هەواڵی سیاسی

IMAGE 2018 09 12 071314

 

لاوان میدیا: لە شاری کۆیە سەر بە پارێزگای هەلێر لە باشووری کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بە مەبەستی شەرمەزار کردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژی ۱۷ی خەرمانان/۸ی سێپتامبر، بە بەشداری چالاکانەی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان، بەڕێوە چوو.

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "لاوان میدیا"، سەرلەئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ۲۰ی خەرمانانی ۲۷۱۸ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱۱ی ستێپامبری ۲۰۱۸ی زایینی، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە لایەن ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری کۆیە بە بەشداری چالاکانەی ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێوە برد.

 

هەواڵنێری ماڵپەڕی "لاوان میدیا" لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، بەشداربووانی کۆبوونەکە سەرەڕای پاڵپشتیی خۆیان لە مانگرتنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی خەرمانانی ۲۷۱۸ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱۲ی سێپتامبر ۲۰۱۸ی زایینی، لە سێدارەدانی سێ لاوی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی، لە ڕۆژی شەممە ۱۷ی خەرمانان/۸ی سێپتامبر، لە لایەن کۆماری ئیسلامی و هاوکات پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتیان شەرمەزار کرد.

 

بەرپرسانی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری کۆیە لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا بە تۆڕی میدیایی ڕووداویان ڕاگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا لێژنەیەکی هاوبەش لە نوێنەری هەموو ڕێکخراوە مەدنییەکانی شاری کۆیە پێک دەهێنین و لە هەمبەر بەزاندنی سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان ــ باشوور، لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێرشی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر هاونیشتمانییە ڕۆژهەڵاتییەکانمان لە شاری کۆیە، ناڕەزایەی خۆمان بە هەموو نوێنەرایەتیی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و کونسوڵخانەی وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ــ باشوور، دەگەیەنین.

 

IMAGE 2018 09 12 071309

 

IMAGE 2018 09 12 071310

 

IMAGE 2018 09 12 071312

 

IMAGE 2018 09 12 071313

IMG 20180911 001438 502

 

لاوان میدیا: لاوان ئەو چین و توێژە پێشکەوتنخوازی کۆمەڵگان کە هەردەم بیر لە ئاڵوگۆڕی نوێ بە مەبەستی بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگاکەیان، دەکەنەوە.

 

لە کۆمەڵگایەکی فرە نەتەوەیی وەکوو وڵاتی ئێران کە حکوومەتی فاشیست و کۆنەپەرستی ڕێژیمی ئاخوندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سەر هەموو نەتەوەکانی چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا زاڵە و سەرەتایی‌ترین مافی نەتەوەکانی ئەو وڵاتەی قەدەغە کردووە، لاوان لە بەدەست هێنانی مافەکانی نەتەوەکەیان سەرەکی‌ترین ڕۆڵ دەگێڕن، هەربۆیە ئاساییە کە کۆماری ئیسلامی ترسی لە لاوانی ئەو وڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە حکوومەتە دیکتاتۆرییەکەی هەبێت.

 

ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی شۆڕشی وڵاتانی جیهان بدەینەوە و چاوێک لە مێژووی خەباتی پڕهەواز و نشیوی نەتەوەکەی خۆمان بکەین، دەبینین کە لاوان چە ڕۆڵێکی کاریگەر و شوێندانەریان لە بەرەوپێش چوونی ئەو شۆڕشانەدا هەبووە.

 

ڕێژیم لە بەرانبەر گڕکانی شۆڕشی مافخوازانەی لاوانی نەتەوەکانی ئێرانی دەستکرد بەتایبەت لاوانی چاونەترسی نەتەوەی کورد، هەستی بە ترسێکی مەرگبار دەکات، بۆیە هەوڵ دەدات بە دڕندانەترین و تراژیدیاترین شێوە سەرکوتیان بکات، یان لانیکەم ئەو لاوانەی کە ناڕازین لە هەمبەر دیکتاتۆریەتی ئەو حکوومەتە دواکەوتووە، وڵاتی خۆیان بەجێ بهێڵن تاکوو دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیی لە دڕندەیی و کۆمەڵکوژی خەڵکانی چوارچێوەی وڵاتی ئێران لە سەرویی هەموویانەوە نەتەوەی کورد، بەردەوام بێت.

 

ماڵپەڕی "ئاڤاتوودەی" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەوڵی ئەوە دەدات لاوانی ناڕازیی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن"، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە؛ لە ئەمساڵدا ڕێژەیەکەی بەرچاو لە هاووڵاتیانی ئێرانی بە مەبەستی پەنابەری خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەورووپایی، تەنیا لە وڵاتی سێربستان ڕێژەی ئەو پەنابەرانەی کە لە ئەمساڵدا ڕوویان لەو وڵاتە کردووە بەپێی ساڵی ڕابردوو ۱۶۳۱ کەس زیادی کردووە.

 

ساڵی ڕابردوودی میلای ۱۶ کەس بە مەبەستی پەنابەری ڕوویان لە وڵاتی سێربستان کردووە، بەڵام لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تا هەنووکە ۱۶٤۷ ئێرانی داوای پەنابەریان لەو وڵاتە کردووە کە ڕێژەیەکی هەرە زۆریان لاوان بوونە.

Screenshot 20180908 165639 Telegram

 

لاوان میدیا: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیکردووەتە سەر بنکەکانی "حیزبی دێموکرات"

 

پاش تۆپباران کردنی ناوچە شاخاویەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێگەیاندی زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی بە خەڵکی ئەو ناوچەیە،کۆماری ئیسلامی لەو پەڕی بێ هێزی خۆیدا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە بەرواری ۱۷ی خەرمانان کاتژمێر ۱۰:٤٥ خولەک هێرشی کردە سەر بنکەکانی"حیزبی دێموکرات".

ئەم هێرشە ترسنۆکانەی ڕێژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتێک دایە کە ئەم ڕژیمە دواکەوتووە، ڕۆژبەڕۆژ لەڕووی ئابووری و سیاسیەوە بەرەو داڕمان دەڕوات و گەمارۆکانی سەر ئەو ڕژێمە ڕوو لە زیاد بوونە.

2018 08 30 11.32.36

 

لاوان میدیا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕێژیم بە مەبەستی تۆپباران کردنی شاخەکانی شاهۆ و کۆساڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هۆشداری دەداتە باغداران و ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیە.

 

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، هێزەکانی سابرەین سەر سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم، لە شارەکانی مەریوان و کامیاران جێگیر بوونە و دەیانهەوێت لە شاخەکانی شاهۆ و کۆساڵان بە پشتیوان تۆپخانەکانی سوپا عەمەڵیاتێکی بەرین بەڕێوە ببەن، بۆیە هۆشداریان داوەتە باغداران و ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیە کە دەبێت بە زووترین کات ناوچەکە بەجێی بهێڵن.

 

هێزەکانی سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی بەتایبەت هێزەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران، هەموو ساڵێک بەتایبەتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا کە قوناغێکی دیکەی خەباتی چەکداری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردووە، بە بیانووی هەبوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبە کوردییە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ڕێژیم، شاخەکانی کوردستانی تۆپباران کردووە و ئاگری تێ بەرداون و تەنانەت باغ و مەزاری خەڵکی هەژاری کوردستانیش سووتاندووە.

 

لە لایەکی تریشەوە دەزگا ئەمنییەتییەکانی حکوومەت گوشار دەخەنە سەر چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان بۆ ئەوی واز لە پاراستن ژینگە و کوژاندنەوەی ئاگری دارستان و شاخەکانی کوردستان بهێنن کە خۆدی ڕێژیم ئاگری تێبەر دەدات.

 

IMAGE 2018 08 25 190128


لاوان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: "شەریف باجوەر" چالاکی ژینگە پارێزی ناسراوی شاری مەریوان، ئەندامی ڕێکخستنی نهێنی حدکا بووە لە نێوخۆی وڵات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی حدکا هاتووە، "شەریف باجوەر" کوڕی بایزید و مەنیژە، ساڵی ۱۳۵۰ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ لە شاری مەریوان لە دایک بووە. لە دەیەی ۷۰ی هەتاویدا پەیوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەگرێت و دەبێت پێشمەرگە حدکا. بەڵام بە هۆی هەژاریی بنەماڵەیی و پیری و پەککەوتەیی باوکییەوە، بە هاوئاهەنگی حدکا دەنێردرێتەوە بۆ نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پاش ماوەیەک پەیوەندی بە شانەیەکی ڕێکخستنی نێهنی حیزبی دێموکراتەوە دەکات و دەبێتە ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان و بەردەوام دەبێت لە کاری حیزبی و کاروباری ژینگەپارێزی.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی "حدکا"دا هاتووە: ناوبراو بە هۆی هەڵوێستە مرۆیی و نیشتمانپەروەرییەکانییەوە، چەندین جار ڕووبەڕووی گرتن و لێپرسینەوە و بەند کردن دەبێت و بۆ ماوەی درێژ لە گرتنگەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتدا ماوەتەوە و تەعەهودی لێوەرگیراوە، بەڵام هیچکات کۆڵی نەداوە و دەستی لە چالاکییەکانی هەڵنەگرتووە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، حیزبی دێموکرات هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی شاری مەریوان، بەتایبەت "شەریف باجوەر" ئەندامی ڕێکخستنی نێهنی حدکا، دەردەبڕێت.