IMG 20190609 211200 644

 
لاوان میدیا: زۆر جار کاتێک باس لە هێز و شوێندانەری و کاریگەریی لاوان، لە بوارەکانی سەلماندنی بوونی نەتەوەدا دەکەین، بە ئەرکێکی گران و مەحاڵ دێتە نێو زەینی تاکەوە، کە هەست دەکات توانایەکی بۆ گڕدانی شۆڕش و دەرخستنی تواناکانی نییە.
 
بە سەرنجدان بەم حاڵەتانە، دەبینین ڕۆژانە لاوانی نیشتمان پەروەری کورد، بە شکاندنی کۆمەڵێک لە تاپۆوەکان، دەبن بە خولقێنەری ماناگەلێکی تایبەت لە هەبوون و بەرابەری دەکەن، لەگەل مەفهوومە بەرزە ئەخلاقییەکان و جمانێک، لە ناخی کۆمەلگادا وەڕێ دەخەن و دەبنە مایەی شانازی بۆ نەتەوەیەک.
ئەو تاکانە یاسای بێدەسەڵاتی دەشکێنن و دەبنە خاڵی سەرنجیک بۆ جیهان، بە نوێنەرایەتی نەتەوە و میلەتێک، ئاڵایەک کە نکۆڵی لە بوونی دەکرێت بەرز دەکەنەوە و نیشان دەدەن کە میلەتێک بوونی هەیە.
 
لە نموونەی ئەو لاوانە، دەتوانین سەرنج بخەینە سەر سەرباشقەیەکی ئاڵاهەڵگر، کە سەرکەوتنەکانی، بە هیوای ه ئاڵای نەتەوەیەک و بەرز کردنەوە و دەنگی کپ کراوی میلەتێکی ژێر چەپۆک، بە دنیا دەگەیەنن.
ماکوان، کوڕێک لە زاگرۆسەوە و لە ڕەچەڵەکی ڕۆڵەکانی خۆرەتاو، باڵێکی بەهێز لە شکست پێهێنانی رکابەرەکانی و لاوێک، کە خۆشییە گەورەکانی ژیانی، بە کوردستان پێشکەش دەکات و دەبێتە نوێنەری نەتەوەیەک، دەبێتە سەلمێنەری هێز و توانای لەگیران نەهاتووی کۆمەڵە مرۆڤێک، کە ساڵەهایە بۆ مافێکی بن پێ خراو دەشەڕێن.
 
"ماکوان ئەمیرخانی"، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەلاتی کوردستان کە لە وڵاتی فینلانددا دەژیت لە سەرتۆپەکانی ئەو لاوە سەرکەوتووانەیە.
 
ماکوان وەک لاوێکی بەهەستی کورد، عاشقی نیشتمان و زێدەکەیەتی و پاش بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە هەر کێبڕکێیەکدا، ئاڵای کوردستان بەرز دەکاتەوە و ئاوایە کە ئەو، وەفاداریی خۆی بەرانبەر بە خاک و گەلەکەی دەسەلمێنێت، ئەو بە هیوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەجەنگێت و لە سەر دەستەکانی خۆی توانای خەڵکی کورد بە دنیا دەناسێنێ.
 
ئەمە واتا ئەو هێز و توانا پەنگ خواردووە، کە وەک بۆمبێک دەتوقێتەوە و هیچ هێزێک پێی کۆیلە ناکریت و لە هیز و توانای لاوەکانی کۆمەلگادا کە وەک کاریگەرترین توێژی هەر کۆمەڵگایەک بە هەژمار دێن خۆی نیشان دەدات.
 
ماکوان و ماکوانەکان دەتوان نموونەیەک بن بۆ دەرخستنی هیز و ئیرادەی پێشڕەوی لاوان.