Warning: getimagesize(images/ismail_ali_mohamadi.jpg): failed to open stream: No such file or directory in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 468

mediaراگەیاندن چوار رەگەزە:

ـ زانسته

ـ یاسایە

ـ ئەخلاقە

ـ هونەرە

 

 

زانست:

راگەیاندن چەکێکی دوو سەرە، سەرێکیان زۆر جوانە وەکوو ئەوەیکە هەواڵی راست و دروست بگوازێتەوە، بەرنامەی ئامووزشی و تەفریحی هەبێت و... بەڵام سەرێکی تری دەکرێ زۆر ناشیرین بێت، لەوانەیە زانیاری ناراست بڵاو بکەیتەوە، خەڵکی بریندار بکەیت و ...

 

 

ــ یاسا:

یاسا بریتییە لە کۆمەڵێک ئەحکام لەسەر لایەنێک لە لایەنەکانی ژیان کە یاسادانەر دایدەڕێژی و دەوڵەتیش لە ڕێگای دەسەڵاتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکات.

 

 

ــ ئەخلاق:

بریتییە لە کۆمەڵێک بەها و پرەنسیپ کە دەبنە هۆی ئاراستەکردنی رەفتاری گونجاو، لە کاتی خۆیدا،و هەروەها رەخساندنی بواری گونجاو بە گفتوگۆی ئازاد، کەم‌کردنەوەی زەرەر و زیان لەگەل پاکیی پیشەی رۆژنامەوانی.

 

 

ــ هونەر:

هونەری ئامادەکردنی بەرنامەیەک هەر لە ئیدەی بەرنامە هەتا کاتی بڵاوبوونەوە بە قۆناغێ جیاجیادا تێدەپەڕێ کە پێوسیتی بە هەست‌ناسکی، جوان‌ناسی و خەلاقییەت و داهێنانە.

 

 

 

  هۆکارەکانی لاوازیی راگەیاندنی کوردی

 

ـ هۆکاری موزوعی (بابەتی)

دۆخی کوردستان بە جۆرێک هەڵکەوتووە کە کێشەی خاک و خەڵکەکەی هەیە، تەرخان‌کردنی بەشێک لە کارەکان جۆرێک حەقانیەتی تێدایە، بەڵام ناکرێ رۆژنامەنووس ملی هەموو بابەتەکان بۆ ئەو سووچە رابکێشی.

 

ــ دوو شت دەبێ لێک جیا بکرێنەوە:

ئەوەی بابەتی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان دەبی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان کار بکرێت.

دوو؛ لە هەمان کاتدا هەندێک پابەندبوونی نیشتمانی هەیە، بۆ بڵاکردنەوەی وتار، بیروڕای بەرپرسان و کۆڕ و کۆمەڵ و کۆنفرانسەکان ...

 

ــ ئیستانداردە نێودەوڵەتییەکان وەکوو:

 

ــ زمانی راگەیاندن: تێکەلاویەک لە زامنی ئاسایی خەڵک و زمانی زانستی، کە زمانێکی دروست دەبێت کە پێی دەڵین زمانی راگەیاندن.

 

ــ مودیریەتی راگەیاندن:

بنەما ئەخلاقییە نێودەوڵەتییەکان (راستی و دروستی، کەم‌کردنەوەی زەرەر و زیان، بێ‌لایەنی، بەرپرسیارەتی، ...)                                                                  

 

ــ هۆکارە خودییەکان:

 

ــ نەبوونی پسپۆری: لاوازی ئاکادمیا لە زانکۆ و پەیمانگاکان و لاوازی کارمەندانی راگەیاندن.

 

ــ سیستمی راگەیاندن لە هەر چوار بەشی کوردستان حیزبییە؛ هەر بۆیە کارمەندەکانیشی حیزبین و  کاری حیزبی جێبەجێ دەکەن.

 

ــ رۆژنامەنووسان بۆخۆیان پەرە بە بواری خۆیان نادەن.

 

پابەندنەبوون بە ئوسوڵە ئەخلاقی و نێودەوڵەتییەکان.

 

هەر چەندە هەر یەک لەو خاڵانە زۆر بابەت و لایەنی‌تر لەخۆ دەگرێت بەڵام بە کورتی ئەو چەند خاڵە بنەمای ئەسڵی راگەیاندنە.

 

 

ismail ali mohamadiئامادەکار:

ئیسماعیل عەلی‌محەممەدی