرت لەوانە ( فیتنەیی ، نانەوەی دووبەرەکی ، ترس و لەرز ).
قۆناخی زێڕینی شەری دەرونی لە دوای جەنگی ساردوە دەست پێدەکات لەنیوان هەردوو بلۆکی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا کە ئەم دوو بەرەیە لەو شەرە ساردەی لەنێوانیاندا هەبوو پەنایان بۆ زۆرێک لە ڕیگاکان برد بۆ یەکلایکردنەوەی ناکۆکیەکانیان و بەدەست هێنانی سەرکەوتن ،لە رۆژگاری ئەمڕۆدا شەری دەرونی گەشەکردنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ، دەتوانین شێوازە نوێکانی شەری دەرونی لەچەند خاڵێکدا کورت بکەینەوە لەوانە 
ا.پڕوپاگەندە 
ب. بڵاو کراوە 
ج.تەلەفزیۆن 
د.وتی وتی 
‌و . تابوری پێنجەم

کەواتە تابوری پێنجەم چیە ؟
شێوەیەکە لەشێوەکانی جەنگی دەرونی ڕۆحی کە ئازادی بیرکدنەوە لە خودی مرۆڤ دووردەخاتەوە هەستی مرۆڤایەتی و نەتەوەی لەتاک دادەماڵێئ ئەوەش لەڕێگەی ئەو کەسانەوە دەبێت کە شارەزاییەکی زۆریان لەبیرو بۆچونی مرۆڤدا هەیە ،
سەرەتاکانی سەرهەلدانی تابوری پێنجەم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٧٨٩ بەڵام لەو کاتەدا بەشێوەیەکی تایبەتی بایەخیان پێنەدا و گرنگیەکی ئەوتۆی نەبوو لەلای دەوڵەتان تاوەکو ساڵی ١٩٣٣ کە بەلێهاتوانە لەشەری ئیسپانیا و ئەلمانیا بەکار هات ، ئەو کاتەی شەر لە نێوان ئەلمانیا و ئیسپانیا سەری هەلدا ئەلمانیا لە چوار لاوە پەلاماری دەوڵەتی ئیسپانیای دا سەرکردە سەربازیەکانی ئەو شەڕە باسیان لە بەرەی پێنجەم دەکرد وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو گروپەی کە لەناو ئیسپانیا کاریان دەکرد بۆ بڵاو کردنەوەی پروپاگەندەو ترس ودڵەڕاوکێ لەناو ئەو دەوڵەتەدا لەبەرژەوەندی ئەڵمانایا بەو گروپە وترا تابوری پێنجەم .
بۆ دروستکردنی تابوری پێنجەم لەهەر دەوڵەتێکدا پەنا دەبڕیتە بەر چەندین شێواز و ڕێگای جودا کە گرنگترین وسەرەکیترینیان پەنابردنە بۆ سەرکردەو تاکە کاریگەرەکانی ئەو کۆمەڵگەیە چونکە توانای ئاڕاستەکردنی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانیان هەیە سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان ، 
بۆ کۆنترٶلکردنی ئەو کاسایەتیانە چەند ڕێگەیەک دەگیریتە بەر لەوانە پێدانی زێڕ و پارەو پول بەو کەسیاەتیانە ، یاخود دۆزینەوەی خاڵە لاوازەکانی ئەو تاکانەو بەکارهێنانیان .
نمونەی هەرە زیندووی ئەم شیوازە لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی دووەم ئەڵمانیا ژمارەیەک کەسایەتی لەناو بەریتانیا دا دروست کرد کەکاریان بانگەشەکردن بوو بۆ هیتلەر کە کاریگەریەکی زۆری خستە سەر کۆمەڵگەی بەریتانی لەو کاتەدا ڕای گشتی کرد بەدوو بەشەوە لەنێوان لایەنگرانی هیتلەر و دوژمنانیدا ،
جگە لەوە چەند ڕێگەیەکی تر بەکار دیت بۆ دروستکردنی تابوری پێنجەم لەوانە پەنابردن بۆ کەسە ڕەوشت نزم و نیشتیمان فرۆشەکان ، پەنابردن بۆ ڕێکخراو و هێزە لاوزەکانی ساحەی سیاسی ئەو دەوڵەتە بەمەرجی گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسی لەو دەوڵەتەدا دوای سەرگرتنی پلانی تابوری پێنجەم و روخاندنی دەسەڵاتی سیاسی ئەو کۆمەڵگەیە ، بۆ نمونە ئەڵمانایا کاتێک ئیسپانیای خستە ژێر ڕكێفی خۆیەوە ئەو کەسە نێشتیمان فرۆشانەی کرد بەدەشڵاتداری ئەو ناوچەیە .

دەتوانین بە کورتی چەند ڕێگەیەک بۆ بەرەنگار بونەوەی تابوری پێنجەم ؟؟؟!!!!!
١.ئاگادارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە لەمەترسیەکان کە بەهیچ شێوەیەک نهێنیەکانی دەڵەت و کۆمەڵگە لەلای هیج کەسێکی بێگانە نەدرکێنرێ لەکاتی بونی گوماندا دەزگا پەیوەندی دارەکانی لێ ئاگادار بکریتەوە.
٢.ڕێگە گرتن لەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی کە پڕو پاگەندە بۆ دەوڵەتی بەرامبەر دەکەن کارەکانیان بەرز دەنرخێن بەبی لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی نیشتیمان .
٣.دەبێت تاکی بەهێز و ڕۆسبیر لە کۆمەلگەدا دروست بکرێت ، لایەنی ئابوری گەشەی پێبدرێت تاوەکو لاوازی بارودوۆخی ئابوری نەبێتە هۆکارێک بۆ بەکارهێنانی ئەو تاکە .
٤. پەیڕەوکردنی دیموکراسیەتی ڕاستەقینە لە دەوڵەتدا، بۆ ئەوەی تاکەکان بەشداری ڕاستەقینەیان هەبێت لە دەسەڵاتی سیاسی دا کە لەدواجاردا کاربکەن بۆ پارستنی ئەو دەسەڵاتەی کە خۆیان بنیاتیان ناوە
٥دروستکردنی سوپایەکی بەهێزی نیشتیمانی و ڕێگرتن لە دیاردەی چەک هەڵگرتن لەلایەن تاکەکانی کۆمەڵگەوە.
٦. کردنەوەی خول و پەیمانگای تایبەت بەم بوارە تاوەکو تاکەکان شارەزایان هەبێت لەسەر هۆکار و دەرئەنجامەکانی تابوری پێنجەم .