لاوان وەک سێنفێکی گرنگی کۆمەڵگا ڕۆڵی بنچینەیی لە بنیادنان و پێشخستنی بوارەکانی ژیان دەبینن ، بۆیە ئەم توێژە پێویستی بە ڕاهێنانی بەردەوام و خۆراکێکی ڕۆحی پەروەردەییانە هەیە تاوەکو بتوانرێت هەم لاوان خۆیان لە ژیانی خۆیاندا ئاسودە بن و هەروەها بۆئەوەی لاو لە کۆمەڵگادا بە ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان هەڵبستن و ببن بە پێشەنگی پێشکەوتن و چارەسەری گرفتەکان ... بۆ ئەوە پرۆسە ڕێکخراوەییەکان و ڕۆڵگێڕان و هەڵسوڕان لە چالاکی ڕێکخراوە جۆربەجۆرەکاندا دەتوانێت لاوان بەوشێوەیە ئاراستە بکات ..organization

v      کاری ڕێکخراوەیی یەکێکە لە ئامرازەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆمەڵگاکان لەسەردەمی ئێستامان .  

v      ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کاری ڕێکخراوەیی گرنگی زیاتر پەیدا دەکات ،چونکە لەم سەردەمە کاری حکومی چ لە ووڵاتانی  پێشکەوتوو یان تازە گەشەکردوو ناتوانێت ویستی تاکەکانی کۆمەڵگا دابین بکات ، چونکە بەهۆی ئاڵۆزیەکانی باری ژیان وویستە کۆمەڵایەتیەکانیش زیاد دەبن و لە گۆڕانی بەردەوام دا دەبن .

v      بۆ یە پێویستی بۆ لایەنی تر هەیە کە بە تەریبی لەگەڵ کاری حکومی کار لەسەر پڕکردنەوەی پەرەپێدانی وویستە کۆمەڵایەتیەکان بکات .

v      ئەو لایەنە چیە ؟ ئەو لایەنە هەموو ئەو ڕێکخراوانەن کە لە بوارە جیا جیا جیاکانی کایە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری و هتد.. کار دەکەن .

v      دەکرێ بڵێین لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان ڕۆلی ڕێکخراوەکان زۆر جاران پێشەنگە لە چارەسەری پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و ڕۆشنبیریەکاندا و زۆر جاریش پلانەکانیان لە بوارە تایبەتمەندەکاندا پلانی پێشکەوتوو بەرچاون .

v      لە ئێستادا کاری ڕێکخراوەیی گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە ، هەم  لە چەمکەکانی ، لە وەسیلەکانی ، هەم لە ستوونەکانی ، ئەویش بەهۆی گۆڕانکاریە خێراکان .

v      ئەگەر پێشتر کاری ڕێکخراوەیی بریتی بووبێت لە پێشکەشکردنی ئاگایی و هوشیاری و ڕێکخستن و هەندێ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ، ئەوا گۆڕانکاریەکان وایان کردووە کە ئامانجی ئێستای کاری ڕێکخراوەیی ببێتە گۆڕان لە کۆمەڵگا و پەرەپێدانی بەردەوام و نوێبونەوە و گونجان لەگەڵ سەردەم . واتە دروست کردنی جوڵە و نەهێشتنی چەق بەستوویی  لە کۆمەڵگا.

v      بنەماکانی سەرکەوتن لە کاری ڕێکخراوەیی زۆرن ، بەڵام گرنگترین بنەما بۆ سەرکەوتنی کاری ڕێکخراوەیی توانای مرۆییە . چەند ئەم توانا مرۆییانەی ناو ڕێکخراو تێگەیشتوو بن لە گرنگی و بایەخی کارەکانیان ، ئەوەندە زیاتر بەرهەمی ڕاستەقینە و ئیجابی بەدەست دێت .

v      هەر لە سۆنگەی گرنگی و بایەخی توانای مرۆیی لە کاری ڕێکخراوەیی ، سەرەکی ترین کۆڵەگەی توانای مرۆیی لەهەر کۆمەڵگایەک (لاوانن ) ، حەماسی لاوان بۆ کاری ڕیکخراوەیی وا دەکات ئاراستەی کۆمەڵگا بەرەو باشتر بڕوات ، لەهەمان کاتیش شارەزایی و توانا و لێهاتویی وزانایی لاوان زیاتر بەرجەستە دەکات و ئامادەیان دەکات بۆ کاری زیاتر لە داهاتوو.

v      بە هەمان شێوە گرنگیەکانی کاری ڕێکخراوەیی زۆرن ، بەڵام یەکێک لە دیارترین گرنگیەکان ، ڕۆل پێدانە بە تاکەکانی کۆمەڵگا ( بە تایبەتیش لاوان ) کە ڕۆلی خۆیان بگێڕن و وەلاء و ئینتیمایان بۆ کۆمەڵگاکانیان هەبێت ، جگە لە بەدیار خستنی ووزە و توانا شاراوەکان و سوود وەرگرتن لێیان .

v      بۆیە دەکرێت بۆ گرنگیەکانی کاری ڕێکخراوەیی بۆ لاوان بڵێین :

Ø      بەهێز کردنی ئینتیما و بەشداری لاوان لە بنیاد نانی کۆمەڵگا.

Ø      پەرەپێدانی توانا و لێزانینی کەسی ی لاوان لە هەردوو لایەنی کرداری و زانستیەوە .

Ø      بەهۆی کاری ڕێکخراوەییەوە بوار دەدرێتە لاوان کە ئەو گرفت وکەلێنانە دەست نیشان بکەن کە لەکۆمەڵگادا هەن و پێشنیاری چارەسەریان لا دروست بێت .

Ø      ئامرازێکە بوار دەداتە لاوان کە بیروڕایان دەربڕن دەربارەی هەموو ئەو کێشانەی کە ڕوو بە ڕووی کۆمەڵگا دەبێتەوە .

Ø      بوار دەداتە لاوان بۆ ئەوەی بتوانن کار و خزمەتگوزاری پێشکەشبکەن  و ڕایان دەهێنێت لەسەر چارەسەری ئەو گرفتانەی کە دێتە ڕێگایان.

Ø      بوار دەداتە لاوان کە بەشدار بن لە دانانی ئەولەویاتی کۆمەڵگا و لە هەمووشی گرنگتر بەشداری کردن لە دروست کردنی بڕیار .

v      گرفتەکانی بەشداری لاوان لە کاری ڕێکخراوەیی:

Ø      خراپی باری ئابوری و گوزەرانی بەشێکی لاوان وا دەکات بایەخ نەدەن بە کاری ڕێکخراوەیی .

Ø      هەندێ نەریتی باوی ناو کۆمەڵگا بە تایبەت بۆ کاری ڕێکخراوەیی ئافرەتان .

Ø      نەزانین و کەمی هۆشیاری دەربارەی سوود و گرنگی کاری ڕێکخراوەیی .

Ø      نەناساندنی پرۆگرام و چالاکیەکانی ڕێکخراوەکان بە شێوەیەکی ئەکتیڤانە .

Ø      ڕا وەرنەگرتن و بەشداری پێنەکردن لە بڕیار دان لە ناو ڕێکخراوەکان .

Ø      کەمی پرۆگرامەکانی پێگەیاندن لە ناو ڕێکخراوەکان .

v      لاو چی دەوێت لە ڕێكخراوەکەی :

Ø      هەست بکات ڕیزی گیراوە و بڕوا و متمانەی پێ بەخشراوە .

Ø      هەڵسوکەوت لەگەڵی بە شێوەیەکی شەفاف و دیموکراسیانە .

Ø      یارمەتی دانی بۆ بەدیارخستنی تواناکانی .

Ø      تێگەیاندنی لە بەرنامە و کاری ڕێکخراوەیی .

Ø      پێسپاردنی ئەرک و بەکارخستنی .

Ø      هەست بکات بایەخی پێ دەدرێت و جدین لەگەڵی .

v      بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی کاری ڕێکخراوەیی :

Ø      پلانی گونجاو .

Ø      ڕێکخستن و تێکەڵاو بوون لەگەڵ توێژەکان .

Ø      هەمەڕەنگی لە جۆر و چۆنایەتی چالاکیەکان .

Ø      هەڵبژاردن و دەستنیشان کردن و کارکردن لەسەر تاک .

Ø      پێگەیاندن و ڕاهێنان .

Ø      ڕاگەیاندن و گەیاندنی پەیام بە شێوەیەکی ئەکتیڤ .

Ø      کۆکردنەوە لە چوار چێوەیەکی گونجاو و شیاو بۆ گۆڕانکاری .

Ø      هاندانی بەردەوام و پشتگیری و سوپاسی کەسە چالاکەکان .

Ø      هەڵسەنگاندن و جیا کردنەوە .

Ø      بە دواداچوون .

ساسان عەونی

بە سپاسەوە وەرگیراوە لە لە بلۆگی تایبەتی کاک ساسان