هەواڵی سیاسی

IMAGE 2018 08 25 185833

لاوان میدیا: لە ئاکامی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی دەوربەری شاری مەریوان کە بە هۆی تۆپبارانەکانی سپای پاسدارانەوە ئاگری تێ بەربوو، چوار چالاکی ژینگەپارێزی ئەو شارە گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۳ی خەرمانانی ۲۷۱۸ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۲۵ی ئاگۆستی ۲۰۱۸ی زایینی، لە ئاکامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی سلەسێ و پیلەی شاری مەریوان لە لایەن هێزە تیرۆریستییەکانی سپای دژی گەلیی پاسداران، دارستانەکانی ئەو ناوچەیە ئاگری تێ بەربوو، چەندین کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو شارە و دەوروبەری هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان دا، کە بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی چوار چالاکی ژینگە پارێز.

لاپەڕەی فەرمی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی "پاژین" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام، ناوی ئەو چوار کەسەی کە بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە گیانیان لە دەست دا ڕادەگەیاند، کە برتین لە: شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشتی (حوسەین زادە)، ڕەحمەت حەکیمی نیا، محەمەد پەژۆهەشی.

هێزەکانی ڕێژیم بە هەموو شێوەیەک هەوڵی زیان گەیاندن بە سروشتی و کوردستانیان داوە، بە تایبەت بە تۆپباران و ئەگردانی ناوچەکانی کوردستان کە زۆرترین خەساراتی بە ژینگەی کوردستان گەیاندووە.

 

IMAGE 2018 08 16 211518

لاوان میدیا: ڕۆژی پێنجشەممە ۲٥ـی گەلاوێژی ۲۷۱۸ـی کوردی بەرابنەر لەگەڵ ۱٦ـی ئاگۆستی ۲۰۱۸ـی زایینی، ناوەندنی ڕاگەیاندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداری بەڕێز "عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوان کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد.

سەرەتایی کۆبوونەوەکە بە چەند ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێی کرد، پاشان بەڕێز "هاوڕێ حەیدەری" سەرپەرستیاری ناوەندی ڕاگەیاندن چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرد.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز "کاروان مێراوی" چەند وتەیەکی لە سەر پێگە و کاریگەرییەکانی ڕاگەیاندن لە کۆمەڵگا باس کرد و ڕاگەیاندنی وەکوو پردێکی پەیوەندی نێوان ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگا ناو برد.

پاشان ڕەخنە و بۆچوونەکان لە لایەن بەشداربووانی کۆبوونەوەکە خرانە بەر باس و وتوێژیان لە سەر کرا، هەروەها کۆمەڵەێک گۆڕانکاری و بەرنامە بۆ باشتر بەڕێوە چوونی کارەکانی ڕاگەیاندن پیشنیار کرا و لە لایەن سەرپەرستیاری ناوەندی ڕاگەیاندن و سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوانەوە پەسەند کران.

لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا سەر لە نوێی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکیەتیی لاوان ڕێکخرایەوە و ئەرکەکان بەسەر ئەندامانی ناوەندەکە دابەش کرایەوە.

 

23169

۱٨ی بانەمەڕی ۹۷ی هەتاوی، بەرامبەر بە ٨ی مەی ۲۰۱٨، لە کاتێکدا مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، بە مەبەستی ئامادەکاریی سەفەری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ کورەی باکوور، چوار رۆژ پێش لە هەڵبژادنەکانی چوارەمین خوولی پارلەمانی عێراق و چوار ڕۆژ بەر لە وادەی بەڵێنیدراو، لە ۱۲ی مەی، دانڵد ترامپ لە پێش چاوی کامێرای هەواڵنێران، هاتنەدەرەوەی یەکلایەنەی ئامریکای لە بەرجام ڕاگەیاند.

12488 4f14d94c1b856565abe77f3c202dce52

لەوەتەی لە کوردستانی رۆژهەڵات و بەگشتی لە کوردستاندا حیزبایەتی و سیاسەت و خەبات لە پێناوی رزگاریی نەتەوەییدا دەکرێ، دوو رەوت بڵێین یان دوو شێوە روانین بۆ تێکۆشانی سیاسی و خەباتی نەتەوەیی لە ئارادا بووە و هەندێک جار پێکەوە تەبا بوون و هەندێک جاریش ناتەبایی گەیشتۆتە ئاستی یەکتر تاوانبارکردن!

hasan sharafi 96

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی هەڕەشەی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند، ڕێژیمی ئێران هەر ئێقدامێک بکات بە توندی پەشیمان دەبێتەوە.